هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

چالاکوانێکی عێراق لە بەغدا تیرۆرکرا

فارس عومران و ئاژانسی فرانس پرێس

چالاکوانێکی عێراق، سەلاح عێراقی لە 15 کانونی یەکەم لە بەغدا تیرۆرکرا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە]

چالاکوانێکی عێراق، سەلاح عێراقی لە 15 کانونی یەکەم لە بەغدا تیرۆرکرا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە]

چالاکوانێکی عێراق لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوی دەمامکدارەوە تەقەی لێکرا و لە خۆرهەڵاتی بەغدا کوژرا لە ئێوارەی (15 کانونی یەکەم)، بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنی و تەندروستیەکان.

ئەمە دوایینە لە زنجیرەیەك هێرش دژی دەیان سەرکردەی جەماوەریی خۆپیشاندانەکان لە عێراق کە لایەنە چەکدارە بەهێزەکانیان پێ تۆمەتباردەکرێت.

سەلاح عێراقی پێنج فیشەک نرابوو بە سنگییەوە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کە ئۆتۆمبیلێکی مەدەنییان لێدەخوڕی. نزیك بە دوکانێك وەستابوو لە شەقامی بازرگانیی قەرەباڵغی گەڕەکی بەغدا جەدیدە، کە لەوێ کاریدەکرد.

بە گەیشتنی لە نەخۆشخانەی شێخ زاید مرد.

پرسەی سەلاح عێراقی لە 16 کانونی یەکەم لە نەجەف ئەنجامدرا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

پرسەی سەلاح عێراقی لە 16 کانونی یەکەم لە نەجەف ئەنجامدرا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

عێراقی، کە باوکی پێنج منداڵ بوو، ناسرابوو بە رۆڵی چالاکی لەو خۆپیشاندانانەدا کە لە پایتەختی عێراق و باشوری زۆرینە- شیعە سەریانهەڵدا ساڵی رابردوو و حکومەتیان لەقەڵەمدەدا بە گەندەڵ و ناکارا و دەستکەلای ئێرانی دراوسێ.

هاوڕێکانی بە بڵاوکراوە میدیاییە ناوخۆییەکانیان وت کە عێراقی رەخنەگرێکی تووندی میلیشیاکانی سەربە ئێران بوو لە عێراق و بەمدواییانە هەڕەشەی مەرگی لێکرابوو.

تۆڕی عێراق بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، کە ژمارەیەك چالاکوانن راپۆرتیان لەسەر خۆپیشاندانەکان و ئاکامەکانیان بڵاودەکردەوە، وتیان عێراقی پێش تەقەلێکردنی رۆژی سێشەممە، دووجار بەئامانجکراوە.

لەنێو توڕەیی و سەرکۆنەکردنی بەرفراواندا، چوارشەممە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆی پرسەی عێراقییان لە گۆڕستانی وادی سەلام لە نەجەف بڵاوکردەوە.

'مافی ژیان'

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ سەرکۆنەی تیرۆرکردنەکەی کرد و داوای لە حکومەت کرد کاربکات بۆ وەستاندنی تاوانەکان و بە بەرپرسڕاگرتنی ئەوانەی بەرپرسن لێیان.

وتەبێژی کۆمسیۆنەکە عەلی بەیاتی وتی تیرۆرکردنی عێراقی "پێشێلکارییەکی دیکەی گرنگترین مافی مرۆڤە: مافی ژیان".

بە دیارونای وت کە هەروەها پێشێلکردنی مافی دەربڕینی بیروبۆچوون و خۆپیشاندانیشە، ئەو مافە بنەڕەتیانەی کە لە دەستوری عێراقدا رەواییان پێدراوە.

عێراقی دوایەمین بوو لە زنجیرەیەك قوربانیی تیرۆرکردندا کە بکوژانیان بە نائاشکرایی ماونەتەوە، سەرەڕای ئەوەی چەند تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهاتوون بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان.

بەیاتی وتی هێرشەکان بەردەوامدەبن تا "[حکومەت] کاری جددی دەکات بۆ بەدواکەوتنیان و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانیان، لەگەڵ دادگاییکردنیان".

بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکانی کۆمسیۆنەکە، زیاد لە 60 هەوڵی تیرۆرکردن دژی چالاکوانە عێراقیەکان و پیشەوەرە رۆژنامەوانیەکان ئەنجامدراوە لەوکاتەوەی ساڵی رابردوو خۆپیشاندانەکان دەستیانپێکرد.

تیرۆرکردنی عێراقی دوای رفاندنی چالاکوان عەباس تائی هات، کە دووشەممە ئازادکرا دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو رۆژ لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دەستبەسەربوو.

تائی لەکاتی پەخشێکی راستەوخۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا رفێندرا لە خۆپیشاندانێکی مەیدانی تەحریر، هەفتەی رابردوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500