بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی عێراق سکاڵادەکەن لەوەی شەپۆلێك مەسجیان پێگەیشتووە لە تۆڕێکی ساختەوە کە بەشێوەیەکی شەڕانگێزانە برەو بە کارنامەی ئێران دەدات و بەرپەچی هەموو جۆرە رەخنەیەك دەداتەوە دژی رژێمی فەرمانڕەوا، چالاکوانان بە دیارونایان وت.
سەدان بەکارهێنەری تویتەر و فەیسبوك راپۆرت لەوە دەدەن کە لەلایەن چەند ئەکاونتێکەوە کراونەتە ئامانج کە وێنەی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران قاسم سولیمانی یان رابەری باڵا عەلی خامنەئیان لەسەرە.
ئەو پەیامانەی لەسەر ئەم ئەکاونتانە بڵاودەبنەوە، لەگەڵ ئەوکانتە ساختەکانی دیکە کە وێنەی کەسایەتیە ئایینیەکانی سەر بە ئێرانیان لەسەرە، هەڕەشە لە بەکارهێنەر و بلۆگهره عێراقیەکان دەکەن، بەتایبەتی ئەوانەی بەشداریدهكهن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا.
لەکاتێکدا میلشیاکانی سەربە ئێران کە لە عێراق چالاكن، هەنگاوەکانی هەراسانکردنی خۆپیشاندەرانیان برەوپێسەندووە، هەڵمەتێکی تەریب بەوە دەرکەوتووە لەسەر ئینتەرنێت بۆ بێنرخكردنی چالاکوانەکان و نغرۆکردنیان لە کۆمێنتی هەڕەشەئامێزدا.
کۆنترۆڵکردنی رووداوەکان لەسەر ئینتەرنێت
چالاکوانان وتیان ئەم "سوپا ئەلەکترۆنیانە" هەوڵدەدەن لە متمانەی خۆپیشاندەران کەمبکەنەوە و چیرۆكێكی ساختهی هێرشەکان بخهنهڕوو لهڕێی ههواڵ و وێنهی دروستكراوهوه.
ئەندازیاری تەکنەلۆژیای زانیاری، ئەحمەد عوبێدی بە دیارونای وت ئەوانه بلۆگهرهكانیش دەکەنە ئامانج و هەوڵدەدەن کاریگەری نەرێنییان هەبێت لەسەر هاشتاگه بهربڵاوهكان، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە ئاسایش و دۆخی سیاسییەوە هەیە، تا کاریگەری لەسەر رای جەماوەر دابنێن.
وتی نمونەیەکی هەڵمەتی هاشتاگ کە لەسەر ئینتەرنێت و لەلایەن هێرشه ئهلیكترۆنییهكانهوه (ترۆڵ) کەوتۆتە بەر ههڵمهت، دروشمی "لەکوێن" بوو، کە هەوڵدەدات هۆشیاریی دانیشتوانی ئەنبار بەرزبکاتەوە دەربارەی رفێندراوانی دەستی میلیشیاکانی کەتائیب حیزبوڵا و حەرەکهت نوجەبا.
عوبێدی وتی داواکارییەکان بۆ یاسای دژی تووندوتیژی نێو ماڵ کە ئازادی سكاڵاكردن و مافی داواكردنی پاراستنیان بدات بە ژنان، کراونەتە ئامانج.
وتی هەندێك لە بەکارهێنەرە عێراقیەکان ئەکاونتەکانیان هاك کراوە یاخود هەڕەشەیان پێگەیشتووە لەبەرئەوەی رەخنەیانگرتووه لە ئێران و رۆڵی نەرێنیی ئهو وڵاته لە عێراقدا، یان ئەو پێشێلکاریانەی لەلایەن میلیشیاکانی پشتیوانیەوە ئەنجامدراون.
وتیشی لەڕێی ئەم کارانەوە، میلیشیاکان هەوڵدەدەن "کۆنترۆڵی رووداوەکان بکەن لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و لە کاریگەریی ئەم تۆڕانە کەمبکەنەوە لە دەرخستنی رۆڵی ئێران و میلیشیاکان لە عێراق".
بەگوێرەی چالاکوانێكی زیقار، ئەحمەد حەقی، کە هەماهەنگیکاری خۆپیشاندانەکانە لە مەیدانی حەبوبی له ناسریە، ئەم ئەکاونتانەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن ئەو میلیشیانەوە دامەزرێنراون کە لە عێراق چالاكن.
هیوای دەربڕی بەوەی ئەم ئەکاونتانە دابخرێن "چونکە رێگریدهكهن لە عێراقیەکان لەوەی هەواڵ و زانیاری دروست بەدەستبهێنن" و ئاماژەیکرد بەوەی هەندێك لە عێراقیەکان دەترسن لەوەی بۆچوونی خۆیان دەرببڕن.
راپۆرتدان لە ئەکاونتە ساختەکان
غەیس ئەحمەد، کە سهر به گروپێکی خۆبەخشی لاوانه بۆ داژیەتی "سوپا ئەلەکترۆنیەکان"، وتی بەکارهێنەرانی سەر بە میلیشیاکان "چەندین هەواڵی ساختەکراوی ئامادەیان لایە و ئامادەن هێرشبکەن بۆ شێواندنی راستیەکان".
بە دیارونای وت ئەوانه هێرشدەکەنه سهر کەسانی بەناوبانگی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە دانانی وێنەی ساختە کە بە ئاسانی دەکرێت ساختەییان دەربخرێت.
ئەحمەد، کە داوایکرد ناوی خوازراوی بۆ بەکاربهێنرێت لە ترسی سەلامەتی خۆی، وتی ئەم بەکارهێنەرانە لەسەر دەقی هێرشبەرانە رێکدەکەون تا لە تەلەگرام و واتسئەپ بەکاریبهێنن.
وتی ئەو پەیامانە بڵاودەکەنەوە کە شکۆمەندی بە ئێران دەبەخشن و بانگەشەی ئەوە دەکەن خەڵکی عێراق پشتیوانی له ئێران دهكهن یان برەو بە هەڵوێستی لایهنگرانه بۆ ئێران دەدهن.
ئەحمەد و هاوكاره خۆبەخشهكانی پێشنیازی ئەوەیان کرد کە بەکارهێنەرانی عێراقیی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان راپۆرت بدەن لە تویتەر و فەیسبوك دەربارەی هەر ئەکاونتێك کە وێنەی قاسم سولیمانی لەسەر پرۆفایلەکەیەتی یان هەر سەرکردەیەکی میلیشیای سەر بە ئێران.
هیوای دەربڕی بەوەی لەڕێی ئەم هەوڵانەوە، ئەکاونتەکان دابخرێن، تا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەك "شوێنێك بۆ خەڵك بمێننەوە تیایدا ئازادانە بۆچونی خۆیان دەربڕن بەبێ هێرشكردنه سهریان بە وشه یان ترسی تۆڵەکردنەوە".