چالاکوانە عێراقییەکان داوا لە بەرپرسانی ئەمنی دەکەن ئەوپەڕی هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ ئازادکردنی ئه‌و چالاکوانە ئەڵمانیه‌ی دووشەممە (20 تەمموز) لە شەقامی ئەبو نەواس لە بەغدا رفێنرا.
هێڵا مێڤیس، کە بەرنامە هونەرییەکانی بەڕێوەدەبرد له رێکخراوی هونەری تەرکیب له عێراق، نوسینگه‌كه‌ی بەجێهێشتبوو، پایسکیلەکەی لێدەخوڕی کاتێک دوو ئۆتۆمێل، یەکێکیان پیکابێکی سپی، بینراون کە رفاندوویانە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت.
هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد بۆ گەڕان بە دوای مێڤیسدا و تیمێکیان لە هێزەکانی ئاژانسی هەواڵگری و پۆلیسی تاوان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە پێکهێنا.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، لیوا سەعد مەعەن وتی: "هەوڵەکان لەئارادان بۆ ئاشکراکردنی شوێنی هاوڵاتییە ئەڵمانییەکە و ئازادکردنی."
وتی: "کێشەکە سەرنجێکی زۆری بەلای خۆیدا راکێشاوە" و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی، هێزە ئەمنییەکانی راسپاردووە بۆ چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنه‌كانی گەڕان و پشکنین.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سێشەممە وتی تیمێکی قەیرانەکان دوای رووداوەکە پێکهێنراوە.
راوێژکارێکی ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانی عێراق، غازی فەیسەڵ حسێن وتی: "پێویستە بەرپرسان چارەنوسی چالاکوانەکە ئاشکرابکەن و ئەنجامدەران دەستگیربکەن و سزایانبدەن لەپای ئەو کردەوە نابەرپرسانەیە."
بە دیارونای وت كه "کردەوەی ترسنۆکانە"ی لەمجۆرە نابێت رێیپێبدرێت و داوای شەفافیەتی لە لێکۆڵینەوەکاندا کرد.
وتی: "ئێمە دووچاری تاوانی جددی دەبینەوە کە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی دەکەن" و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش كه ئەوانەی بەرپرسیارن له تاوانی لەمجۆرە، ئاڵەنگاری بۆ یاسا دروستدەکەن.
وتیشی پێدەچێت ئامانجەکەیان بڵاوکردنەوەی پشێوی بێت و بیانەوێت عێراق بخەنە نێو گێژاوێکه‌وه و لە پله‌وپایه‌ی دامەزراوەکانی دەوڵەت کەمبکەنەوە و وا دەریانبخەن کە ناتوانن هاوڵاتیان و دانیشتوان و بەرژەوەندیە بیانییەکان بپارێزن.
رفاندنی بیانییەکان
شارەزایه‌كی بواری سەربازی، جەلیل خەلەف بە دیارونای وت ئەگەری زۆرە میلیشاکانی سەر بە ئێران لە پشت رفاندنی هاوڵاتییە ئەڵمانییەکەوه بن.
وتی ئەو میلیشیانە بەشێوەیەکی بەرفراوان سەرکۆنە کراون له‌سه‌ر چەندین کردەوەی رفاندن و تیرۆرکردن لە عێراق لەوکاتەوەی لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردووەوە خۆپێشاندانەکان دەستیانپێکرد.
نزیکەی 550 کەس لە تووندوتیژیەکانی پەیوەندیدار بە خۆپێشاندانەکاندا کوژراون، لەنێویاندا نزیکەی بیست چالاکوان کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیانلێکراوە و کوژراون، بەگشتیش بە سواری ماتۆڕەوە.
دەیانی دیکەش رفێنراون، بەشێکیان دواتر لە نزیک ماڵەکانیان ئازادکراون. شوێنی ئەوانی دیکەش بە نادیاری ماوەتەوە.
رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رووداوەکەی له‌قه‌ڵه‌مدا به "هەڵمەتێکی گەورە و کوشندەی هەراسانکردن، تۆقاندن، رفاندن و کوشتنی بەئەنقەستی چالاکوانان و خۆپێشاندەران".
ئەمساڵ رفاندنی کەسانی بیانی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوەبینیوە.
لە ئێواره‌ی سەری ساڵدا، دوو رۆژنامەوانی سەربەخۆی فەرەنسی بۆ ماوەی 36 کاتژمێر و سێ کارمەندی رێکخراوە ناحکومییەکان بۆ ماوەی دوو مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركران.
خەلەف وتی ئەو "به‌كرێگیراوه تاریکانە" دەیانەوێت زیان بە ناوبانگی عێراق بگەیەنن، لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووریبخەنەوە و ناوبانگی بشێوێنن، لەڕێی پێشاندانی وەک شوێنێک کە هێشتا "ژینگەیەکی ترسناک و نائەمینی هەیە".
'پەیامی هه‌ڕه‌شه‌كردن'
خەلەف وتی: "ئەمە پەیامێكی هه‌ڕه‌شه‌كردنه بۆ بەرهەمهێنەران، بازرگانان و ئەوانەی لە رێکخراوە مرۆیی و ئه‌ركه نێودەوڵەتیەکاندا کاردەکەن."
وتیشی بە هیچ شێوەیەک سەقامگیری، پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی نایەنە ئاراوە "تاوەکو ئەو گروپانە بە ئازادی بسوڕێنەوە و خۆیان لە دەست سزا دەربازبکەن".
هه‌روه‌ها وتی: "دەمانەوێت حکومەت هەموو توانای خۆی بەگەڕبخات بۆ گەڕان بەدوای مێڤیسدا و بەسەلامتی بیگەڕێنێتەوە بۆلای خێزان و هاوڕێ و دۆستەکانی، هەروەها ئەنجامدەرانیش بە سزای خۆیان بگەیەنێت."
وتیشی: "مێڤیس هاوڕێی عێراقە و کەلتور و شوێنەواری وڵاتەکەی خۆشدەوێت، بەوپێیەی ساڵانێکی زۆرە لە بەغدا دەژی و لە بواری هونەردا هاوکاریی گەنجانی عێراقی کردووە."
لەوکاتەوەی رفێنراوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕبوون لە پۆستی چالاکوانە عێراقییەکان و داوای ئازادکردنی دەکەن، لەژێر هاشتاگی #free_hellamewis.
ئه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ئێستا ئه‌منییه‌ت نییه له به‌غدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر رادیۆكه‌ی كه‌ربولی هات. ئه‌م وێرانكاری و گڕتێبه‌ردانه له‌لایه‌ن میلیشیا نایاساییه‌كانه‌وه ده‌شێت به‌سه‌ر هه‌موو ده‌زگا رۆژنامه‌گه‌رییه‌كاندا بێت. بۆیه پێشنیارده‌كه‌م بگوێزنه‌وه بۆ ئه‌نبار كه میلیشیای لێ نییه. جگه له‌وه، له ئه‌نبار كامێرا له هه‌موو جێگایه‌ك هه‌یه و چاودێریی سنووره‌كانی ده‌كه‌ن، هه‌ر له فه‌لوجه‌وه تاده‌گاته سنووره‌كان له‌گه‌ڵ سوریا و ئه‌رده‌ن. ده‌توانین ئه‌مه بكه‌ین تا ئه‌و میلیشیانه له كۆڵ خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌وجا ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌غدا.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت
كاره‌ساته!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت