هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی هەڕەشە لە فەرماندەیەکی عێراقی دەکات لە تۆمارێکی دەنگی دزەپێکراودا

فارس عومران

تۆمارێکی دەنگی، کە 3 کانونی یەکەم دزەیکردۆتە نێو تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە، دەریدەخات سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی، ئەحمەد نەسروڵا، کە بە حاجی ئەبو زیاد ناسراوە، هەڕەشە لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لیوا ناسر غەننام دەکات.

تۆمارێکی دەنگی، کە 3 کانونی یەکەم دزەیکردۆتە نێو تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە، دەریدەخات سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی، ئەحمەد نەسروڵا، کە بە حاجی ئەبو زیاد ناسراوە، هەڕەشە لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لیوا ناسر غەننام دەکات.

تۆمارێکی دەنگیی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبیی سەر بە ئێران کە هەڕەشە لە ئەفسەرێکی باڵای سەربازیی عێراق دەکات و هەفتەی رابردوو دزەیکردۆتەوە نێو تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە، بۆتەهۆی تووڕەییەکی بەرفراوان لەنێو عێراقییەکاندا.

بەگوێرەی تۆمارێکی دەنگی کە پێنجشەممە (3 کانونی یەکەم) لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەنێوان زیا محەمەد، فەرماندی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و ئەحمەد نەسروڵا، جێگری فەرماندەی حەشی شەعبی لە خۆرهەڵاتی ئەنبار، هەڕەشەکردن لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لیوا ناسر غەننام دەبیسترێت.

نەسروڵا، کە بە حاجی ئەبو زیادیش ناسراوە، هەڕەشەی "بڕین"ی دەستی غەننام دەکات ئەگەر پێداگربێت لەسەر لابردنی ئەو تابلۆیانەی وێنەی ئەبو مەهدی موهەندیس، سەرکردەیەکی باڵای حەشدی شەعبییان لەسەرە کە لە کانونی دووەم لە هێرشێکی ئەمریکادا کوژرا، یان هەر کەسایەتییەکی دیکەی حەشدی شەعبی.

غەننام پێشتر فەرمانی بە بەرپرسان کردبوو بە لابردنی هەموو ئاڵا و لافیتە و تابلۆکان لە شەقام و کوچە گشتییەکانی ئەنباردا، جگە لە ئاڵای عێراق.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا ناسر غەننام، سەردانی بنکە ئەمنییەکانی سوپا دەکات لە پارێزگای ئەنبار، 28 ئاب 2019. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا ناسر غەننام، سەردانی بنکە ئەمنییەکانی سوپا دەکات لە پارێزگای ئەنبار، 28 ئاب 2019. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

حکومەتی عێراق هەینی لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکرد لە رووداوەکە بە فەرمانی سەرەکوەزیران مستەفا کازمی.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆرهەڵاتی ئەنباری حەشدی شەعبی رایگەیاند کە نەسروڵای سڕکردووە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت بەهۆی "سوکایەتیکردن بە ئەفسەرێکی عێراق".

'هەوڵێکی هەژێنەر'

تۆمارەکە لەلایەن رای گشتیی عێراقییەوە بەشێوەیەکی بەرفراوان سەرکۆنەکرا.

دانیشتوویەکی بەغدا، ئەبو تەها وتی هەڕەشەکەی نەسروڵا "هەوڵێکی نوێی هەژێنەرە" بۆ تاقیکردنەوەی سەبری هێزەکانی عێراق.

بە دیارونای وت ئەمە بەشێکە لە هەوڵی میلیشیاکان بۆ کەمکردنەوەی بەهای سوپای عێراق و داماڵینی دەسەڵاتەکانی. "شتی لەمجۆرە نابێت بێ سزادان تێپەڕێت."

شارەزایەکی بواری سەربازی، جەلیل خەڵەف شوەیل بە دیارونای وت سەرکردەکانی میلیشیاکان "سوکایەتی بە سوپای عێراق دەکەن و لە سەرکردە و ئەو هێمایانەی دەدەن کە نوێنەری یاسا و دەسەڵاتی دەوڵەتن".

وتی ئەو بەیاننامانە پێشێلی پیرۆزیی سوپا دەکەن، کە چەند لە رابردوودا قوربانیی داوە و بەردەوامیشدەبێت لە قوربانیدان بۆ پاراستنی وڵاتەکە.

شوەیل وتی حکومەت بەرپرسیارە لە پاراستنی شکۆی سوپا و پێویستە "رێوشوێنی گەورەتر" بگرێتەبەر بۆ سزادانی نەسروڵا، لەکاتێکدا بەشێکە لە حەشدی شەعبی، کە لەژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی عێراقدان.

داوای لە حکومەت کرد رووبەڕووی هەڵمەتی میلیشیاکان ببێتەوە بۆ لاوازکردنی بونیادی دەوڵەت و دامەزراوەکانی، بەتایبەتی سوپا.

هەروەها داوایکرد کۆتاییبهێنرێت بە نفوزیان و خاوەندارێتی نایاسایی چەک کە هەڕەشە لە ئەمنیەتی عێراق و سەلامەتیی دانیشتوانەکەی دەکەن، لەکاتێکدا وڵاتەکە ئامادەکاریدەکات بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان کە بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێن.

ئەمە یەکەم جار نییە کەتایب حیزبوڵا هێرشبکاتە سەر فەرماندەیەکی سەربازیی عێراق. ساڵی رابردوو، ناوەندە میدیاییەکانی سەر بە ئێران -- لەنێویاندا تۆڕی میدیای بەرگری و ئیتیجا تیڤی، ناوەندێکی راگەیاندنی کەتایب حیزبوڵا -- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار مەحمود فەلاحییان بە ئەنجامدانی خیانەت تۆمەتبارکرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500