هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

توڕەیی په‌ره‌ده‌سێنێت لە شەقامه‌كانی عێراقدا له‌ میلیشیا چەکدارەکانی هه‌واداری ئێران

حەسەن عوبه‌یدی لە بەغدا

خۆپیشاندەرانی عێراق لە مەیدانی تەیەرانی ناوەندی بەغدا گردبوونەتەوە لە 28 تەمموز لەکاتی خۆپیشاندانە بەردەوامەکاندا. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

خۆپیشاندەرانی عێراق لە مەیدانی تەیەرانی ناوەندی بەغدا گردبوونەتەوە لە 28 تەمموز لەکاتی خۆپیشاندانە بەردەوامەکاندا. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

تیرۆرکردنی پسپۆڕی بواری تووندڕەویی عێراقی هوشام هاشمی و دواتر رفاندنی چالاکوانی مرۆیی ئەڵمانی هێلا مێڤیس لە بەغدا، توڕەیی عێراقیەکانی نوێکردەوە دژی میلیشیا چەکدارەکانی سەربە ئێران.

ئەم میلیشیانە بەشێوەیەکی بەرفراوان تۆمەتباردەکرێن بە زنجیرەیەك رفاندن و تیرۆرکردن لە عێراق لەوکاتەوەی خۆپیشاندانە جەماوەریەکان لە کۆتایی ساڵی رابردوودا هاتنه‌ئاراوه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو رووداوەی دواییدا، عێراقیەکان لەسەر سەکۆکانی ئینتەرنێت توڕەیی خۆیان دەربڕی دەربارەی لایەنەکانی سەربە ئێران -- کە ئێستا زۆر ناوی خراپیان لیدەنێن وەك "باندەکانی رەهبەر" (وەك ئاماژەیەك بە رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەئی، "هەتیوەکانی سوله‌یمانی" (وەك ئاماژەیەك بە فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران) لەگەڵ "کلکەکانی ئێران".

عێراقیەکان زۆربەی توڕەیی خۆیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەربڕیوە دەربارەی تاوانەکانی میلیشیاکان، کە بەرەنگاری یاسا دەبنەوە و لە بایەخی دەوڵەت کەمدەکەنەوە، بەڵام چاودێران دەڵێن توڕەیی شەقام زیاترە لەوەی لە جیهانی سەر ئینتەرنێتدا دەربڕدراوە.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە مەرجێك ناوی نەهێنرێت بە دیارونای وت لێکۆڵینەوە لە تیرۆرکردنی هوشام هاشمی ئاماژەده‌كات بە تێوەگلانی میلیشیا چەکدارەکانی سەربە ئێران.

هاشمی هەڕەشه‌ی ئەم میلیشیانەی دەرخستبوو بۆ داهاتوو، ئاسایش و ئابوری عێراق.

وتی دەزگاکانی پۆلیس و هەواڵگری ئەو زانیاریانە شیکاردەکەن کە ئاماژە بەوە دەکەن هاشمی هەڕەشەی نوێی پێگەیشتبوو لەلایەن کەتائیب حیزبوڵاوە.

وتی ئاماژەش هەیە بەوەی میلیشیایەك تێوەگلابوو لە رفاندنی مێڤیسدا، بە هاندەری گوشاركردن و بۆ شەرمەزراکردنی حکومەت.

عێراقیەکان میلیشیاکانی سەربە ئێران رەتدەکەنەوە

ئەندامێكی تەوژمی مەدەنی عێراق و چالاکوان لە مەیدانی لیژنەی هەماهەنگی مەیدانی تەحریردا لە بەغدا، ئەحمەد سەعدی وتی: "عێراقیەکان ماوەیەکە لەسەر ماڵپەڕه‌كانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان توڕەیی دەربارەی میلیشیا ئێرانیەکان دەردەبڕن... بەجۆرێك شەپۆلێك لە توڕەیی هەیە کە رادەی رقوكینه‌ دەردەخات له‌و میلیشیانەی هاریکاریی هێزە بیانیەکان دەکەن دژی وڵاتەکەی خۆیان."

