هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

دانیشتوانی دێرەزوور گاڵته‌جاڕی ده‌كه‌ن به‌ ڤیدیۆیه‌كی نوێی داعش

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

لە نوێترین ڤیدیۆی گروپەکەدا، ئەندامێکی داعش دەبینرێت شلەمەنییه‌كی سوتێنه‌ر ده‌ڕژێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلی مەدەنییەکدا لە پارێزگای دێرەزووری سوریا. [سكرینشۆتی ڤیدیۆکەی داعش]

لە نوێترین ڤیدیۆی گروپەکەدا، ئەندامێکی داعش دەبینرێت شلەمەنییه‌كی سوتێنه‌ر ده‌ڕژێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلی مەدەنییەکدا لە پارێزگای دێرەزووری سوریا. [سكرینشۆتی ڤیدیۆکەی داعش]

ئەو خەڵکەی دێرەزوور کە نوێترین ڤیدیۆی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان بینیووە، کە شەممە (8 ئاب) لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە، بە دیارونایان وت تاوانکاریی گروپەکە رووندەکاتەوە و ئایدۆلۆژیا شێواوەکەی دەردەخات.

وتیان كه‌ بیریخستنەوە بۆچی رقیان لەو گروپە تووندڕەوە بوو کاتێك لەو پارێزگایەی خۆرهەڵات دەسەڵاتی لەدەستدابوو، هه‌روه‌ها سووربوونیان بەهێزدەکات بەوەی هەرگیز رێگەی پێنەدەن دووبارە جێپێی خۆی لە ناوچەکە قایمبکاتەوە.

ئەو ڤیدیۆ 13 خولەکییە، بەناونیشانی "شەڕی تێكشكاندن 4"، پڕە لە دیمەنی دڕندانە کە تێیدا گروپەکە تۆڵەده‌كاته‌وه‌ لەو "هاریکار" و مەدەنیانەی کارەکان و ئایدۆلۆژیاکانی رەتدەکەنەوە.

لە هەندێك دیمەندا، ئەندامانی داعش دەبینرێن مەدەنییەكان دەستگیردەکەن و ده‌یانكوژن بە پاساوی ئەوەی هاریکارییان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کردووە.

ڤیدیۆ نوێکەی داعش مەدەنییەکی چاوبەستراو دەردەخات کە گروپەکە بانگەشەی ئەوە دەکات لەسێدارەی دابێت لەبەر هاریکاریکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات. [سكرینشۆتی ڤیدیۆکەی داعش]

ڤیدیۆ نوێکەی داعش مەدەنییەکی چاوبەستراو دەردەخات کە گروپەکە بانگەشەی ئەوە دەکات لەسێدارەی دابێت لەبەر هاریکاریکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات. [سكرینشۆتی ڤیدیۆکەی داعش]

ئەندامانی داعش دەبینرێن لە دوایین ڤیدیۆی پروپاگەندەی گروپه‌كه‌دا. [سكرینشۆتی ڤیدیۆکەی داعش]

ئەندامانی داعش دەبینرێن لە دوایین ڤیدیۆی پروپاگەندەی گروپه‌كه‌دا. [سكرینشۆتی ڤیدیۆکەی داعش]

رۆژنامەوانێكی سوری، محەمەد عەبدوڵا بە دیارونای وت ڤیدیۆکە لەسەر چەندین تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکرایەوە لەلایەن باڵی راگه‌یاندنی داعشه‌وه‌ بەناو ویلایەتی خەیر (کە پێکدێت لە شاری دێرەزوور و ناوچە گوندنشینەکانی).

وتی "شەڕی تێكشكاندن 4" لەلایەن وتەبێژی داعشه‌وه،‌ ئەبو حەمزە قورەیشی، دەخوێنرێتەوە.

لە ڤیدیۆکەدا، قورەیشی پەتای ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا (کۆڤید-19) دەگەڕێنێتەوە بۆ "تۆڵەی خودایی" دژی ئەوانەی بەناو دەوڵەتەکەی داعشیان تێکشکاند.

عەبدوڵا وتی ئەندامانی داعش دەبینرێن ئه‌و چەکانه‌ ئامادەدەکەن کە بێدەنگکەریان لەسەرە تا بەکاربهێنرێن لە تیرۆرکردنەکاندا له‌ دێرەزوور. هەروەها دەبینرێن کە مین و بۆمبی دەستکرد ئامادەدەکەن تا دژی هەسەدە بەکاربهێنرێن.

'هەڕەشەیه‌ك بۆسه‌ر خەڵك'

عەبدوڵا وتی دیمەنی سێدارەکە تووندیی داعش دەردەخات لە تۆڵەکردنەوە دژی ئەو مەدەنیانەی تۆمەتباریان دەکات بە دژایەتیکردنی.

