میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران هەڕەشە لە ئەمنیەتی عێراقییەکان و سەقامگیریی وڵاتەکەیان و بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی دەکەن، شارەزایان بە دیارونایان وت.
لە کاتی کوشتنی جەنەڕاڵە باڵاکەی ئێران قاسم سولەیمانی، کەتایب حیزبوڵا سەر بە ئێران و هاوپەیمانەکانی، بەتایبهتی عوسبەت سائیرین و اصحاب کہف، چەندین جار ناوچەی سەوزی بەغدایان بە مووشەکی کاتیۆشا کردۆتە ئامانج.
هێرشەکان دڵگرانی و تووڕەیی رای گشتییان زیادکردووە بەرامبەر کەتایب حیزبوڵا و عوسبەت سائیرین لە چەند مانگی رابردوودا.
دانیشتوویهكی بەغدا، ئەبو ویسام، بە دیارونای وت میلیشیاکە و هاوپەیمانەکانی "تاوانکارن کە کەسانی بێگوناه دەکەنە ئامانج و وێرانکاری دەنێنەوە".
![دیمەنی بڵێسەی ئاگر لەنێو بارەگای بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان لە 17 تشرینی یەکەم. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە]](/cnmi_di/images/2020/10/28/26689-Iraq-Baghdad-KDP-600_384.jpg)
دیمەنی بڵێسەی ئاگر لەنێو بارەگای بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان لە 17 تشرینی یەکەم. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە]
وتی خزمەتی سوپای پاسدارانی ئێران دەکەن لەجیاتی ئەوەی خزمەتی عێراق بکەن و هێرشەکانیشیان بۆسەر مەدەنییەکان دڵرەقییان پیشاندەدات.
هێرشەکان بۆسەر ناوچەی سەوزی بەغدا، کە تێیاندا مەدەنییەکان و سەربازان کوژراون، فڕۆکەخانە و بنکە سەربازیهکانیان کردۆتە ئامانج.
حەوت ئەندامی خێزانێک کوژران کاتێک دوو مووشەک له ماڵەکەیانی دا لە شارۆچکەی کشتوکاڵیی رەزوانیە لە نزیک فڕۆکەخانە لە ئەیلولدا.
تووڕەیی لە میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران
ئەبو ویسام بە دیارونای وت عێراقیهکان لە تووندوتیژی و پشێوییەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران تووڕەن کە لە وڵاتەکەیاندا دەینێنەوە.
وتەبێژێکی خێڵەکی لە نەینەوا، شێخ موزاحیم حوەییت، بە دیارونای وت میلیشیاکانی سەر بە ئێران، بەتایبەتی کەتایب حیزبوڵا و عوسبەت سائیرین، رهنگه راستەقینەکانی خۆیان پیشانی گەلی عێراق داوە.
وتی: "ئەو هەژموونە هەرێمییە و ژینگە تووندوتیژییەی کە لە عێراقدا دروستیدەکەن رێک ئەوەیە کە رژێمی ئێران پێویستێتی بۆ پاراستنی خۆی لە تێکشان."
حوەییت وتی کەتایب حیزبوڵا چەندین کردەی تووندوتیژیی دژ بە عێراق ئەنجامداوە لە دامەزراندنیەوە لە 2017 لەژێر چاودێریی سەرکردەکانی سوپای پاسداران و حیزبوڵای لوبناندا.
وتی کەتایب حیزبوڵا لە پشت رفاندن و بێسەروشوێنکردنی هەزاران دانیشتووانی پردی بزهیبز، رەزازە، دەشتاییەکانی نەینەوا، پارێزگاکانی سەڵاحەدین و کەرکوکهوهیه. بەردەوامە لە بەئامانجکردنی عێراقییەکان لەڕێی هەڵمەتی رێکخراوەوە و بۆ زیاندان له پێگهی هێزهكانی حەشدی شەعبی.
سەقامگیری 'پەیوەستە بە هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکانهوه'
شرۆڤەکاری سیاسی عەبدولقادر نایل بە دیارونای وت عێراق دەتوانێت سەقامگیربێت ئەگەر میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران و حیزبوڵای لوبنان هەڵبوەشێنرێنهوه و لە وڵاتەکە دهربكرێن.
وتی لهنێو ئهو گروپانەدا کەتایب حیزبوڵا ههیه كه گروپی دیکەی پێكهێناوه بۆ داپۆشینی چالاکییە تیرۆریستیەکانی، وەک عوسبەت سائیرین، روبعوڵا، اصحاب کہف و سەرایا مونتەقیم.
وتیشی ژمارەیەک فەرماندەی سوپای پاسداران، لەگەڵ نزیکەی 60 چەکدارێکی حیزبوڵای لوبنان، سەرپەرشتی راهێنانهكانی هەواڵگری و ئۆپهراسیۆنهكانی ئەو گروپانە دەکەن.
بەگوێرەی نایل، کەتایب حیزبوڵا و میلیشیاکانی ناوچەی جورف سهخر، له باشوری خۆرئاوای بەغدا، وەک بنکەیەک بەکاردەهێنن و پێگەی باڵایان ههیه له یەکە هەستیارهكانی حەشدی شەعبیدا، لهوانه فیرقەکانی هەواڵگری و مووشەک.
وتی: "ئەو گروپانە هەوڵدەدەن ئازادی بخنكێنن لەڕێی کردەوەکانی وەک سوتاندنی بارگەکانی کەناڵە تەلەڤزیۆنیهكانی وەک دیجلە تیڤی و ئێم بی سی له عێراق."
وتی هەروەها بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان سوتاند لە 17 تشرینی یەکەم، دوای ئەوەی یهكێك له سەرکردەكانی حیزبەکە، هۆشیار زێباری، داوای دهركردنی میلیشیاکانی كرد لە ناوچەی سەوزی بەغدا.