هێزەکانی عێراق دووشەممە (1 حوزەیران) ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامدا بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی خۆرهەڵاتی قەزای سامەڕا لە پاشماوهكانی رێكخراوی "دهوڵهتی ئیسلامی" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا رایگەیاند.
لیوا عیماد زوهەیری وتی لە میانهی ئۆپەراسیۆنەکەدا، یەکەکانی فەرماندەیی هێزەکان و پۆلیسی فیدڕاڵی شوێنەکانی داعشیان کردە ئامانج و ئەو رێگا سەرەکییەیان کردەوە کە لەبەر چەند هۆکارێکی ئەمنی داخرابوو.
بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنەکە به فهرمانی سەرکوەزیران مستەفا کازمی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئهنجامدرا بۆ "بهرپاكردنی ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکان لە دژی دوژمنە تیرۆریستەکان".
وتی ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە "پاککردنەوەی ناوچەیەکی 120 کیلۆمەتر دووجا بوو لە ناوچە کشتوکاڵییەکان لە خۆرهەڵاتی سامەڕا، ئەو شوێنەی پاشماوەکانی داعش خۆیانیان لێ حەشارداوە و سوود لە گژوگیا چڕەکە و هەڵکەوتە تۆپۆگرافییهکەی وەردەگرن کە ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان بەسەختی دەتوانن پێیدا تێبپهڕن".
وتیشی ناوچەکانی کوش و ئەبو شایر بەتەواوی پشکنراون و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە هێزەکانی عێراق دەیان تەقەمەنی دەستکردیان هەڵوەشاندهوە کە لەلایەن داعشەوە بەجێهێڵدرابوون.
ههروهها وتی حەوت شوێنی حەوانەوەش کە کەلوپەلی لۆجیستییان لەنێودابوو دۆزرانەوە و لەنێوبران.
سەرکەوتنهكانی ئۆپەراسیۆنەکە
زوهەیری وتی لە میانهی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکانی عێراق ئەو رێگایەیان کردەوە کە بوزاغه و فڕۆکەخانەی سەربازیی زلوعییه پێکەوە دەبەستێتەوە، یەکێک لە گرنگترین رێگا سەرەکییەکانی ناوچەکە کە بۆ ماوەی چوار ساڵە بە هۆکاری ئەمنی داخرابوو.
وتیشی رێگاکه، کە لە تەقەمەنی پاککراوەتەوە و بەتەواوی ئەمینکراوە، بەنێو ناوچەکانی سەیفونەت بوزاغه و سەیفونەت عیزهدا تێدهپهڕێت.
ههروهها وتی هێزەکانی عێراق بنکهی سەربازییان دامهزراند لەو ناوچانەی کرانە ئامانج، بۆ کۆنتڕۆڵکردنیان و بەرکاهێنیان لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی داهاتوودا.
وتی ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی دەستگیرکردنی 11 کەس کە یان داواکراوبوون یان تۆمەتباربوون و بەبێ رێگەپێدانی فەرمی هاتبوونە نێو سێکتەری بەرپرسیارێتیی ئەمنییهوه.
وتیشی قەزای سامەڕا "ئەمینە و گروپە تیرۆریستییەکان لەوێ لاوازترن بەهۆی ئەو گورزانەوهی لەلایەن یەکە سەربازییەکانمانەوە بەریانکەوتووە."
"کاردەکەین بۆ تووندکردنهوهی پەتهكه له ملیاندا و رێیانلێدەگرین هێرشبکەنە سەر خەڵکانی بێتاوان."