ئەو عێراقیانەی تووڕەن لە کاریگەریی ئێران لەسەر وڵاتەکەیان زیاتر تووڕە بوون بەهۆی ئامادەیی بڕیاربه‌ده‌ستی حیزبوڵا محەمەد کەوسەرانی، کە بەشێوەیەکی بەرفراوان بە جێگرەوەی جەنەڕاڵی کوژراوی ئێرانی قاسم سولەیمانی سه‌یرده‌كرێت.
هاوڵاتی هەردوو وڵاتی لوبنان و عێراق، کەوسەرانی وەک پیاوی دیاریکراوی ئێران لە عێراق دەرکەوت دوای ئەوەی سولەیمانی، کە فەرماندەیی هێزەکانی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی دەکرد، لە کانونی دووەم کوژرا.
جێگۆڕکێکه لەمیانه‌ی پشێوی و خۆپێشاندانانەكان روویدا کە لە تشرینی یەکەم هەڵگیرسان، لەکاتێکدا هەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکان لەدژی دەستوەردانەکانی ئێران لە عێراق و گەندەڵیی حکومەت و دۆخی وڵات.
ئەمریکا لە 19 نیسان خەڵاتێکی 10 ملیۆن دۆلاری راگەیاند بۆ ئاشکراکردنی "هەر زانیارییەک لەسەر جموجۆڵ و تۆڕه‌كان و هاوبەشەکانی کەوسەرانی".
چالاکوانانی عێراق بەمدواییە وێنەیەکیان لەسه‌ر ئینتەرنێت بڵاوکردەوە کە تێیدا کەوسەرانی و شیبێل زه‌یدی، سەرکردەی میلیشیای لیواکانی ئیمام عەلی سەر بە ئێران، دەبینرێن لە باخچەی ماڵێکدا لە ناوچەی جادریەی بەغدا.
ئامادەیی کەوسەرانییان لە وڵاتەکەیاندا بە پێشوازی لێنەکراو له‌قه‌ڵه‌مدا و په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان لەگەڵ سەرکردەی میلیشیاکان رەتکردەوە.
بەگوێرەی بەرپرسێکی حکومەتی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، سەرەکوەزیران مستەفا کازمی هاتنەناوەوەی هەر کەسێکی ناعێراقیی بۆ وڵاتەکە بەبێ بوونی ڤیزایەکی فەرمی قەدەغەکردووه.
بەرپرسەکە بە دیارونای وت: "ئەمە کەوسەرانی و ئەوانی تریش دەگرێتەوە کە [بەبێ ڤیزا] دێنە ناو خاکی عێراقه‌وه."
وتیشی چالاکییەکانی کەوسەرانی لە عێراق پێکدێن لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ سوپای پاسداران و میلیشیا بەکرێگیراوەکانی له پشتیوانیکردنی رژێمی سوریادا. هەروەها بەشدارە لەو چالاکییە ئابوریانه‌دا کە حکومەت دەیەوێت هەموویان بوەستێنێت.
بەرپرسەکە وتی حکومەتەکەی کازمی "سپاردەیەکی زۆر سه‌نگین"ی بۆماوه‌ته‌وه و ئێستا چاوی لە هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانە بە پشتیوانی گەلی عێراق کە دەستوەردانی ئێران لە وڵاتەکەیان رەتدەکەنەوە.
'سوکایەتیکردن بە عێراقییەکان'
چالاکوانێکی سیاسی و سەرۆکی حیزبی مواته‌نه، غەیس تەمیمی وتی زۆرینەی عێراقییەکان پرسیار لە مەبەستی سەردانەکانی کەوسەرانی بۆ عێراق دەکەن، پێشیانوایە کردەوەکانی "بەدڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی عێراق و گەلی عێراقدا نیین، بەڵکو خزمەتی ئێران دەکەن".
ئەندامێکی بزوتنەوەی مەدەنی عێراقی کە بەشداربوو لە رێکخستنی خۆپێشاندانەکانی مەیدانی ئازادی‌دا له بەغدا، بە دیارونای وت ئامادەیی کەوسەرانی لە عێراق "چیتر مایەی په‌سه‌ندكردن نییە".
وتی: "هیچ روونکردنەوەیەک نییە جگە لەوەی [کەوسەرانی] کار بۆ راكێشانی گەنجان دەکات تا لە سوریا شەڕبکەن، لە عێراق پارە بدزن، بەشداربن لە چالاکی نایاساییدا لە وڵاتەکە یان هەڕەشە لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن، كه له‌لایه‌ن ئەمریکاوه رێبه‌رایه‌تی ده‌كرێت."
