هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

پیاوانی ئایینی و ئێزیدییەکان نەفرەتدەکەن لە سەرکردەی تووندڕەوی نوێی داعش

خالید تائی

سەرۆکی نوێی داعش ئەمیر محەمەد عەبدولڕەحمان ماولی سەڵبی لەم وێنەیەدا دەبینرێت کە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە.

سەرۆکی نوێی داعش ئەمیر محەمەد عەبدولڕەحمان ماولی سەڵبی لەم وێنەیەدا دەبینرێت کە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە.

شارەزایانی عێراقی بە دیارونایان وت رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هێمای بۆ ئەوە کردووە کە دەیەوێت رێچکەی تووندڕەوتر بگرێتەبەر بە دانانی سەرۆکێكی نوێ کە ناسراوە بەوەی دڕندەترە لە ئەبوبەکر بەغدادی.

دەزگا هەواڵگرییەکان لەمدواییانەدا سه‌ركرده‌ی نوێی داعشیان ده‌ستنیشانكرد وه‌ك ئەمیر محەمەد عەبدولڕەحمان ماولی سەڵبی -- كه‌ دامەزرێنەری گروپەکە بووە و ئایدۆلۆجیستێکی تووندڕەوە و پاڵنەری پشتی بەکۆیلەکردنی ئێزیدییەکان بوو لە عێراق.

کاتێك داعش ناوی ئەبو ئیبراهیم هاشمی قورەیشی هێنا وەك سەرۆکە نوێکەی لە تشرینی یەکەم، چەند رۆژێك دوای کوشتنی بەغدادی لە هەڵمەتێكی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکادا، کەم هەبوو لە ناوەوه‌ و دەرەوەی گروپەکە بەم ناسناوەی سەرۆکە نوێکەی داعش ئاشنابن.

ئێستا کە وێنەی تەواوی ناسنامەکەی دەردەکەوێت، رادەی تووندڕەوییەکەشی ئاشکرادەبێت.

خێزانە ئێزیدییەکان هەڵدێن لە هێرشەکانی داعش لە گوندەکانیان له‌ 3 ئاب 2014. [خاوەنی وێنە: خەیری بۆزانی]

خێزانە ئێزیدییەکان هەڵدێن لە هێرشەکانی داعش لە گوندەکانیان له‌ 3 ئاب 2014. [خاوەنی وێنە: خەیری بۆزانی]

شێخ محەمەد شەماع کە ئیمامی مزگەوتی نەبی یونسە، وتی سەڵبی "جیاوازی نییە لەگەڵ ئەوەی پێشخۆی لەڕووی دڕندەیی و باوەڕبوونی تەواو بە ئایدۆلۆژیای تیرۆریستی کە پێچەوانەی وانەکانی ئیسلامن".

بە دیارونای وت ئەو ئایدۆلۆژیایە "بەندە بە کوشتنەوە بەبێ گوێدانە پیرۆزی و ژیری یان شوێنکەوتنی رێچکەیەکی راست و شێوازێكی درووست".

وتی: "دوای ئەوەی تووشی شکستێکی ئابڕوبەرانەی سەربازی بوو، داعش بڕیاریدا سەرکردەیەکی هەبێت تووندڕەوتر بێت" لە بەغدادی، کە بەرپرسیاربوو یان بەشی خۆی دەستی هەبوو لە تاوانەکاندا.

شەماع جەختیکردەوە لە پێویستیی رووبەڕووبوونەوەی ئەو "ئایدۆلۆژیا قێزەونە" تا رێگریبکرێت لەوەی "جارێکی دیکە دروستببێتەوە و کاریگەری بکاتە سەر نەوەی نوێ و خەڵك بتۆقێنێت".

'زۆر قێزەونتر لە پێشوو'

زانای ئیسلامی لە کۆڕبەندی زانایانی ئایینی موسڵ، سەڵاح عوبێدی وتی هەڵبژاردنی سەڵبی "هەوڵێك بوو لەلایەن گروپەکەوە بۆئەوەی خۆی نوێبکاتەوە بەشێوەیەکی زۆر قێزەونتر لە پێشوو".

بە دیارونای وت: "داعش خراپترین گروپی تیرۆریستییە کە لە دوو دەیەی رابردوودا سەریهەڵداوە و تەنگەتاوانە هەوڵدەدات بمێنێتەوە دوای ئەوەی گورز لە ناوجەرگەی وەشێندرا."

عوبێدی وتی سەرکردایەتییەکی نوێ گۆڕانکاری ناکات لەو راستییەدا كه‌ داعش رووخاوە و درۆکانی بۆ خەڵك ئاشکرابوون، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ ئایدۆلۆژیاکەی "رەتکراوەتەوە و چیدی کڕیاری نییە".

وتی گروپەکە دەیەوێت "کینە و وێرانی و کوشتن و بێحورمه‌تیكردن" بڵاوبکاتەوە، کە زۆر پێچەوانەی به‌ها راسته‌قینەکانی ئیسلامە.

عوبەیدی ئاماژیكرد به‌ گرنگی شەڕکردن لە دژی ئایدۆلۆژیای گروپەکە لەگەڵ راستکردنەوەی ئەو لێكدانه‌وه‌ شێواوەی تیرۆریستەکان بۆ نوسراوە ئایینییەکانیان کردووە بۆ فریودانی گەنجان و یاریکردن بە هەستیان.

وتیشی ئەو لێكدانه‌وه‌ تووندەی ئیسلام "نە هاوتای شیوازێكی درووستی ئایدۆلۆژییە و نە لەگەڵ به‌ها مرۆڤایەتییەکان دێتەوە".

چارەنوسێكی تاڵ چاوەڕێی سەرۆکی داعشە

بەڕێوبەری گشتی کاروباری ئێزیدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی خەیری بۆزانی وتی سەرکردە نوێکەی داعش "هەمان چارەنوسی ئەوەی پێشخۆی دەبێت".

بە دیارونای چارەنوسی بەغدادی "پاداشتێکی دادپەروەرانەیە بۆ ئەو تیرۆریستانەی بەرپرسن له‌ کوشتنی هەزاران ئێزیدی بێتاوان" و زۆری دیکە.

وتی: "هەرکەسێك سەرکردایەتی داعش بکات لەسەر رێچکەی تاوان و بێحورمه‌تیكردن دەڕوات و نوێنەرایەتی هیچ ئایینێك ناکات." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ گروپێكی هێندە تووندوتیژ لەسەر کوشتنی دڕندانە دەژی.

بۆزانی داوای بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش کرد تا گروپەکە هەلی بۆ نەڕەخسێت دووبارە خۆی کۆبکاتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ده‌وڵه‌تی ئیسلام ده‌مێنێته‌وه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