سەدان خۆپیشاندەر لە ناسرییە، گەورەترین شاری پارێزگای زیقار، دەنگی ناڕەزاییان دژ بە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەرزکردۆتەوە و لە دروشمەکانیاندا تاوانباریان دەکەن بە کوشتنی چالاکوانان.
شەپۆلی خۆپیشاندانەکان زیادیکرد دژی میلیشیاکان دوای هێرشەکەی27 کانونی دووەم بۆسەر گۆرەپانی حەبوبی، کە ناوەندی خۆپێشاندانەکانە و تیایدا کەسێك کوژرا و چەند خۆپیشاندەرێك برینداربوون و چادرهكانی خۆپیشاندەرانیش ئاگریان تێبەردرا.
چالاکوان عامر محەمەد بە دیارونای وت ئهو میلیشیانهی ئێران پشتیوانییان لێدهكات لە پشت هێرشەکەوە بوون و بەرپرسیاریشن لەو كوشتنانهی لهلایهن نیشانگرانهوه لە عێراق ئهنجامدران دوای ئەوەی لە 1 تشرینی یەکەم خۆپیشاندانەکان دەستیانپێکرد.
محەمەد وتی: "گوێ لە دروشمەکانیان بگرە،" لەکاتێکدا خۆپیشاندەران لە نزیکەوە دروشمیان دەوتەوە و بە میلیشیاکانیان دەوت "کلکەکانتان" وهك ئاماژهیهك بە ملكهچییان بۆ ئێران. "ئەوان باش دەزانن کە ئەو میلیشیانە بەرپرسن لە کوشتنیان."
محەمەد ڤیدیۆیەکی تۆمارکراوی لێدا لەسەر تەلەفونەکەی کە باوکی ئەو خۆپیشاندەرەی نیشاندەدا کە لە کاتی هێرشەکەی سەر گۆڕەپانەکەدا کوژار و باوکەکە بە خەمبارییەکی زۆرەوە دەردەکەوێت و لەسەر زانیاری کوشتنی کورەکەی دەدوێت.
خۆپیشاندەر زولفیقار غازی بە دیارونای وت خۆپیشاندەران وەڵامی سوتاندنی چادرە قوماشەکانیان دایەوە بە دروستکردنی دیواری خشت لە شوێنیان.
لەکاتێكدا هاوکاریی هاوڕێیەکی دەکرد بۆ دانانی خشتهكان، وتی ئەوە مانای ناردنی ئەو پەیامەیە کە ئەوان خۆڕاگرن سەرباری هەر زەحمەتییەك.
'دیواری ترس شکا'
غازی وتی: "ئەوان هەڵەن ئەگەر وابیربکەنەوە بە سوتاندنی چادرەکان وادەکەن بڕۆینەوە ماڵەوە."
"ئێمە ژوور دروستدەکەین بە خشت لەسەر خەرجیی خۆمان بۆئەوەی پێیان بڵێین ناترسین و میلیشیاکانیان نامانترسێنن."
وتی دیواری ترس شکاوە و کەس ناترسێت لە ناوهێنانی سەرکردەی میلیشیاکان لەناو خەڵكدا یان تاوانباریان بکات بە سەردانەواندنیان و پهسهندكردنی جێبەجێکردنی پلانە تێکدەرەکانیان لە عێراق.
وتیشی دروشمەکان ئەو سەرکردە باڵایانەی میلیشیاکان وەك ماستاوچی و کلکی ئێران دەناسێنن و لەلایەن سەدان خۆپێشاندەرەوە دەوترێنەوە لە گۆرەپانەکانی خۆپیشاندەراندا لەکاتێکدا "لەرابردوودا کەس نەیدەوێرا بەئاشکرا رەخنەیان لێبگرێت".
وتی دەزگا ئەمنییەکان شکستیان هێناوە لە ئەرکەکانیاندا بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران لەو میلیشیانە و لەبری ئەوە خوێنی عێراقییەکانیان پشتگوێخستووە.
نەقیب مەجید فەزڵی بە دیارونای وت هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکە هێرشەکەی ئەمدواییانەی سەر گۆڕەپانی حەبوبییان بینی و هێزەکانی پۆلیس دوای ئەنجامدەران کەوتن بەر لەوەی لێیان ونبن لە ناوچەی زیدناوییە لە ناسرییە.
وتی پۆلیس لێکۆڵینەوە دەکات لە رووداوەکە بەڵام تائێستا ناسنامەی ئەنجامدەرەکان نازانرێت، هەرچەندە وا دەردەکەوێت "چەند گروپێکی رێکخراو بن و ئامانجیان نانەوەی پشێوی بێت لە وڵاتدا".