هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

سەرەکوەزیرانی عێراق سوێند دەخوات تۆڵەی کوشتنی هوشام هاشمی بكاته‌وه‌

ئاژانسی فرانس پرێس

خۆپێشاندەرانی عێراق بەشداریده‌كه‌ن له‌ مەراسیمێکی نمونەیی بەخاکسپاردنی شرۆڤەکاری عێراقی بواری تووندڕەویدا، هوشام هاشمی، کە 6 تەمموز لە دەرەوەی ماڵەکەی لە بەغدا تەقەی لێکرا و کوژرا. دروشمەکان کە بە عەرەبی نووسراون: "لە وەڵامی کوشتنی هوشام هاشمیدا، هەر مرۆڤێکی ئازاد با ئەم هاشتاگە بەکاربهێنێت: خامەنەیی بکوژە و میلیشیاکانی خراپەکارن". [ئەحمەد روبەیعی\ئاژانسی فرانس پرێس]

خۆپێشاندەرانی عێراق بەشداریده‌كه‌ن له‌ مەراسیمێکی نمونەیی بەخاکسپاردنی شرۆڤەکاری عێراقی بواری تووندڕەویدا، هوشام هاشمی، کە 6 تەمموز لە دەرەوەی ماڵەکەی لە بەغدا تەقەی لێکرا و کوژرا. دروشمەکان کە بە عەرەبی نووسراون: "لە وەڵامی کوشتنی هوشام هاشمیدا، هەر مرۆڤێکی ئازاد با ئەم هاشتاگە بەکاربهێنێت: خامەنەیی بکوژە و میلیشیاکانی خراپەکارن". [ئەحمەد روبەیعی\ئاژانسی فرانس پرێس]

سەرەکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی چوارشەممە (8 تەمموز) سەردانی خێزانی شرۆڤەکار و راوێژکاری حكومه‌ت هوشام هاشمی کرد و بەڵێنی "تۆڵەکردنەوە"ی کوشتنەکەی دا.

هاشمی، 47 ساڵ، تایبەتمەند بوو لە بزووتنەوە تووندڕەوەکاندا و تۆڕێکی گەورەی په‌یوه‌ندی هه‌بوو لەگه‌ڵ بڕیاربەدەستە باڵاکان و گروپە چەکدارەکان و لایەنە نه‌یاره‌كان، جارجایش نێوەندگیری ده‌كرد لەنێوانیاندا.

ناوبراو شەوی دووشەممە لە دەرەوەی ماڵەکەی خۆی لە بەغدا تەقەی لێکرا و کوژرا لەلایەن چەند چەکدارێکی ماتۆڕسوارەوە، منداڵەکەی و سێ کوڕ و کچەکەیان بە تەنیا هێشته‌وه‌.

چوارشەممە، کازمی سەردانی خێزانەکەی کرد و هاشمی -- کە هاوڕێ و راوێژکاری بوو -- بە "پاڵەوان" له‌قه‌ڵه‌مدا.

کازمی، بەدەم لەباوەشکردنی سێ کوڕە چاو پڕ لە ئاوەکەی تیرۆرکراوه‌وه‌، عیسا و موسا و ئەحمەد، وتی: "ئەوانەی لە وشەیەک دەترسن لە ترسنۆکێک زیاتر هیچی تر نین. هوشام هیچی نەکردبوو، جگە لە هەوڵدان بۆ یارمەتیدانی عێراقیەکان لەڕێی وشەکانیەوە."

سێ کوڕەکەی دووشەممە بەپەلەپڕوزێ رایانکردە دەرەوەی خانووەکەیان دوای ئەوەی گوێیان لە تەقەکان بوو، یارمەتی دراوسێکانیان دا جەستەی بە گوله‌پێکراوی باوکیان لە ئۆتۆمبێلەکەی بهێننەدەرەوە.

کازمی وتی: "ئەم کردەوەیە کردەوەیەکی عێراقیانە نییە. عێراقیەکان خەڵکی عێراقی ناکوژن."

سەرەکوەزیران بە هاوژینەکەی هاشمی وت: "تۆڵەی دەکەمەوە، بەویستی خودا بکوژانی بە ئازادی ناسوڕێنەوە. من برای تۆم و عیسا و موسا و ئەحمەدیش منداڵی منن."

وتیشی: "ئەمە ئەرکی من و ئەرکی دەوڵەتیشە."

هەڕەشەی گروپەکانی سەر بە ئێران

هاشمی شرۆڤەکارێکی ناودار بوو لە بواری "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا و لەمدواییانەشدا قسەی دژی لایەنە چەکدارە خراپەکارەکان لە عێراق دەکرد.

ناوبراو بە هەڕەشە و ترس و تۆقاندن نامۆ نەبوو، بەڵام ئەوانەی لێی نزیک بوون بە ئاژانسی فرانس پرێسیان وت هەڕەشەی جددیی زیاتری لەم چەند هەفتەیەی کۆتاییدا لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانه‌وه‌ لێکراوە.

شرۆڤەکاران ترس و نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە کوشتنەکەی هاشمی سەردەمێکی تاریک دێنێتە ئاراوە کە تێیدا دەنگە رەخنەگرەکان لە پارتە سیاسی و گروپە چەکدارەکان بەشێوەیەکی تووندوتیژانە بێدەنگدەکرێن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ چوارشەممە داوای دادوەریی کرد به‌رامبه‌ر کوشتنی هاشمی و تیشکی خستە سەر ئەو هەڕەشانەی لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانەوە لێی کرابوون.

پۆمپیۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە واشۆنتۆن وتی: "چەند رۆژێک پێش کوشتنەکەی، چەندین جار لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەی ئێران پشتیوانییان دەکات هەڕەشەی لێکراوە،" بێ ئەوەی راستەوخۆ تاران سەرکۆنە بکات.

وتی: "ئەمریکا دەچێتە پاڵ ئەو نەتەوانەی بەتووندی سه‌ركۆنه‌ی تیرۆرکردنی دەکەن و هەروەها داواش لە حکومەتی عێراق دەکەین ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە سامناكه‌ بە سزای خۆیان بگەیەنن... به‌زوویی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500