هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

عوسبەت سائیرین داردەستێکی دیکەی ئێرانە و برەوده‌دات به‌ تووندوتیژی لە عێراق

فارس عومران

وێنەیەك لە ڤیدیۆیەکەوە وەرگیراوە کە 17 ئازار لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، تێیدا عوسبەت سائیرین بەرپرسیارێتی هێرشە موشەکیەکان لە ئەستۆدەگرێت بۆ بەئامانجکردنی دەزگاکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی ئاسمانی تاجی، باکوری بەغدا.

وێنەیەك لە ڤیدیۆیەکەوە وەرگیراوە کە 17 ئازار لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، تێیدا عوسبەت سائیرین بەرپرسیارێتی هێرشە موشەکیەکان لە ئەستۆدەگرێت بۆ بەئامانجکردنی دەزگاکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی ئاسمانی تاجی، باکوری بەغدا.

عوسبەت سائیرین (کۆمکاری شۆڕشگێران)، کە بوونی خۆی دەرخست بە لەئەستۆگرتنی هێرشەکانی ئازار بۆسەر دەزگاکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و عێراقی، هیچ جیاواز نییە لە میلیشیاکانی دیکەی دڵسۆز و داردەستی رژێمی ئێران، شیکاروانان وتیان.

ئەو میلیشیا پێشتر نەناسراوە یەکەمین هێرشی لە ئەستۆگرت لە 11 ئازار، کاتێك 18 موشەك لە بنکەی ئاسمانی تاجیان دا، دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانیان کوشت.

سێ رۆژ دواتر، زنجیره‌یه‌كی له‌ 33 موشەکی کاتیوشا دووبارە لە تاجی دایەوە، کە بووە هۆی چەندین قوربانی، بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان وتیان.

لە ڤیدیۆیەکدا کە 17 ئازار لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە، عوسبەت سائیرین بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکانی سەر تاجی راگەیاند. لە ڤیدیۆیەکدا ئەو میلیشیایە رایگه‌یاند: "چیرۆکەکە تەواو نەبووە." هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌كانی خۆی دژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دووبارەکردەوە.

موشەکهاوێژه‌كانی کاتیوشا کە لە هێرشەکەی سەر بنکەی ئاسمانی تاجیدا بەکارهاتن لە ئازار لەلایەن سوپای عێراقەوە لە ئەبو عیزام دۆزرانەوە، لە باکوری بەغدا. [خاوەنی وێنە: شانەی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق]

موشەکهاوێژه‌كانی کاتیوشا کە لە هێرشەکەی سەر بنکەی ئاسمانی تاجیدا بەکارهاتن لە ئازار لەلایەن سوپای عێراقەوە لە ئەبو عیزام دۆزرانەوە، لە باکوری بەغدا. [خاوەنی وێنە: شانەی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق]

وێنەیەك كه‌ لە 13 ئازار گیراوە، وێرانکاری لە فڕۆکەخانەی کەربەلا دەردەخات، یەکێك لەو ناوچانەی کەوتە بەر هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمریکا بۆ كردنه‌ ئامانجی میلیشیایەکی سەر بە ئێران دوای كوشتنی دوو هاوڵاتی ئەمریکی و بەریتانییەك لە بنکەی سەربازی تاجی. [محەمەد سەواف/ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیەك كه‌ لە 13 ئازار گیراوە، وێرانکاری لە فڕۆکەخانەی کەربەلا دەردەخات، یەکێك لەو ناوچانەی کەوتە بەر هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمریکا بۆ كردنه‌ ئامانجی میلیشیایەکی سەر بە ئێران دوای كوشتنی دوو هاوڵاتی ئەمریکی و بەریتانییەك لە بنکەی سەربازی تاجی. [محەمەد سەواف/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند كه‌ دوو موشەك لە 26 ئازار دایان لە گۆڕه‌پانێكی بەتاڵ نزیك بە بنکەیەکی هێزە عێراقیەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا، کە بیناکانی حکومەت و نوێنەرایەتیە بیانیەکانی لێیە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت وادیاربوو ئامانجی مەبەست باڵێۆزخانەی ئەمریکا بوو، کە چەند سەد مەترێك لە باشوری رۆخی دیجلەیە.

لەو هێرشەدا هیچ قوربانیەك نەکەوتەوە.

لەکاتێکدا عوسبەت سائیرین ئەو هێرشەی سەر ناوچەی سەوزی لەئەستۆ نەگرت، میلیشیاکە لە 2 نیسان ڤیدیۆیەکی لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکردەوە کە هەڕەشەی لە بینای باڵێۆزخانەی ئەمریکا دەکرد.

میلیشیایەکی دیکەی سەر بە پاسداران

پسپۆڕی سەربازی، حاتەم فەلاحی وتی عوسبەت سائیرین تەنیا "داردەستێکی دیکەی پەیوەستە بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وە کە خزمەت بە کارنامەی ئێران دەکات بۆ پەرەسەندنی تووندوتیژی و بارگرژی لە عێراق و وڵاتانی دیکە".