وتی ئەمە لەبەرامبەردا ئاماژە بە رەتکردنەوەی تەواوەتی خەڵکی دێرەزوور دەکات بۆیان و پاساوی دەدات و حەزیان رووندەکاتەوە بۆ هاریکاریکردن لەگەڵ هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە ماوەیەکە شەڕی ئەوە دەکەن رێنەدەن بگەڕێتەوە.

وتی خەڵکی ناوچەکە خێرابوون لە راپۆرتدان لە هەر مامەڵەیەکی گومانلێکراو بە هێزە ئەمنیەکان. بۆیە ئەم ڤیدیۆیە دەکرێت وەك هەڕەشە ببینرێت کە ئاراستەی خەڵکی دێرەزوور کراوە.

سەرەڕای هەڕەشەکردن لە مەدەنیەکان، داعش لە ڤیدیۆکەدا هەوڵیشدەدات لە بایەخی زیانەکانی کەمبکاتەوە کە لە رابردوودا تووشی بووە لەو هەڵمەتانەدا کە لەلایەن هەسەدەوە ئەنجامدراون.

عەبدوڵا وتی دەیان ئەندامی داعش کوژران یان دەستگیرکران لەم هەڵمەتانەدا و بڕێکی زۆر لە چەك و تفاق و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیرا لە چەکدارانی گروپەکە.

جوتیارێكی دێرەزوور، عەبدولکافی حاج ئەحمەد وتی ڤیدیۆکە تاوانکاریی گروپەکە پیشانده‌دات و ئەو شێوازە دەردەخات کە پەیڕەوی دەکات لەدژی ئەوانەی بۆچوونیان جیاوازە و بوونی رەتدەکەنەوە.

بە دیارونای وت بە دوایین ڤیدیۆی، گروپەکە خۆی تاوانباردەکات بە چەندین تاوانی هه‌ژێنه‌ر و تاوانکاریی ئایدۆلۆژیا لادەرەکەی پشتڕاستدەکاتەوە.

'مۆتەکەیه‌كی تەواوەتی'

حاج ئەحمەد وتی: "هەرچەندە ناخۆشە بۆ سەریرکردن، ڤیدیۆکە هاندەرێكی زیاتره‌ بۆ خەڵكی دێرەزوور تا بەردەوامبن لە رەتکردنەوەی هەر ئامادەییەکی ئەندامان و شانە نوستووەکان و تەنانەت هاوسۆزانی داعشیش."

وتی دانیشتوانی دێره‌ زوور تووشی گرێی دەروونی تووند بوون کاتێك داعش ناوچەکەیانی کۆنترۆڵکرد و سوورن لەسەر رێگرتن لەوەی بە هەر شێوازێك بێت بگەڕێتەوە.

ناتوانن ئەوە لەبیربکەن کە داعش سەدان مەدەنی کوشت -- لەنێویاندا سەدان ئەندامی خێڵی شەیتات -- هه‌روه‌ها ده‌ستیگرت به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیاندا لەوێ.

وتی لەنێویاندا هەوڵەکانی بۆ برەودان بە ئایدۆلۆژیا لادەرەکەی بە زەبری هێز.

حاج ئەحمەد وتی لەکاتی فەرمانڕەوایی داعشدا لە دێرەزوور خۆی لە پارێزگاکە بوو، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌قه‌ڵه‌مدا به‌ "مۆتەکەیه‌كی تەواوەتی کە کەس باوەڕی بە تەواوبوونی نەبوو".

وتی له‌قه‌ڵه‌مدانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن گروپەکەوه‌ وەك "تۆڵەی خودایی" جێی سەرسوڕمان نییە، بەهۆی تۆماریه‌وه‌ لە شێواندنی بە بەڵگەنامەکراوی فێرکارییەکانی ئیسلامدا.

مازن خەڵەف کە دوکانێکی شمەکی کارەبایی هەیە لە دێرەزوور، وتی: "ئەوە جێی پێکەنینە کە ئەو ڤیدیۆیە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەك توڕەیی و سزای خودا له‌قه‌ڵه‌مده‌دات له‌سه‌ر دژایەتیکردنی داعش."

بە دیارونای وت ئەم بۆچوونە بەتەواوی نەگونجاوە لەگەڵ فێرکارییەکانی ئیسلام و ئاماژەیکرد بەوەی گروپەکە هێشتا مامەڵە لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە دەکات وەك ئەوەی نەخوێندەوار بن و هیچ شتێك نەزانن.

وتی: "بەردەوامە لە برەودان بەم درۆ و ئەفسانانە کە هیچ ئەنجامێکیان نەبوو جگە لە گاڵتەکردنی خەڵکی ناوچەکە پێیان کاتێك ڤیدیۆکە بڵاوبووه‌وە."

وتیشی گروپەکە هێشتا سوورە لەسەر دەرخستنی خۆی وەك بەرگریکار لە ئیسلام، "کاتێك هیچ نییە جگە لە باندێکی تاوانکاری کە بەشێوەیەکی دڕندانە کوشتاریان بەکارهێنا بۆ خۆسەپاندنیان بەسەر خەڵکەکەدا".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500