بە دیارونای وت: "به‌رده‌وام بۆمبارانكردنی ناوچەی سەوز و بیناکانی حکومەت، هەڕەشە بۆسەر ئه‌منییه‌ت و دژایەتیكردنی یاسا و تیرۆرکردن و رفاندنی ئەوانەی میلیشیاکان رەتدەکەنەوە یان دەستێوەردانی ئێران رەتدەکەنەوە بۆتە نیشانه‌ی ناسینەوەی میلیشیاکانی سەربە ئێران".

"شەقامی عێراقی لەمڕۆدا هەستدەکات داهاتووی خۆی لەلایەن ئەم میلیشیانەوە هەڕەشەی لێکراوە و رەتیاندەکاتەوە."

وتی: "خەڵك بەتایبەتی لە بەغدا و باشوری عێراق، کە میلیشیاکان دەڵێن بەرگرییان لێدەکەن چونکە سەربە هەمان تائیفەن وەك خۆیان، چیتر ددان بەم گروپانەدا نانێن."

وتی عێراقیەکان "هەستدەکەن [قەرزاری] ستایشکردنی ئەوانەن کە شەڕی داعشیان کرد و قوربانییان بۆ عێراق دا، نەك ئه‌وانەی خۆیان بە ئێران فرۆشتووە".

وتی خەڵکه‌كه‌ باش جیاوازی نێوان ئەوانە دەزانن کە بەرگرییان لە نیشتمانەکەیان كرد لەگەڵ ئەوانەی ئەو دروشمەیان -- واته‌ بەرگریکردن لە وڵات -- گۆڕیوه‌ بە دروشمێك بۆ برەوپێدانی بەرژەوەندیەکانی ئێران.

پسپۆڕێكی ئه‌منیی عێراقی، فوئاد عەلی وتی: "دەرکەوتنی ناوە خراپەکان کە بەکاردەهێنرێن بۆ ئاماژەکردن بەم میلیشیانە... هه‌روه‌ها بڵاوبوونەوەی بەربڵاویان لە شەقامی عێراقیدا لەم ماوەیەی دواییدا زۆر جێی سەرنجە."

عەلی بە دیارونای وت جیا لەوەش، پروپاگەندەی ئەم میلیشیانە بۆ خەڵکی عێراق "چیتر قایلکەر نییە و هیچ کەس سەرنجیان پێنادات".

جیاوازی لەنێوان داعش و میلیشیاکاندا نییە

عەلی وتی: "ئه‌م ماوەیه‌ی ئێستا هاوشێوەی ئەو قۆناغەیە کە [سروشتی راستەقینەی] گروپە تیرۆریستیەکان لە باکور و خۆرئاوای عێراق ئاشكراكرا و خەڵك دەستیانکرد بە رقبوونەوە لێیان و لە دروشمەکانیان."

وتی توڕەیی عێراقیەکان و هەستی نەرێنییان دەربارەی میلیشیاکان بەڕوونی برەودەسێنێت و دۆخەکە گەیشتۆتە ئاستێك کە زۆرێك لە ئەندامانی میلیشیاکان هاوسۆزیی خۆیان دەردەبڕن و دەڵێن خزمەت له‌ دەزگای ئه‌منیی ئاساییدا دەکەن هه‌ركاتێك كه‌ هەست بە دژایەتی خەڵك بکەن یان خەڵك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كردنی رۆژانە لەگەڵیان ره‌تبكه‌نه‌وه‌.

"ئەندامانی میلیشیاکان لە عێراق زیاتر نیین لە 40,000، بەڵام لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن، بۆیە رەتدەکرێنەوە و وەك عێراقی نابینرێن، یان وەك هاوڵاتی دڵسۆز بە نیشتمان، بەڵكو وه‌ك ئامێرێك" له‌ده‌ست ئێراندا، چالاکوانێكی مافەکانی ژنان، ئیمان عەباس وتی.

بە دیارونای وت: "ئاستی هۆشیاری له‌ زیادبووندایه‌ بەهۆی زیادبوونی مامەڵەی خراپی ئەم میلیشیانەوه‌ و گرنگینه‌دانیان به‌ ئه‌منییه‌ت."

وتیشی: "دەکرێت بوترێت ئەوانه‌ روویەکی دیکەی داعشن لە عێراق، بۆیە سروشتییە کە پێشوازییان لێنەکرێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500