ژنێکی ئەڵمانی کە پێشتر لەم هەفتەیەدا لە بەغدا رفێندرا شەوی پێشتر ئازادکرا و ئێستا لە باڵیۆزخانەیە، بەرپرسانی هەردوو وڵات هەینی (24 تەمموز) وتیان.
وتەبێژی سوپای عێراق، یەحیا رەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا وتی: "هێزە ئەمنیەکان چالاکوان هێلا مێڤیسیان ئازادکرد."
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كه هێزێکی هاوبەش، لەنێویدا هێزی تایبەتی هەڵۆکانی هەواڵگری و پۆلیسی فیدراڵی و یەکەکانی دژە تاوان، ئۆپەراسیۆنێکیان لە خۆرهەڵاتی بەغدا ئەنجامدا.
وەزارەتهكه رایگەیاند كه وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی مێڤیسی رادەستی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا کرد لە بەغدا.
مێڤیس لە 2013وە لە بەغدا کاریدەکرد و یەکێك بوو لەو بیانییە بە ژمارە کەمانەی لە دەرەوەی ناوچەی سەوزی پارێزارو دەژیا، كه زۆربەی ئهركه دبلۆماسیهكان لەوێ جێگیرن.
مێڤیس بەرنامەیەکی هونەریی بەڕێوەدەبرد لە كۆمهڵهی بەیت تەرکیب له عێراق و نزیك بوو لە زۆرێك لە وێنەگر و وێنەکێشەکانەوە.
مێڤیس ئێوارەی دووشەممە نوسینگەکەی خۆی لە ناوەندی بەغدا جێدەهێڵێت و دواتر چەند هێرشبەرێکی نەناسراو لە دوو ئۆتۆمبیلدا، كه یهكێكیان پیکابێکی سپی بوو زیاتر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی عێراقەوە بەکاردەهێنرێت، هێرشی دەکەنە سەر و دەیڕفێنن.
سەرچاوەکە وتی ئەفسەرانی پۆلیس لە وێستگەی ناوچەکە شایەتی رفاندنەکە بوون بەڵام دەستێوەردانیان نەکرد.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، هایکۆ ماس، وتی "دڵخۆش بوو" کاتێك مێڤیس ئازادکرا و پشتڕاستیکردەوە کە مێڤیس لە باڵیۆزخانەیە لە بەغدا و سوپاسی حکومەتی عێراقی کرد بۆ هەوڵەکانی.
سەرچاوە دبلۆماسیەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان وت تەندروستی مێڤیس باشە.
دۆخێكی تهماوی
وردەکاری ئازادکردنهكهی و شوناسی رفێنەرانی بە تهماوی ماونەتەوە، بەجۆرێك وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی دادگای باڵا دەڵێن هێشتا لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی رفاندنەکە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت مێڤیس لە شوێنێك لە خۆرهەڵاتی بەغدا ئازادکراوە وەك بەشێك لە ئاڵوگۆڕێك.
سەرچاوەکە وتی: "چەند کاتژمێرێك دوای رفاندنی، هێزە ئەمنیەکان پیاوێکیان دەستگیرکرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تێوەگلابوو، کە بانگهشهی ئهوهی كرد سەر بە لایەنێکی نزیك بێت لە هێزەکانی حەشدی شەعبی."
سەرچاوەکە وتیشی: "قایلبوون بە ئازادکردنی لە بەرامبەر مێڤیسدا."
تووندڕەوان لەنێو حەشدی شەعبیدا، کە تۆڕێكه له گروپه چەکدارەكانی سەر بە دەوڵەت و زۆرێكیان لەلایەن ئێرانی دراوسێوە پشتگیریدەکرێن، لە رابردوودا تۆمەتبارکراون بە رفاندن یان ههڕهشهكردن له چالاکوانە عێراقیەکان.
