هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

عێراق بەدوای بکوژانی هیشام هاشمیدا دەگەڕێت لە دەرەوەی وڵات

فارس عومران

عێراقییەکان پۆستەری وێنەی شرۆڤەکاری کوژراوی بواری تووندڕەوی، هوشام هاشمی، بەرزدەکەنەوە لە رێورەسمی ناشتنەکەیدا کە لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا بەشێوەیەکی شایستە رێکخرابوو، لە 7 تەمموز. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

عێراقییەکان پۆستەری وێنەی شرۆڤەکاری کوژراوی بواری تووندڕەوی، هوشام هاشمی، بەرزدەکەنەوە لە رێورەسمی ناشتنەکەیدا کە لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا بەشێوەیەکی شایستە رێکخرابوو، لە 7 تەمموز. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

حکومەتی عێراق بەڵێنیداوە بەدوای بکوژرانی شۆرڤەکارە ناودارەکەی بواری تووندڕەوی هیشام هاشمیدا بگەڕێت لە دوای ئەو راپۆرتانەی باس لەوە دەکەن ئەنجامدەران وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە.

وتەبێژی سەرەکوەزیران مستەفا کازمی، ئەحمەد مولا تەڵاڵ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمیی دەوڵەتدا یەکشەممە (15 تشرینی دووەم) وتی ئەنجامدەرانی رووداوی تیرۆرکردنی هاشمی توانیویانە رۆژێک دوای هێرشەکە عێراق بەجێبهێڵن.

وتی چەند لایەنێک یارمەتییانداون دەربازببن، بەبێ ئەوەی ناویانبهێنێت.

شارەزای بواری هەواڵگری، فازڵ ئەبو رەغیف بە دیارونای وت بەرپرسانی بواری لێکۆڵینەوە چەند سەرەداوێکیان دەستکەوتووە سەبارەت بە تیرۆرکردنی هاشمی.

عێراقییەکان کفنی هوشام هاشمی هەڵدەگرن لە رێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکەیدا لەکاتێکدا بە بەردەم ماڵی شرۆڤەکارە کوژراوەکەی بواری تووندڕەویدا دەڕۆن لە ناوچەی زەیونەی بەغدا، 7 تەمموز. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی سەربەخۆی عێراقی]

عێراقییەکان کفنی هوشام هاشمی هەڵدەگرن لە رێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکەیدا لەکاتێکدا بە بەردەم ماڵی شرۆڤەکارە کوژراوەکەی بواری تووندڕەویدا دەڕۆن لە ناوچەی زەیونەی بەغدا، 7 تەمموز. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی سەربەخۆی عێراقی]

وتی زانیارییان دەربارەی ئەو گروپە چەکدارییە هەیە کە تاوانەکەی ئەنجامداوە و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە دوو گومانلێکراو ناسراونەتەوە دوای دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسایکلێک کە لە هێرشەکەی 6 تەمموزدا بەکارهاتووە لە نزیک ماڵی قوربانییەکە لە ناوچەی زەیونەی بەغدا.

ئەبو رەغیف وتی ئەگەری زۆرە تیمە چوار کەسییەکە کە هاشمییان کوشت لەلایەن میلیشیایەکەوە راسپێردرابن بۆ ئەنجامدانی کارەکە، کە دواتریش یارمەتیداون بەشێوەیەکی نایاسایی وڵاتەکە بەجێبهێڵن.

ئەبو رەغیف وتیشی ئەو شوێنەی ئەو دوو کەسە بۆی چوون "لای بەرپرسانی ئەمنیی عێراق ئاشکرایە، بەڵام رانەگەیاندراوە بەهۆی بەردەوامیی لێکۆڵینەوەکانەوە".

وتی حکومەتی عێراق ئینتەرپۆڵی ئاگادارکردۆتەوە و "هەموو کارێک دەکات کە لە دەسەڵاتیدایە بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی ئەو وڵاتەی ئەنجامدەران هەڵاتوون بۆی تا دەستگیریان بکات، بیانگەڕێنێتەوە و دادگاییان بکات".

تیمێکی باڵا بە سەرۆکایەتی سکرتێری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری لێکۆڵینەوە هەواڵگری و فیدڕاڵییەکان کراوەتە بەرپرسی لێکۆڵینەوەکان. کوشتنەکەی هاشمی سەرکۆنەکردنێکی بەرفراوانی بەدوادا هات و داواکرا بەزوویی بکوژران بناسرێنەوە و دادگایی بکرێن.

هاشمی، کە لە بەغدا گەورە ببوو، چەندین کتێبی لەسەر تووندڕەوی بڵاوکردۆتەوە، دواتریش لە ناوەندە گەورەکانی لێکۆڵینەوەدا کاریکردووە، وەک چازام هاوس لە لەندەن و بەمدواییانەش لە ناوەندی سیاسەتی جیهانی لە واشنتۆن دی‌ سی.

هاشمی چەندین کتێبی لەسەر گروپە رادیکاڵەکان نوسیووە، لەوانە "جیهانی داعش" و "داعش لە ناوەوە"، لەگەڵ سەدان وتار و لێکۆڵینەوە، دواهەمینیان لێکۆڵینەوەیەک بوو کە تیشکی دەخستە سەر زیادبوونی ناکۆکیەکان لەنێوان میلیشیاکانی حەشدی شەعبیدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

واز لە جێبەجێکارەکە بهێنە؛ ئەو تەنها ئامرازێکە و ئەو کەسە بەرپرسیار رابگرە کە هانی داوە یان ئەوەی فەرمانەکەی داوە؛ ئەو لە پشتیەوەیەتی. چەقۆ نابەیتە بەردەم دادگا لەسەر تاوانێک، بەڵکو ئەنجامدەرەکەی. لێرەدا ئەنجامدەرەکە هاندەرەکەیە. ئەمە بێگومان ئەگەر هەر بشتوانیت ناویان ببەیت، چ جای سزایان بدەیت.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