هێزەکانی عێراق لە مانگی رابردوودا دەیان ئۆپەراسیۆنی چڕوپڕیان دەستپێکرد بۆ بەئامانجکردنی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە خۆیان شاردۆتەوە لە ئەشکەوتەکانی چیا و بیانبانهكان و له پێدەشتەکاندا.
فەرماندە سەربازیهكان و شیکاروانان بە دیارونایان وت "شهڕی شەکەتکردن" کە سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی بەڵێنی دا لە ساڵی رابردوودا و هەوڵەکانی داعش بۆ فریودانی بنکەی پشتیوانیی تەواو داڕماون لەم ئۆپەراسیۆنانەدا.
هێزە ئەمنیەکان بەشدارییانکرد لە چەند هەڵمەتێکی بەرفراواندا، لەنێویاندا بەردەوامیدان به ئۆپەراسیۆنی شێرەکانی جەزیرە لە 16 و 17 ئایار لە بیابانی خۆرئاوا.
دووەم قۆناغی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانانی عێراق - سەرکەوتنی سەروەری لە باشوری خۆرئاوای کەرکوك لە 2 بۆ 4 حوزەیران ئەنجامدرا و له 22 حوزهیرانیش هێزەکانی عێراق دهستیانكرد به قۆناغی سێیەم لە باکور و خۆرهەڵاتی عێراق.
فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا، لیوا عیماد زوهەیری وتی بەمدواییانە پێشڕەویی هێزەکانی کردووە بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆن دژی پاشماوەکانی داعش و توانیوێتی "گەمارۆی دوژمن بدات و پلانەکانیان تێکبشکێنێت".
لە 18 حوزەیران بە دیارونای وت پاشماوەکانی داعش "هەوڵیانداوە بە شانەی بچوك لە گوندەکاندا بگەڕێن کە خاڵیین له دانیشتوان و چەند ئۆپەراسیۆنێکی ژمارە کەمی تیرۆریستی ئەنجامبدەن بەڵام هەمیشە بەدوایانەوەین و توانیومانە بیانکوژین و دەستگیریان بکەین".
وتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان "سەرچاوەکانی تیرۆریستانیان لاوازکردووە و رێچکەکانی گواستنەوەیان بڕیون کە پێشتر بەکاریاندەهێنان بۆ هێرشکردن".
وتی: "لەئێستادا توانا و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوومان هەیە بۆ چاودێریکردنی جوڵەکانی تیرۆریستان، بەتایبەتی لە گوند و ناوچە دوورەدەستەکانی وەك حەوزی عەزیم و عەیس و سەلابخە، کە بەخێرایی دەستێوەردان دەکەین و دەستبەجێ دەیانکەینە ئامانج."
لەکارخستنی ماشێنی پروپاگەندەی داعش
راوێژکاری ناوەندی ئەوروپی بۆ توێژینەوەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم و هەواڵگری، عیماد عەلو وتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیە یەک لەدوای یەکەکان "توانای گروپە تیرۆریستەکەیان تێکشکاندووە بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی".
بە دیارونای وت ئەم ئۆپەراسیۆنانە "زۆر کاریگەرن دژی دوژمن چونکە تەرکیز دەخەنە سەر ئەو ئامانجانەی پێشتر بەووردی دیاریکراون لەڕێی پشتیوانی ههواڵگرییهوه، جگه لە کنەوپشکنینی بەشێکی گەورەی خاکێکی ئاڵۆز".
عەلو وتی ئۆپەراسیۆنەکان بوونەتە هۆی "کوشتن و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستان و تێکشکاندنی چەندین تونێل، ئەشکەت و دەزگای چاودێری و پلاندانان سەرەڕای جبەخانەی تەقەمەنی و چەك".
