هه‌واڵه‌كانی عێراق

رێوشوێنی کۆمێنت دانان لەسەر دیارونا

کۆمێنتەکان یارمەتیمان دەدەن سایتەکە باشتر بکەین و سەکۆیەکیش دەبەخشن بە خوێنەران. چەند رێوشوێنێکمان بۆ کۆمێنت نوسین داناوە کە هیوادارین رەچاوی بکەن. ناردنی کۆمێنتێک بۆ سایتەکە مانای ئەوەیە ئەم رێوشوێنەتان پەسەند کردووە. ئێمە هانی گفتوگۆکردن دەدەین دەربارەی کۆمەڵێك بابەتی جیاواز؛ تکایە لەبیرتان بێت کە ئەو کۆمێنتانەی لێرەدا دەنوسرێن، گوزارشت لە بیروڕا و بۆچونی ئەو کەسانە دەکەن کە کۆمێنەتەکان دەنوسن. ئەمە مانای ئەوە نیە ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەو بیروڕا و دونیابینی و بۆچوونانەداین کە لێرەدا دەردەبڕدرێن یان پەسەندی دەکەین، بەڵکو سەکۆیەک پێشکەش دەکەین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتانەی بۆ ئێوەی خوێنەر سەرنجڕاکێشن.

1. ئەمە سەکۆیەکی چاودێریکراوە. Diyaruna.com بە کۆمێنتەکاندا دەچێتەوە و ئەو مافەی هەیە کە لایانببات، دەستکارییان بکات یان ناوەڕۆکی ئەو کۆمێنتانە بگۆڕێت کە نابەجێن.

2. ناردنی کۆمێنت بۆ Diyaruna.com مانای ئەوەیە بە مەرجەکانی ناو ئەم رێوشوێنی کۆمێنت ناردنە رازی بوویت.

3. هەر نوسینێك بە Diyaruna.com دەگات مانای ئەوەیە کە بۆ بڵاوکردنەوە نێردراوە، مەگەر لە پەیامەکەدا لە لایەن نوسەرەکەوە داوا کرابێت کە بڵاونەکرێتەوە.

4. کۆمێنتەکان بۆ خوێنەرانی ئەم وێبسایتەیە. کۆمێنت لەسەر وتار و فیچەرەکانی Diyaruna.com بۆ مەبەستی ئەوە دەنوسرێن کە هانی گۆڕینەوەی بیروڕا بدەن و دەرگای گفتوگۆ بکەنەوە لەسەر بابەتەکان بە شێوازێکی شارستانیانە و کراوە کە هەموو خوینەران بتوانن بیبینن.

5. Diyaruna.com ئەو مافەی هەیە دەستکاری ناوەڕۆکی هەموو کۆمێنتەکان بکات. کۆمێنت لەسەر وتار و فیچەرەکانی Diyaruna.com دەبێت پەیوەندییان بە بابەتەکەوە هەبێت.

6. ئەو کۆمێنتانەی بریندارکەر و هێرشبەرانەن یان ناوەڕۆکەکەیان کوفرئامێز یان رەگەزپەرستانە یان هەر شتێکی لەو بابەتە بێت، بڵاوناکرێنەوە. ناوزڕاندن، هێرشکردنە سەر خەڵك، کۆمێنتی رەگەزپەرستانە، هاندانی توندوتیژی، هەڕەشە یان بەکارهێنانی کوفر لە لایەن هەر کۆمێنت نوسێکەوە بێت بڵاوناکرێنەوە.

7. پڕوپاگەندەکردن بۆ هەر دەزگایەکی بازرگانی یان هەر جۆرە چالاکییەکی بازرگانی پەیوەندیدار، بڵاوناکرێنەوە.

8. Diyaruna.com هیچ ناچار نیە بە پێداچوونەوە، دەستکاریکردن، سانسۆرکردن یان هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بەرامبەر کۆمێنتەکان. دەشێت هەنگاو بنێین یان نەینێین دژ بە پێشێلکردنی ئەم رێوشوێنی کۆمێنت دانانەمان. کۆمێنتنوسان دەبێت رەچاوی ئەوە بکەن کە کۆمێنتەکانیان یاساییە و لەگەڵ ئەم پەیڕەوانەدا دەگونجێت کە دیاریکراون.

