هێرشێکی موشەکی دەگمەن لە رۆژدا یەکشەممە (19 تەمموز) ناوچەی سەوزی لە بەغدا کردە ئامانج، لەکاتێکدا وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریفی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراق کۆدەبووەوە.
سەرچاوە ئەمنییەکان رایانگەیاند لانیکەم دوو موشەک دەرەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکایان لە ناوچەی سەوزی ئەمنیەت تووند کردە ئامانج.
دیپلۆماتەکانی ئەو ناوچەیە وتیان لە دوای هێرشەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک گوێیان لە زەنگی ئاگادارکردنەوە بووە.
سیستەمی بەرگری موشەکیی سی-رام له باڵیۆزخانەکە نهكهوته گهڕ، رەنگە بەهۆی ئەوەوە بووبێت کە ئاڕاستەی موشەکەکان ئەوەیان دەرخستبێت کە له ناو باڵیۆزخانەکە نادهن.
نزیکەی سی هێرشی موشەکی لە تشرینی یەکەمەوە ناوەندە سەربازی و دیپلۆماسیەکانی ئەمریکایان کردۆتە ئامانج، بەڵام زۆربەیان لە تاریکیدا بوون.
ئەمجارە، هێرشەکە لە دوانیوەڕۆیەکی گەرمدا روویدا لەکاتێکدا دیپلۆماتکارە باڵاکەی ئێران لەو نزیکانە یەک لە دوای یەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراق دهكرد.