هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

سەرکردەی میلیشیایەکی سەر بە ئێران دەستگیردەکرێت لە بەغدا

فارس عومران

بەرپرسێکی باڵای سەرایا خوراسانی، حامید جەزائیری، لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە بەرواری گرتنی نەزانراوە و لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە لە 13 کانونی یەکەم دەستگیرکرا.

بەرپرسێکی باڵای سەرایا خوراسانی، حامید جەزائیری، لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە بەرواری گرتنی نەزانراوە و لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە لە 13 کانونی یەکەم دەستگیرکرا.

هێزەکانی حەشدی شەعبی یەکشەممە (13 کانونی یەکەم) حامید جەزائیرییان دەستگیرکرد، سەرکردەیەکی باڵای میلیشیای سەرایا خوراسانی سەر بە ئێران، لەگەڵ 15 کەس لە شوێنکەوتووەکانی لەمیانەی ئۆپەراسیۆنێکدا لە بەغدا.

شرۆڤەکارێکی سیاسی، ئەحمەد شەوقی، وتی ئەمە روویدا دوابەدوای "هەماهەنگی و کاری هەواڵگریی حکومەت بۆ پەلاماردانی سەرکردەکانی پێشووی ئەو میلیشیا چەکدارانەی بەرپرسیارن لە هەڕەشەکردن لە بەرژوەندیەکانی عێراق و زیانگەیاندن بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە".

بە دیارونای وت: "جەزائیری سەرکردەیەکە چالاکیەکانی سەروەری و یاساکانی وڵاتەکەی پێشێلکردووە و بۆتە مایەیشەرمەزارییەکی گەورە بۆ حکومەت لەم مانگانەی دواییدا.

ئاماژەیکرد بۆ زنجیرەیەک هێرشی میلیشیاکان بۆسەر ئەرکە دیپلۆماسیەکان و ئەو بنکە سەربازیانەی سەربازانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرن.

فەرماندەی هێزەکانی قودسی سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی لە تەنیشت بەرپرسێکی سەرایا خوراسانییەوە، حامید جەزائیری، دانیشتوە لە وێنەیەکدا کە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە و بەرواری گرتنەکەی نادیارە.

فەرماندەی هێزەکانی قودسی سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی لە تەنیشت بەرپرسێکی سەرایا خوراسانییەوە، حامید جەزائیری، دانیشتوە لە وێنەیەکدا کە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە و بەرواری گرتنەکەی نادیارە.

وتیشی: "حکومەت ئەم هێرش و کردەوە تووندوتیژانە وەک مەترسییەکی گەورە بۆسەر دەوڵەت لەقەڵەمدەدات."

وتی هەربۆیەش ئەنجامدانی ئەرکەکە پێویستی بە دەستگیرکردن و سزادانی فەرماندەکانی ئەو میلیشیانە هەیە و لێپرسینەوەیان بەگوێرەی یاسا، دوای کۆکردنەوەی هەواڵگری بۆ دیارکردنی ئەوەی ئاخۆ بەرپرسیان لە هەر چالاکییەک کە هەڕەشە لە ئەمنیەت و سەقامگیری دەکات.

دەستگیرکردنەکە دوای زیاتر لە دوو مانگ هات لەوەی جەزائیری لە فەرماندەیی فەوجی 18ی حەشدی شەعبی لابرا بە بڕیاری سەرۆکی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، بە هۆکاری نەزانراو.

چاوەڕێی دەستگیرکردنی زیاتر دەکرێت

شەوقی وتی جەزائیری سەرکردەیەکی باڵای میلیشیایە کە یەکێک بوو لەوانەی سەرپەرشتی ئەو خۆپێشاندانانەی کرد کە لەلایەن لایەنگرەکانی کەتایب حیزبوڵا رێکخران لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکادا لە بەغدا ساڵێک پێش ئێستا.

کردەوەی وێرانکاریش ئەو کاتە ئەنجامدران و دەروازەی بیناکە ئاگری تێبەردرا.

جەزائیری لە ریزی پێشەوەی مەراسیمی بەخاکسپاردنی جەنەراڵی باڵای ئێرانیشدا، قاسم سولەیمانی و جێگری حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی موهەندیس دەبینرا، کە لە هێرشێکی ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران لە سەرەتای ئەمساڵدا.

بەشێک لە راپۆرتەکان ئەو کاتە رایانگەیاند کە جەزائیری لە هێرشەکەدا کوژراوە، لەکاتێکدا ئەو لە سولەیمانییەوە نزیک بووە، بەڵام دواتر نامەیەکی دەنگیی بڵاوکردەوە و هەواڵەکانی رەتکردەوە.

سەرایا خوراسانی تۆمەتبارکراوە بە هێرشە موشەکیەکانی سەر ناوچەی سەوز و بنکە سەربازیەکان لە بەغدا، لەگەڵ کوشتن و تەقەکردن لە چەند خۆپێشاندەرێک لەمیانەی خۆپێشاندانە بەربڵاوەکاندا.

هەروەها تۆمەتبارکراوە بە بەشداربوون لەگەڵ کەتایب حیزبوڵا و گروپەکانی دیکە لە تیرۆرکردنی چالاکوانانی خۆپێشاندانەکان و راگەیاندنکاران و کەسایەتییە ناودارەکانی دیکەدا، لەنێویاندا شارەزای بواری ئەمنی هوشام هاشمی.

هەڵگیرسانی بارگرژی لەنێو حەشدی شەعبیدا

دەستگیرکردنەکەی جەزائیری لەمیانەی ئەو راپۆرتانەدا دێت کە باس لە هەڵگیرسانی بارگرژی دەکەن لەنێو یەکەکانی حەشدی شەعبیدا و ئەو هەواڵانەی دزەیانکردووە ئاماژەدەکەن بە جیاوازییەکی زۆر لەسەر نفوز لەنێوان یەکەکانی هەردوو میلیشیای سەر بە ئێران، کەتایب حیزبوڵا و عەسایب ئەهل حەق.

شەوقی وتی پێدەچێت بەمنزیکانە دەستگیرکردنی فەرماندەکانی میلیشاکان رابگەیەندرێت، لە هەنگاوێکی حکومەتدا بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سزادانی هەر لایەنێک کە پێشێلی یاسا دەکات.

دووشەممە هەواڵ بڵاوبووەوە سەبارەت بەوەی سکرتێری گشتی سەرایا خوراسانی، عەلی یاسری، خۆی داوە بەدەست بەشی ئەمنیی حەشدی شەعبییەوە، دوای ئەوەی هێزێک لە بەشەکە هەڵمەتێکی بۆ گەڕان بەدوایدا ئەنجامدابوو.

لەمیانەی هەڵمەتەکەدا، 30 چەکداری میلیشیای سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەستگیرکران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500