سێ ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژران لە هێرشە ئاسمانیەکانی عێراقدا، دووشەممە (25 ئایار) لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا بۆ پاککردنەوەی بیابانی خۆرئاوای ئەنبار لە پاشماوەکانی گروپەکە.
فەرماندەی خێڵەکی ئەنبار، شێخ قەتەری سەمەرمەد عوبێدی وتی دوو کۆپتەری سەربازیی عێراق هێرشێکیان ئەنجامدا بۆسەر وادی قەزف لە بیابانی روتبە.
بە دیارونای وت: "تیرۆریستەکان سەرەتا تەقەیانکرد لە یەکێك لە کۆپتەرەکان و هەوڵیاندا بیخەنە خوارەوە، بەڵام کۆپتەرەکە دەستبەجێ وەڵامیدایەوە، کوشتنی و ئۆتۆمبیلەکەی تێکشکاندن."
وتی ئەو حەشارگەیەی ئەندامانی داعش بەکاریاندەهێنا وێرانكرا و ئاماژەیکرد بەوەی چەك و تەقەمەنی و ماددەی تەقینەوەی تێدابوو.
بڵاوكراوه پروپاگەندەكانی داعش بانگهشهی ئهوهیان كرد كه یەکێك لە کۆپتەرەکان لەکاتی هێرشەکەدا تێکشکاوه، بەڵام عوبێدی وتی ئەمە وانەبوو.
وتی کۆپتەرەکە تێکنەشکا و هەردوو کۆپتەرەکە گەڕانەوە بۆ بنکەکانیان و سەربازەکانی ناویان بێ کێشە بوون دوای ئەنجامدانی ئەرکێکی سەرکەوتوو.
نەهێشتنی داعش لە ناوچە بیابانیەکان
وتی ئەرکەکە "بەشێکە لە هەڵمەتێکی بەرفراوان کە لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە چەند رۆژێك لەمەوبەر ئەنجامدرا" بۆ نەهێشتنی داعش لە ناوچە بیابانیەکانی خۆرئاوای عێراق.
عوبێدی وتی فیرقەی 1ی سوپا، هێزە خێڵەکیەکانی ئەنبار و فەوجی ئامادەی پۆلیسی ئەنبار بەشداریدەکەن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، کە تەرکیزی لەسەر دۆڵەکانی بیابانە لە قەزای روتبە، کە درێژدەبێتەوە بەرەو سنوورەکانی خۆرئاوای عێراق.
وتی لەنێویدا وای عەودان، وادی سمیل، وادی قەزف و وادی حوران هەن کە دووشەممە جێگیربوونێکی گەورەی هێزەکانیان تێدا ئەنجامدرا لەڕێی کیلۆ-160وە.
وتیشی هێزی ئاسمانی عێراقیش بەشداریدەکات به کنەوپشکنین بۆ ناوچە بیابانی و گوندەکان، لەنێویاندا موعەیشیر و بیوت مەوالی، لەگەڵ دابینکردنی روماڵ بۆ ئهو هێزانهی لهسهر زهمین پێشڕەوی دهكهن.
ههروهها وتی: "ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە و پێشڕەوی گەورە دەکەین لە هێرشکردنە سەر جبەخانەكانی پشتیوانی پاشماوەکانی داعش لە بیابانهكه و بوونیان ناهێڵین."