هه‌واڵه‌كانی عێراق

رۆژنامەنوسێکی عێراقی ئازاددەکرێت دوای هەفتەیەك لە رفاندنی

رۆژنامەنوسی عێراقی، ئەفراح شەوقی حەمودی، ۆژی سێشەممە (3 کانونی دووەم) ئازادکرا دوای هەفتەیەك لە رفاندنی لە ماڵەکەی خۆی لە بەغدا لەلایەن چەکدارانەوە، خوشکێکی و هێزە ئەمنیەکان رایانگەیاند.

"بەڵێ راستە،" خوشکەکەی، نیبراس شەوقی، لەڕێگەی کورتە نامەیەکەوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند دوای ئەوەی پرسیاریلێکرا دەربارەی ئازادکردنی حەمودی.

فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە بەغدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە کە ئەو ئازاد کراوە.

حەمودی تەمەن 43 ساڵ کارمەندی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت و ژمارەیەك پێگەی هەواڵییە، لەنێویاندا ئەقلام، و تایبەتمەندە بە رۆژنامەوانی بەدواداچون و کێشەی ئافرەتان.

لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش هەواڵی ئازادکردنی حەمودی سێشەممە، سەرۆك وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی، رایگەیاند کە هەوڵی رفاندنی حەمودی سیاسی و تاوانکارییە لەهەمانکاتدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500