وتی فشاری سەربازی "ئەو توانا میدیاییەی تێکشکاندووە کە گروپەکە بنیاتی نابوو لەگەڵ هەوڵەکانی بۆ بەردەوامیدان بە بنکەی پشتیوانی بە برەودان بە چەمکی 'شهڕی شەکەتکردن' و هەوڵدان بۆ بەرزکردنهوهی ورە وەك لە دوایین ڤیدیۆیاندا بەناوی 'لە ملیان بدەن'"، دەردەکەوێت.
ئەو ڤیدیۆ 50 خولەکیە کۆکراوەی چەند کلیپێکە کە چەندین هێرشی ئەندامانی داعش لەخۆدەگرن کە لە هەفتەکانی رابردوودا ئەنجامدراون.
لە تۆمارێکی دەنگیدا کە لە کۆتایی ئایاردا بڵاوکرایەوە، وتەبێژی داعش ئەبو حەمزە قورەیشی ئەوەی دووبارە بڵاوکردەوە کە گروپەکە پێشتر بڵاویدەکردەوە لە چەند مانگی رابردوودا دەربارەی ڤایرۆسی کۆرنای کۆڤید-19 کە "سەربازێکە لەلایەن خوداوە نێردراوە بۆ لێدان لە ستەمکاران" و ئەوەی کە "سزادانێکی خوداییە".
عەلو روونیکردەوە کە بەکارهێنانی پهتاكه لە پەیامی پروپاگەندەکانی داعشدا بەشێکە لە هەوڵەکانی گروپەکە بۆ "وروژاندنی پەرۆشی ئایینی لەنێوان ئەندامانیدا و شێواندنی عەقڵیان و فریودانیان تا دەستبکەنەوە بە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیەکانیان".
وتی: "ئەمە تاڕادەیەك هەمان شت بوو کە روویدا لە هەندێك خاڵی ئەمنیی لاوازدا کاتێك لەلایەن هێزەکانمانەوە هێرشیان کرایە سەر."
دەیان ئەندامی داعش کوژران و دەستگیرکران
عەمیدی خانەنشین، عەدنان کەنعانی، کە پسپۆڕی ئەمنی و بەرپرسی پێشتری دەزگای دژە تیرۆریزمە، وتی هەر توانایەك داعش بنیاتی نابێت لەسەر بنەمای پەتا جیهانیەکە بەزوویی لاوازبووە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکانمانهوه دژی ئەو گروپە تیرۆریستیە.
بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان، کە راهێنانیان پێکراوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە خراپترین دۆخدا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان چڕکردۆتەوە و گروپەکەیان بێبەشکردووە لە دەرفەتی هەناسەدان و خۆڕێکخستنەوەی سەرچاوە مرۆیی و لۆجستیەکانی کە هیوای پێدەخواست."
وتی: "دوایین چالاکیە سەربازییەکان، کە چەندین یەکە بەشدارییان تێداکرد، لە ئاستێکی باڵادا رێکخرابوون و زەبرێکی کوشندەیان لە گروپەکە وەشاند."
دەیان چەکدار کوژران لەکاتی هێرشە ئاسمانیەکاندا بۆ پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەکان کە چەندین حەشارگە و تونێلی داعشیان کردە ئامانج لە چیاکانی مەخمور و حەمرین و گوندی شای و ناوچەکانی دیکە، لەکاتێکدا هێڵەکانی پشتیوانی لۆجستی لە حەزەر، بەعاج، تکریت و بیابانی ئەنبار تێکشکێندران.
لە سێ هەفتەی یەکەمی حوزەیراندا، دەزگای هەواڵگری عێراق 27 تیرۆریستی دەستگیرکرد کە پێشتر ژمارەیەك تاوانیان ئەنجامدابوو.
کەنعانی وتی ماوەیەك لەمەوبەر داعش تەواوی توانای لەدەستدا بۆ ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوان و لەمڕۆدا چالاکیەکانی "هیچ رەهەندێکی كواڵیتییان نییە و دەکرێت بە ئۆپەراسیۆنی لێدە و راکەی كیناوی لەقەڵەمبدرێن کە دروستکراون بۆ نمایشی میدیایی".