هه‌واڵه‌كانی عێراق
تاوان و دادپەروەری

ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بەرامبەر زانیاری لەسەر فەرماندەیه‌كی حیزبوڵا

ئاژانسی فرانس پرێس

ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بەرامبەر هەر زانیاریەك لەسەر فەرماندەیه‌كی حیزبوڵا، محەمەد کەوسەرانی. [یوتوب]

ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بەرامبەر هەر زانیاریەك لەسەر فەرماندەیه‌كی حیزبوڵا، محەمەد کەوسەرانی. [یوتوب]

به‌رنامه‌ی خەڵاتەکان بۆ دادوەری له‌لایه‌ن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوه‌ هەینی (10 نیسان) خەڵاتێکی 10 ملیۆن دۆلاری راگەیاند بۆ "هەر زانیاریەك لەسەر چالاکیه‌كان و تۆڕه‌كان و هاوکارانی" محەمەد کەوسەرانی، فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵای لوبنانی.

کەوسەرانی تۆمەتبارە بە بوونی رۆڵێکی گرنگ لە هەماهەنگیکردن لەنێوان گروپەکانی سەر بە ئێراندا لە عێراق.

وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کەوسەرانی بەرپرسێکی باڵای ئه‌و بزووتنەوە لوبنانیەیه‌ لە عێراق، "وه‌ هەندێك لە دەسەڵاتی هەماهەنگیکردنی سیاسیی گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی وەرگرتووە کە پێشتر لەلایەن قاسم سوله‌یمانیەوە بەڕێوەدەبران".

سوله‌یمانی، سەرکردەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە هێرشێکی ئەمریکادا سەرەتای کانونی دووەم کوژرا لە بەغدا.

بەگوێرەی واشنتۆن، کەوسەرانی، كه‌ له‌ 2013وە لەسەر لیستی رەشی تیرۆریزمی ئەمریکایە، "ئاسانکاری دەکات بۆ کارەکانی گروپەکان لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی عێراق کە بەشێوەیەکی تووندوتیژانه‌ خۆپیشاندانەکانیان کپکردووە" یاخود "هێرشیانکردۆتە سەر ئەرکە دبلۆماتیە بیانیەکان".

وەك ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی حیزبوڵا، کەوسەرانی کاریکردووە بۆ برەودان بە بەرژەوەندیەکانی گروپەکە لە عێراق، لەنێویاندا هەوڵەکانی حیزبوڵا بۆ دابینکردنی "راهێنان، پشتیوانی دارایی و پشتگیری لۆجستی بۆ گروپە شیعە یاخیەکان له‌ عێراق".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500