وتیشی تەواوی ئەو کردەوانە جگە لە ناسەقامگیری و وێرانکاری هیچیتریان بەدوادا نایه‌ت و ئاماژەیکرد بەوەش کە پێویستناکات کەوسەرانی لە عێراق بمێنێتەوە.
چالاکوانێکی بەسرە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، وتی ئامادەیی کەوسەرانی لە بەغدا و تێکەڵاویی لەگەڵ سیاسییەکان "سوکایەتیكردنه به عێراقییەکان"، لەکاتێکدا وەک پشتیوانێکی ئێران پێشێلی سەروەریی عێراق دەکات.
چالاکوانەکە کەوسەرانی تۆمەتبارکرد بەوەی رۆڵی بینیووە لە سەرکوتکردنی ئەو خۆپێشاندانانه‌دا كه له كاتی حكومه‌تی سەرەکوەزیرانی پێشوودا عادل عەبدولمەهدی ئەنجامدران و هه‌روه‌ها به سه‌رپه‌رشتیكردنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە جێگەی سولەیمانی.
زیادبوونی ده‌ستوه‌ردانی سیاسی
شارەزایه‌كی بواری پەیوەندییەکانی عێراق، عەبدوڵا ریکابی بە دیاروینای وت عێراقییەکان به سه‌رنجێكی زۆره‌وه له ئامادەیی و چالاکییەکانی کەوسەرانی ده‌ڕوانن، کە ئاماژه‌یه به بوژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی کۆمەڵگەی عێراقی".
وتی: "پێشتر، خەڵک پێیانوابوو بیروڕاكانیان گرنگ نین، بەڵام ئەمە دوای خۆپێشاندانەکان بەشێوەیەکی بەرچاو گۆڕا."
وتیشی ئێستا عێراقییەکان کەوسەرانی رەتدەکەنەوە و ناو و ناتۆرەی سوكیان لێناوە، وەک "روخساری شەیتان"، "شەمشەمەکوێرە" و "دەرگەوان"، وەک ئاماژەکردن بە رۆڵەکەی وەک کەسی یەکەمی دیاریکراو بۆ سەردەمی دوای سولەیمانی.
ریکانی وتی ئەمە بەتایبەتی گرنگە کە توڕەییەکە لەدژی سولەیمانی لە شارەکانی باشورەوە دێت وەک نەجەف و کەربەلا، وەک هێمایەک بۆئەوەی شیعەکانی عێراق "بەکارهێنانی ئایین بۆ خزمەتکردنی ئامانجەکانی ئێران رەتدەکەنەوە".
هه‌موو خۆشه‌ویستی و پێزانینێكمان بۆ پیاوانی به‌رگری كه هیوای ئه‌م گه‌له‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی شانازی و شه‌ره‌فیان. ئه‌وان هێزی زهبروهشێنن و چقڵی چاوی لوتبه‌رزان و سهركوتكهران و ئه‌و عه‌ره‌به زایۆنیانهن كه خاك و شه‌ره‌فی خۆیان فرۆشتووه به ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخ كه ئازاری نه‌ته‌وه‌ی موسڵمان و عه‌ره‌ب ده‌دات. شه‌رمه‌زاری و رسوایی بۆیان! پیاوانی به‌رگری تاجی سه‌ری عه‌ره‌بن و ده‌بێت شانازی به‌خۆیانه‌وه بكه‌ن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه6 كۆمێنت
ئه‌م وتاره ده‌ره‌نجامی خه‌یاڵی غه‌یس ته‌میمی و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌وه كه له‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی دووبه‌ره‌كی ده‌ژین.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه6 كۆمێنت
ئه‌مه ره‌تكراوه‌ته‌وه. كه‌وسه‌رانی كاراكته‌رێكی ناڕاسته‌قینه‌یه كه ئه‌مریكا و چالاكوانه‌كانی له‌سه‌ر فه‌یسبوك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستیانكردووه. موجاهیدێكه هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌نێوان حیزبوڵا و ئێران و میلیشیاكانی به‌رگریدا. پێڵاوه‌كانی زۆر شه‌ریفترن له ئێوه و به‌كرێگیراوانی هه‌مواركردنه‌وه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه6 كۆمێنت
