ئهكاونتهكانی سەر بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەسەر ئینتەرنێت یەکشەممە (15 کانونی یەکەم) ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە گوایە گروپەکە هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمدواییانەدا کە حەشارگەکانی داعشی کردە ئامانج لە پارێزگای سەلاحەدین.
ڤیدیۆکە باس لە ئۆپەراسیۆنی خاکی رەش دەکات کە 10 ئەیلول ئەنجامدرا لەلایەن هێزە تایبەتەکانی عێراقهوه بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی پاشماوەکانی داعش لە دوورگەی کەنعوس، نزیك بە شاری شەرگاتی باکوری سەلاحەدین.
گروپەکە لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت گوایە هیچ یەك لە ئەندامانی کە ئەوکات لە دوورگەی کەنعوس بوون لە هێرشەکاندا زیانیان بەرنەکەوتووە، سەرەڕای ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نزیکەی 80,000 پاوەند (36,000 کیلۆگرام) تەقەمەنییان بەسەردا باراندن.
قائیمقامی شەرگات عەلی دودەح لە تشرینی یەکەمدا بە دیارونای وت لانیکەم 25 ئەندامی داعش کوژران لە هێرشە ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکەدا کە تونێل و پەناگە ئارامەکانیانی کردە ئامانج.
![داعش ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە كه بانگەشەی ساختەی ئەوە دەکات گوایە هیچ زیانێك بەر ریزەکانی نەکەوتووە لە ئۆپەراسیۆنەکەی 10 ئەیلولدا لە دوورگەی کەنعوس. لەم وێنەیەدا، سەربازێك لە دەزگای دژه تیرۆریزمی عێراق بەشداریدهكات لهو ئۆپەراسیۆنەدا کە 25 چەکداری داعشی تێدا کوژرا. [خاوەنی وێنە: شانەی تاکتیکی عێراقی]](/cnmi_di/images/2019/12/16/21440-Iraq-Kanous-island-600_384.jpg)
داعش ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە كه بانگەشەی ساختەی ئەوە دەکات گوایە هیچ زیانێك بەر ریزەکانی نەکەوتووە لە ئۆپەراسیۆنەکەی 10 ئەیلولدا لە دوورگەی کەنعوس. لەم وێنەیەدا، سەربازێك لە دەزگای دژه تیرۆریزمی عێراق بەشداریدهكات لهو ئۆپەراسیۆنەدا کە 25 چەکداری داعشی تێدا کوژرا. [خاوەنی وێنە: شانەی تاکتیکی عێراقی]
دهودهح وتی ئەوانەی ویستیان بە بەلەم بە رووباری دیجلەدا هەڵبێن دەستبەجێ کوژران.
'بانگەشەکانی داعش ساختەن'
بەرپرسێکی ناوچەی شەرگات بە دیارونای وت: "وەك هەمیشە داعش درۆدەکات تا رووپۆشی شکستەکانی بکات و ورەی پاشماوهی ئەندامە بێورەکانی بەرزبکاتەوە."
بەڕێوبەری قەزای ئاشور، جەرجیس حیجاب وتی لهڕێی ئهم دوایین ڤیدیۆیەوه، داعش هەوڵدەدات "راستی سهرهونگون بكات و نکۆڵی لەو زیانە گەورەیە دەکات کە بەر ئەندامانی کەوت لە دوورگەی کەنعوس، کە ناوەندێکی فەرماندەیی سەرەکی گروپەکە بوو".
وتی دوورگەی کەنعوس ئەزمونی "یەکێك لە توندترین و گەورەترین هێرشەکانی كرد دژی تیرۆریستان، بەجۆرێك فڕۆکەکانی هاوپەیمانان دەیان تهن تەقەمەنییان بەردایەوە بەسەر دوورگەکەدا، کە رووبەرهكهی له چوار کیلۆمەتر چوارگۆشە تێناپەڕێت".
وتیشی هەموو تونێلەکان و پەناگە ژێرزەمینیە نهێنیەکانی داعش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تێکشکێنران.
حیجاب وتی: "هێرشێکی کوشندە و یهكلاییكهرهوه بوو، بۆیه جێی پێکەنینە گروپەکە بانگەشەی ئەوە بکات کە پاشماوەکانی خۆیان لەو حەشارگانەدا شاردبووهوە رزگاریان بووە."
جێگری فەرماندەی پێشووی دەزگای دژه تیرۆریزم، فەریق عەبدولوەهاب ساعدی، کە سەرکردایەتی هێرشەکەی کرد "دوورگەکەی بەپێ پشکنی لەگەڵ سەربازەکانی و دڵنیابووهوە لەوەی هەموو ئەندامانی داعش لەناوبراون".
حیجاب وتی لەکاتی هێرشەکەوە، دوورگەکە "هیچ چالاکیەکی تیرۆریستیی بەخۆوە نەبینیووە جگە لە یەك هەوڵی دزەکردن لە چەند رۆژی رابردوودا، کاتێك کامێرا وزەبینەکانمان سێ تیرۆریستیان بینی".
وتی ئهو چەکدارانه، کە هێزە ئەمنیەکان دوایانکەوتبوون، بۆمبێکیان تەقاندەوە و کارمەندێکی ئەمنییان بریندارکرد و توانییان هەڵبێن.
وتیشی جگه لەم هێرشە، ئهو کامێرانهی بەردەوام چاودێریی دوورگەکە و ههردوو بەری رووباری دیجلە و ئەو دەشتاییە دەکەن کە درێژدەبێتەوە تا گردەکانی مەخمور، هیچ جوڵەیەکی گومانلێکراویان نەبینیووە.
حیجاب وتی: "ئەمە دەیسەلمێنێت کە بانگەشەکانی داعش ساختەن."
وتی داعش هەموو شتێکی لەدەستچووە و شکستدەهێنێت. "چهندیش بهسەختی هەوڵبدەن، گروپەکە ناتوانێت هێز بداتەوە خۆی و ریزەکانی رێکبخاتەوە."
وتیشی: "کەس بە پروپاگەندەی پوچی [داعش] ناخەڵەتێت، چونکە دانیشتوان، تەنانەت منداڵانیش، ئایدۆلۆژیا و تاوانەکانی رەتدەکەنەوە."
بۆچی پارێزگار هیچ وێنهیهكی ئهو زیانانهی نهخسته بهردهست كه له داعش كهوتوون؟ بهو شێوهیه دهیتوانی به بهڵگه پشتگیری له قسهكانی بكات.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت