هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

لوبنان چالاکوانێک زیندانیدەکات بەهۆی قسەکردن دژی حیزبوڵا

مەشاریق و نوهاد تۆپالیان لە بەیروت

دەسەڵاتی دادوەریی سەربازی لە لوبنان لە 14 کانونی یەکەم چالاکوانی دژە حیزبوڵا، کیندا خەتیبی سزادا بە سێ ساڵ زیندانی لەگەڵ "کارکردنی زۆرملێ". [وێنەکە لە هەژماری تویتەری کیندا خەتیب وەرگیراوە]

دەسەڵاتی دادوەریی سەربازی لە لوبنان لە 14 کانونی یەکەم چالاکوانی دژە حیزبوڵا، کیندا خەتیبی سزادا بە سێ ساڵ زیندانی لەگەڵ "کارکردنی زۆرملێ". [وێنەکە لە هەژماری تویتەری کیندا خەتیب وەرگیراوە]

دەسەڵاتی دادوەریی سەربازی لە لوبنان، دووشەممە (14 کانونی یەکەم) چالاکوانی دژە حیزبوڵا کیندا خەتیبی بە سێ ساڵ زیندانی لەگەڵ "کارکردنی زۆرملێ"سزادا.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند خەتیب، کە تەمەنی لە بیستەکاندایە، لە حوزەیراندا دەستگیرکرا و تۆمەتبارکرا بە "هاوکاریکردنی دوژمن" و "چوونە نێو خاکی بەشە داگیرکراوەکانی فەڵەستین" و "کارکردن لەگەڵ هەواڵگرەکانی ئیسرائیلی دوژمن".

لوبنان بەشێوەیەک هێشتا لەگەڵ ئیسرائیل لەشەڕدایە و هەموو هاوڵاتییەکانی گەشتکردنیان بۆ ئەوێ لێ قەدەغەکراوە.

پێش دەستگیرکردنی، خاتوو خەتیب لە تویتەرەکەی رەخنەیگرتبوو لە بزوتنەوەی شیعەی لوبنانی، حیزبوڵا و داوای چەکداماڵینی گروپەکەی کردبوو، کە لەلای هەردوو حکومەتی لوبان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ئەمە وەک تاکە رێچارە سەیردەکرێت کە لێیەوە لوبان دەتوانێت خۆشگوزەرانییەکەی بەدەستبهێنەتەوە.

هەروەها ناوبراو پێشوازیشی کرد لە یاسای قەیسەر -- کۆمەڵە سزایەکی نوێی ئەمریکا بۆسەر سوریا کە لە 17 حوزەیراندا چووە بواری جێبەجێکردنەوە -- کە ئەو کۆمپانیانە لە تەواوی جیهاندا سزادەدات کە کار لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد دەکەن، هەروەها رێگریدەکەن لە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ بونیادنانەوە تا ئەنجامدەرانی پێشێلکارییەکانی شەڕی سوریا بە سزای خۆیان دەگەیندرێن.

زۆربەی لایەنەکان لە لوبنان ترسیان لەوە هەیە سزا نوێکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر لوبنان هەبێت، مەگەر حیزبوڵا و لوبنان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رژێمی سوریادا بپچڕێنن.

خێزانی خەتیب و چالاکوانەکانی دیکە دەستگیرکردنەکەیان بە کردەوەیەکی "سیاسی" ناوزەند کرد بەهۆی تویتەکانییەوە لە دژی دەسەڵات.

میدیا و چالاکوانە لوبنانییەکان ئاڕاستەیەکی هاوتەریبیان سەرنجداوە لەنێوان دۆسییەکەی خەتیب و دۆسییەکەی ئەکتەر زیاد عیتانی، کە ئەویش تۆمەتبارکرا بە "هاوکاریکردن"ی ئیسرائیل لە 2017.

عیتانی بێتاوان دەرچوو، دوای چەند مانگێک ئازادکرا، ئەسفەرێکی باڵای ئەمنیش حوکمدرا بە "دروستکردن"ی دۆسییەکە.

حیزبوڵا تاکە لایەنە کە چەکی دانەناوە دوای شەڕی ناوخۆی 1975-1990 لە لوبنان، لەوکاتەوە کە بوو بە یاریزانێکی گەورە لە سیاسەتی لوبنانیدا.

گروپە شیعەکە لەلایەن زۆربەی حکومەتە خۆرئاواییەکانەوە بە "تیرۆریست" لەقەڵەمدراوە.

حیزبوڵا نەیارەکانی بێدەنگدەکات

خەتیب، کە لە خۆپێشاندانەکانی دژ بە گەندەڵیدا چالاک بوو کە لە تشرینی دووەمی رابردوو لە لوبنان دەستیانپێکرد، لە 18 حوزەیران دەستگیرکرا لە شارۆچکەکەی خۆی لە ئەکار لە باکوری وڵاتەکە و رەوانەی دادگایەکی سەربازی کرا.