9. ئێمە پێش بڵاوکردنەوەی کۆمێنتەکان هەر ئیمەیڵێكی شەخسی لە کۆمێنتەکەدا نوسرابێت، لایدەبەین.

پرسیارە باوەکان دەربارەی کۆمێنت

کۆمێنتەکان لەسەر Diyaruna.com بۆ ئەو مەبەستەن هانی گۆڕینەوەی بیروڕا و گفتوگۆیەکی کراوە بدەن.

بۆچی بە کۆمێنتەکانی خوێنەراندا دەچنەوە؟

ئامانجی ئێمە ئەوەیە بیروڕا و سەرنجی بابەتیانە بۆ خوێنەران بەگشتی دابینبکەین. لە ڕێگەی پیاچوونەوەی کۆمێنتەکانەوە، کەشێکمان دروستکردوە تیایدا خوێنەران دەتوانن کۆمێنتی زیرەکانە و زانیاریبەخش بگۆڕنەوە تا کواڵیتی هەواڵ و زانیاریەکانمان بەرزبکەنەوە.

لەکاتێدا زۆربەی کۆمێنتەکان بڵاودەکرێنەوە ئەگەر دەربارەی بابەتەکە بن و بریندارکەر نەبن، ئەو بڕیارانەی پەیوەندییان بە پێداچوونەوەوە هەیە خودی و نابابەتیانەن. هەتا دەتوانین بەوریایی و بەشێوەیەکی چونیەک ئەم بڕیارانە دەدەین.

چاوەڕێی چ جۆرە کۆمێنتێکن؟

ئێمە بایەخ بە هەموو ئەو کۆمێنتانە دەدەین کە باش بیریان لێکراوەتەوە و کۆمەڵێک دونیابینی دەخەنەڕوو کە مەبەستەکەیان بەخێرایی و بەڕێزەوە دەپێکن. هەوڵدەدەین گفتوگۆکان لە دوپاتبوونەوەی کۆمێنتەکان بپارێزین، جا لە لایەن هەمان خوێنەرەوە بێت یان هەر خوێنەرێکی تر. ئێمە رەچاوی تاموبۆ و سەلیقیەکی ستاندارد دەکەین کە تایبەتە بە Diyaruna.com.

چاو لەم شتانە ناپۆشین: هێرشی شەخسی (بۆ سەر خوێنەران یان نوسەران)، قسەی ناشرین، بازاڕیانە، کوفرکردن (هەروەها ئەو وشانەی مانا بەخش نیین یان پیتێك بەدوایدا داشێك دابنرێ)، پڕوپاگەندەی بازرگانی، خۆکردن بە کەسێکی تر، پچڕپچڕی و هیچ بەسەر هیچەوە نەبوون یان هاوارکردن. لەپاڵ ئەمانەشدا بەدوای ئەو لینکانەدا دەچین کە دادەنرێن تا بزانین پەیڕەوی رێوشوێنەکانی Diyaruna.com دەکەن و گەر پێویستی کرد چاویان پێدا دەخشێنین.

ئایا کۆمێنتەکان دەستکاری دەکەن؟

بە شێوەیەکی گشتی، نەخێر. بەڵام Diyaruna.com مافی هەیە دەستکاری ناوەڕۆکی هەموو کۆمێنتەکان بکات بۆ گۆڕینی ناوەڕۆك، رونوئاشکرایی، پەیوەستبوون بە بابەتەکەوە و هەروەها درێژی کۆمێنتەکانیش.

ئەی دەشێت رەخنە لە دیارونا بگیرێت؟

ئێمە پێشوازی لە بیروڕای بەپێز و رەخنە لە کارەکانمان دەکەین، بەڵام نامانەوێت کۆمێنتەکان ببنە رستێك گفتوگۆ دەربارەی ئەو رێوشوێنانەی دەیگرینە بەر، بەوپێیەش دەستکارییان دەکەین بۆ گونجاندنیان.

چی تر؟

ناردنی کۆمێنت بۆ بڵاوکردنەوە لەسەر Diyaruna.com ئەوە دەگەیەنێت کە دەبێت ئەو مەرجانە پەسەندبکرێن کە لەم رێوشوێنی کۆمێنتدانانەدا هاتون. ئەم رێوشوێنانە دەشێت لە هەر کاتێکدا بەشێکی یان هەمووی بگۆڕدرێن بێئەوەی ئاگادار بکرێیتەوە.