لە ناوەندی ئایاردا، ڤیدیۆیەکی درێژی بەرهەمهێنراو لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه لەسەر ئهكاونتهكانی تووندڕەوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاوبووهوە.
ئەو ڤیدیۆ 50 خولەکییە، بەناونیشانی "لەملیان بدەن"، كۆمهڵێك کلیپی لەخۆگرتبوو کە چەندین هێرشی ئەندامانی داعش نیشاندەدهن لەم هەفتانەی دواییدا.
دەیان له ئەندامانی داعش نیشاندەدات کە بەڵێنی دڵسۆزی بۆ سەرکردەی نوێی گروپەکەیان دووپاتدەکەنەوە، ئەبو ئیبراهیم هاشمی قورەیشی، لەگەڵ هەڕەشە بۆ ئەنجامدانی ئەوەی بە "هێرشە بەردەوامەکان" ناویدەبەن لە نێوخۆی عێراقدا.
هەروەها لەسێدارەدانی پیاوانی خێڵەکی بێ چەك لە باکور و خۆرئاوای عێراق نیشاندەدات، كه بە "كافر" ناویاندەبەن لەسەر یارمەتیدانی هێزەکانی عێراق لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردندا کە لە 2016 و 2017 روویاندا.
چەند دیمەنێکی تەقینەوەی بۆمبی دەستکردی تێدایە و ههروهها ئۆپەراسیۆنەکانی نیشانگری و هێرشە چەکدارەکان دژی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق و سەربڕینی مەدەنیەکان بە چەندین پاساوی جیاوازەوە.
شتێکی دیکە کە نیشاندەدرێت بریتییه له سوتاندنی کێڵگەکانی گەنم لەگەڵ باخەکانی باکور و خۆرئاوای عێراق، بۆمبارانکردنی ستوونە کارەباییەکان و تەقەکردن لە مهڕوماڵات.
ڤیدیۆکە نزیکەی 30 ئەندامی داعش نیشاندەدات كه لەگەڵ پیاوێك راوەستاون کە شێوازی قسەکردنی بە عێراقی دەچێت، لەکاتێکدا هەڕەشەی هێرشی تیرۆریستیی نوێ دەکات لەو شوێنەی پێیدەڵێت "ویلایەتی عێراق".
پسپۆڕێكی ئەمنی عێراقی، فوئاد عەلی بە دیارونای وت ڤیدیۆکە هەندێك زانیارمان پێدەبەخشێت.
وتی نیشانیدەدات كه داعش هێشتا هەڕەشەیە.
وتی نیشانیشیدەدات كه عێراق هێشتا پێویستی بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە، چونکە نەهێشتن و کەمکردنەوەی پشتیوانیی ئاسمانی ئەمریکا و هاوپەیمانان مانای وایە گروپەکە دەکرێت بتوانێت هێرش ئەنجامبدات کە عێراقییە بێتاوانەکانیان تێدا دهکوژرێن.
پلان و هاریکارییە ئەمنیەکان
عەلی وتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام چاودێری ئاسمانی دابیندەکات سهبارهت به دۆخی ناوچە بیابانی و چیاییەکان کە دەوترێت لەئێستادا شوێنی پشوودانی پاشماوەکانی داعشن.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، عەمید یەحیا رەسوڵ وتی هاوکات، هێزەکانی عێراق بەردەوامن لە پێشڕەویكردن لە بەدووکەوتنی پاشماوەکانی داعش لە چەندین ناوچەی وڵاتەکە.
بە دیارونای وت ئەم هێزانە لە چەند رۆژی رابردوودا سەرکەوتووبوون لە نەهێشتنی چەندین شانەی چالاکی تیرۆریستی.
وتی: "ڤیدیۆ و لێدوانەکانی داعش بەگشتی هیچ شتێکی نوێیان تێدا نییە."
وتیشی: "بەگوێرەی چەند پلانێکی ورد داڕێژراوی هەواڵگری کاردەکەین بۆ تێکشکاندنی هەموویان." دەریشیخست کە هەماهەنگی بەسوود لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆڵی ههبووه له سهركهوتنهكانی ئهمدواییانهدا بهسهر گروپهكهدا.
رەسوڵ وتی لەنێو ئەمانەدا بۆمبارانکردنی پێگە و حەشارگەکانی داعش لە باکوری وڵات.
پەرلەمانتاری عێراقی فالح عیساوی بە دیارونای وت برەوسەندنی ئەمدواییانەی هێرشەکانی داعش لە عێراق، کە خەڵکی مەدەنییان كوشتووه، پێویستیی عێراق دەردەخات بە پشتیوانی بەردەوام لە وڵاتانی هاوپەیمانیەوە.
وتی لەنێو ئەمانەدا ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەن، بەتایبەتیش ئەمریکا.
وتی: "پێویستی به پشتیوانیی بەردەوام هەیە بۆ بنەبڕکردنی گروپەکە" و هەروەها بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئایدۆلۆژیا لادەرەکەی لە عێراق و وتیشی کە "ئەمە تەنیا کاتێك بەدەستدێت گەر کۆمەك بدرێتە عێراق".
شارهزایهكی کاروباری عێراق، ئەحمەد حەمدانی بە دیارونای وت ڤیدیۆ نوێکەی داعش "لەسەر بنەمای هیستریای تۆڵەکردنەوەیە".
وتی ڤیدیۆکە "بەڕوونی نیشانیدەدات کە گروپەکە لە بیرۆکەی 'دەوڵەتی ئیسلامی' دوورکەوتۆتەوە کە لە 2014 برەوی پێدا، بەرەو عەقڵیەتی باندێك کە کوشتار و دزی و سوتاندنی موڵکی هاوڵاتیان ئەنجامدەدات".
وتی نیشانیشیدەدات کە "تەنانەت تەقە لە مانگا و مەڕیش دەکەن، بە پاساوی تۆڵەکردنەوە لەوانەی هاریکاریی هێزەکانی عێراقیان کردووە".