رێکخراوی ئەمنێستی لە تویتێکی درێژدا لە هەژمارە عەرەبییەکەی، کە دوای دەستگیرکردنەکە بڵاوکراوەتە، رایگەیاند: "یاسای نێودەوڵەتی دادگاییکردنی خەڵکی مەدەنی لە دادگا سەربازییەکان رەتدەکاتەوە، جا تۆمەتەکە دژیان هەرچییەک بێت. داوا لە دەسەڵاتی دادوەری لوبنانی دەکەین دەستبەجێ دۆسییەکەی کیندا خەتیب بگوێزنەوە بۆ دادگا مەدەنییەکان".

رێکخراوەکە راشیگەیاند: "دادگا سەربازییەکان شەفافیەت لە لێکۆڵینەوەکانیان و پاساوی بڕیارەکانیاندا نییە و تەنیا بۆشاییەکی کەم بۆ بەرگریکردن دەهێڵنەوە بۆ داواکردنی پێداچوونەوەی حوکمەکە. ئەو دۆخانە پێشێلی مافی مەدەنییەکان دەکەن بۆ دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە."

لە هەمان هەفتەدا، نوسینگەی دادوەری گشتیی پارێزگای جەبەل لوبنان، سەید عەلی ئەمینی تۆمەتبارکرد بە "هێرشکردنی بەردەوام بۆسەر بەرگری [حیزبوڵا] و شەهیدانی" و "هاندانی تووندوتیژی لەنێو مەزهەبەکاندا" و "پێشێلکردنی خێوەتەکانی خوێندنگەی جەعفەری [شیعەیی] بۆ فیکر [ی ئیسلامی]". ئەمین پیاوێکی ئایینی شیعەیە کە رەخنە لە حیزبوڵا دەگرێت.

ئەگەر تۆمەتەکەی بەسەردا ساخببێتەوە، ئەمین رووبەڕووی سزای زیندانی هەتاهەتایی یان سزای لەسێدارەدان دەبێتەوە.

بەگوێرەی عەرەبی21، سیاسیەکان و چالاکوانانی لوبنان بە تووڕەییەوە کاردانەوەیان بۆ دەستگیرکردنەکەی ئەمین هەبوو، وتیان ئەو تۆمەتانەی خراونەتەوە پاڵی سیاسین و "هەوڵێکی حیزبوڵایە بۆ ناشیرینکردنی لایەنە نەیارە ئایینیەکانی".

'بڕیارێکی سیاسی'

مریەم خەتیب، خوشکی کیندا، بە مەشاریقی وت خوشکەکەی "چالاکوانێکی دژ بە حیزبوڵایە کە داوای دانانی چەک لە گروپەکە و سەپاندنی سەروەریی دەوڵەت و سوپا دەکات".

وتی بەڵام لەمدواییانە بەهۆی ئەمەوە چەندین جار هەڕەشەی لێکراوە.

وتی: "کیندا بۆ سێ یەکەمین دانیشتن لە دادگا سەربازییەکە بانگێشت نەکرابوو، لەکاتێکدا لە چوارەم دانیشتندا لە 14 کانونی یەکەم، بڕیارەکەیان دەرکردووە... سەرباری بێتوانایی دادگاکە لە پێشکەشکردنی هەر بەڵگەیەک لە دژی."

وتی بڕیاردانەکە "سیاسییە، چونکە حیزبوڵا بەسەر دادگاکەدا زاڵە و چالاکوانان سەرکوت و بێدەنگ دەکات".

چالاکوان ئەحمەد سەید بە مەشاریقی وت: "وەک چالاکوانی سیاسی، دەزانین کە باوترین تۆمەت لەدژمان بەهۆی رەخنەکردنی حیزبوڵاوە کارکردن بۆ هەواڵگریی ئیسرائیل، بەبێ هیچ بەڵگەیەک، بەتایبەتی لەوکاتەوەی دادگا سەربازییەکە بەسیاسیکراوە و لەژێر فشارێکی زۆری حیزبوڵادایە. "

وتی: "ئەوەی روودەدات دەستگیرکردنێکی هەڕەمەکییانەیە و سەرکوتکردنە لەژێر حوکمی سەربازیدا. لوبنان بووە بە مۆدێلێکی ئێرانی؛ رێک وایە، ئێمە بووین بە پارێزگایەکی بچووکی ئێران لەژێر دەسەڵاتی بەسیجی حیزبوڵادا،" کە ئاماژەیە بە میلیشا چەکدارەکەی ژێردەسەڵاتی سوپای پاسداران.

سەید وتی: "هەرکەسێک دژی حیزبوڵا بێت هەڕەشەی لێدەکرێت... تا دەگاتە کوشتنیش" و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی گروپەکە ناوەندی دەستگیرکردنی خۆی هەیە و لە رابردوودا لایەنە نەیارەکانی خۆی، لە شیعە مەزهەبەکان، بەشێوەیەکی تەواو نهێنییانە لەناوبردووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500