بەشێکی گەورەی خۆرهەڵاتی بەغدا، لەنێویدا گەڕەکی جهنجاڵی مەدینە سەدر، رێگە بە هاتنەناوەوەی هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەت نادەن.
حەشدی شەعبی هیچ راگەیەندراوێکی فەرمیی دەربارەی رفاندنی مێڤیس بڵاونەکردەوە، بەڵام وتەبێژێك هەینی وتی بەهیوابووە کاربەدەستانی عێراق لێکۆڵینەوە لەوە بکەن چۆن "بەنهێنی" لە بەغدا بووە بەبێ مۆڵەتی ئەمنی.
موقتەدا سەدر، پیاوێکی ئایینی جەماوەریی شیعە، دەستخۆشی لە ئازادکردنی مێڤیس کرد و بە "میوان" ناوزەدی کرد.
پسپۆڕێکی سەربازی پێشتر لەم هەفتەیەدا بە دیارونای وت ئەگەری زۆرە میلیشیاکانی سەربە ئێران لەپشت رفاندنەکەوە بووبن.
وتی ئەم میلیشیانە بەشێوەیەکی بەربڵاو تۆمەتباردەکرێن به چەندین رفاندن و تیرۆركردن لە عێراق و لەوکاتەوەی خۆپیشاندانه جەماوەرییهكان دەستیانپێکرد لە کۆتایی ساڵی رابردوودا.
'نیگەرانی' دوای تیرۆرکردن
رۆژی هەینی هێشتا تەلەفۆنەکەی مێڤیس داخرابوو، هاوڕێکانی نەیاندەتوانی پەیوەندی پێوەبکەن.
هاوڕێیەکی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت مێڤیس نیگەران بووە دوای کوشتنی هوشام هاشمی، کە توێژهرێكی عێراقی بوو، پشتیوانی له خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت دەکرد.
هاوڕێکەی مێڤیس، زیکرە سەرسام، وتی: "هەفتەی رابردوو قسەم لەگەڵ (مێڤیس) کرد و راستیەکەی لە خۆپیشاندانەکانیشدا بەشداربووبوو، بۆیە دوای تیرۆرکردنەکە نیگەران بوو."
ساڵی رابردوو خۆپیشاندانی گەورە لە بەغدا و باشوری عێراقی زۆرینە شیعە هاتنهكایهوه، کە حکومەتیان به گەندەڵ و ناکارا و ههواداری ئێران لهقهڵهمدهدا.
نزیکەی 550 کەس لە تووندوتیژییهكانی پەیوەست بە خۆپیشاندانەكاندا کوژران، لەنێویاندا زیاد له بیست چالاکوان کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیانلێکرا، له زۆربهی حاڵهتهكانیشدا چهكدارهكان بەسواری ماتۆڕەوە بوون.
دەیان رفێندران و هەندێکیان دواتر نزیك بە ماڵەکانی خۆیان ئازادکران. شوێنی ئەوانیدیکە هێشتا نەزانراوە.
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی رووداوەکەی کرد وەك "هەڵمەتێکی کوشندەی فراوانی هەراسانکردن، ههڕهشهكردن، رفاندن و تیرۆری بەئەنقەستی چالاکوانان و خۆپیشاندەران".
لەمساڵدا رفاندنی بیانیەکان بهڕادهیهكی نیگەرانکەر زیادیكرد، کە لە چەند ساڵی رابردوودا بە ئامانج نەدەکران.
لە ئێوارەی ساڵی نوێدا، دوو رۆژنامەوانی سەربەخۆی فەرەنسی بۆ ماوەی 36 کاتژمێر بە بارمتە گیران و سێ کارمەندی رێکخراوە ناحکومیەکانی فەرەنسا بۆ ماوەی دوو مانگ دهستبهسهر كران.
لە هەردوو حاڵەتەکەدا، نه هیچ یەك لە رفێنەران و نه دۆخی ئازادکردنی بارمتەكانیش ئاشکرانەکران.