وته‌كانتان راست نیین. ئێمه دژ به ئاماده‌یی ئه‌مریكا ده‌وه‌ستینه‌وه تا به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا زاڵنه‌بێت و دهستنهگرێت به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانیدا. هه‌رچی ئێوه‌شه، ملكهچكهران بۆ ئه‌مریكا، هه‌میشه به‌ره‌نگاری له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن چونكه هیچ شه‌ره‌فێك و ئایینێكی راسته‌قینه‌تان نییه تا رێزی لێ‌بگرن، كه ئایینی محه‌مه‌ده (د.خ). ئه‌و پرسیاره پشتگوێخراوه‌ی هه‌مووان ده‌ترسن بیكه‌ن ئه‌وه‌یه: جه‌نگی ئه‌مریكا-عێراق له 2003 به چی ناوده‌به‌یت، كه به رووخانی سه‌دام حسێن كۆتایی هات؟ جه‌نگی داگیركردن بوو یان رزگاری؟ ده‌بێت ئه‌و جه‌نگه به‌چی ناوبه‌رین؟ ئه‌مه پرسیارێكی سه‌ره‌كی و گرنگه كه زۆر له مه‌سه‌له‌كان چاره‌سه‌رده‌كات. كۆنسێپتی داگیركردن بۆ ئێمه گۆڕاوه و به كۆنسێپتی رزگاركردن جێی گیراوه‌ته‌وه. كێ وتی ئه‌مه جه‌نگی رزگارییه؟ ئایا عێراقییه‌كان ئه‌مه‌یان وت؟ خودی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به داگیركردن ناوی ده‌بات، كه‌واته بۆچی ئێوه سوورن له‌سه‌ر ناوبردنی به رزگاری؟ ئه‌مه مێشكشتنهوهی پرۆفێشیۆناڵانهیه. سه‌دام تاوانكار و دیكتاتۆر بوو. هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌مه ته‌باین. به‌ڵام نابێت وامانلێبكات خۆمان له تێرمه ره‌سه‌نه‌كان لاده‌ین و شتی نوێ به‌كاربهێنین. سه‌دام تاوانكار بوو، ئه‌مریكاش داگیركه‌ره. با نادادپه‌روه‌ریی سه‌دام واتان لێنه‌كات نادادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر خۆتان بكه‌ن و مێشكی نه‌وه نوێكان بشێوێنن. ئه‌وه‌ی له 2003 روویدا، داگیركردن بوو نه‌ك رزگاركردن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه6 كۆمێنت
من وه‌ك عێراقییه‌ك شانازیدهكهم به بوونی كه‌وسه‌رانی له عێراق. ئه‌مه بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگییه‌ك به‌رامبه‌ر نفوزی ئه‌مریكا كه زۆر به‌چڕی هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كیانی زایۆنی ههمواربكاتهوه. بوونی كه‌وسه‌رانی له عێراق ده‌یسه‌لمێنێت كه عێراق به‌شێكه له ته‌وه‌ری به‌ره‌نگاری كه هه‌موو زایۆنییه چه‌په‌ڵه‌كان بێدهنگدهكات.
وه‌ڵام بدهرهوهزۆر باشت وتووه! بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ئایا له‌ژێر كاریگه‌ریی میدیای ئاراستهكراودایت یان به عه‌قڵی خۆت ده‌كه‌یت و بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ئاخۆ هه‌ڵوێسته‌كانت ده‌ره‌نجامی فشاری كه‌ڵه‌كه‌بووی میدیایه یان له پرێنسیپهوهیه، ته‌نها سه‌یری پهرچهكردارهكانت بكه به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی سعودیه و ئه‌مریكا. ئایا، بۆنمونه، وه‌ك پهرچهكردارهكانته به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ئێران؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ، ئه‌مه زۆر باشه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها ته‌ركیز بكه‌یته سه‌ر ئێران و ئه‌مریكا و ره‌خنه له هه‌ردووكیان بگریت یان به‌رنگارییان لێبكه‌یت، یان هه‌ڵوێستت هه‌رچییه‌ك بێت و واز له توركیا و ده‌وڵه‌تی عوسمانی بهێنیت چی ده‌وێت دروستیبكات، تۆ به‌داخه‌وه له‌ژێر كاریگه‌ریی ئاراسته‌كردنه‌كانی میدیادایت.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه6 كۆمێنت