بە دیارونای وت گومانده‌كرێت ئەو میلیشیایە لە 2,000 ئەندام پێکهاتبێت.

وتی عوسبەت سائیرین "دروستکراوە لەلایەن فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران ئیسماعیل قائانیەوە تا دەریبخات کە بە شوێنپێی فەرماندەی پێش خۆی [قاسم سوله‌یمانی]دا دەچێت و بەردەوامە لە خزمەتکردنی کارنامەی وێرانکەری ئێران".

وتیشی دەرکەوتنی ئەو میلیشیا 'نوێ'یە و لەئەستۆگرتنی هێرشەکانی ئەمدواییە "وەهمی ئەوە دەدات کە میلیشیاکانی دیکە بەرپرس نین لە هێرشەکان".

فەلاحی ئاماژەیکرد بەوەی رژێمی ئێرانی بڕیاریداوە شەڕەکانی لەسەر خاکی عێراق بکات و وتی خەڵکی عێراق "رقیان لە مامەڵە و هەڕەشە بەردەوامەکانی ئێرانە" دژی ئاسایش و بەرژەوەندییه‌كانیان.

وتیشی دەرکەوتنی ئەم میلیشیا نوێیە ئاماژەیە بەوەی رژێمی ئێران ددان بە سەروەری عێراق و ئاسایشی خەڵکەکەیدا نانێت و بێڕێزی بەرامبەر پێکەوەژیانی دراوسێیانە دەکات.

فەلاحی وتی كینه‌ی جەماوەری لە لوتکەیدایە، بەتایبەتی دوای ئەوەی داردەستانی ئێران خۆپیشاندەرانی عێراقییان کوشت و سەرکوتیانکردن لەم چەند مانگەی دواییدا.

وتیشی: "رژێمی ئێران هەوڵدەدات عێراق بۆ چارەنوسێکی نادیار رابکێشێت بە په‌روه‌رده‌كردنی میلیشیا نوێکان و دروستکردنی نائارامی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکەن."

سەرکردەکانی ئێران 'له‌ هه‌ڵنوتاندان'

رژێمی ئێران بەردەوام هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی داوە بۆسەر هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لەڕێی میلیشیا داردەستەکانیەوە. بەڵام شیکاروانی سیاسی عێراقی ئەحمەد شەوقی بە دیارونای وت كه‌ "نایەوێت نفوزی خۆی بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌،" کاتێك ئەم هێزانە وەڵامدەدەنەوە.

بە دیارونای وت عوسبەت سائیرین هێنراوەتە گۆڕێ تا بەرپرسیارێتی هێرشی لەو جۆرە لەئەستۆبگرێت لەهەوڵێکدا بۆ "پاراستنی نفوزی ئێران و په‌رده‌پۆشی".

وتی دەرکەوتنی کتوپڕی میلیشیا نوێکە ئاماژەشە بەوەی "سەرکردەکانی ئێران له‌ هه‌ڵنوتاندان لە بەڕێوەبردنی میلیشیاکان، کە رکابەریی بەهێز لەنێو سەرکردەکانیاندا هەیە" دوای کوژرانی سوله‌یمانی.

وتیشی بەئامانجگرتنی بەردەوامی بنکەکانی عێراق پشتڕاستیدەکاتەوە کە رژێمی ئێران "دەستبەرداری سیاسەت و چالاکیەکانی خۆی نابێت کە زیان بەخشن بۆ عێراق و دراوسێکانی".

شەوقی وتی لەڕێی ئەو هێرشانەوە، ئێران هەوڵدەدات سەقامگیریی ناوچەکە نەهێڵێت تا زیاتر خزمەت بە کارنامە فراوانخوازیەکەی بکات و "رزگاری ببێت لە کێشە ناوخۆییەکانی کە دوای پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادیان کردووە".

ئێران هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق دەکات

دانیشتوویەکی بەسرە کە داوایکرد ناوی نەبرێت، وتی: "لەجیاتی رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە هەڕەشە لە گشت جیهان دەکات، فەرمانڕەوایانی ئێران هێشتا سەرقاڵن بە کارنامەکەیانه‌وه‌ بۆ بڵاوکردنەوەی وێرانکاری لە تەواوی وڵاتەکەماندا."

بە دیارونای وت: "بەردەوامن لە هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وڵاتەکەمان بە دروستکردنی چەند میلیشیایەکی نوێ لەژێر ناو و چەتری جیاوازدا لە خزمەتی بەرژەوەندییە قێزەونەکانیاندا."

دانیشتوویەکی بەغدا وتی ئێران تەرکیزی لەسەر دروستکردنی داردەستی نوێیە لە عێراق "لە دژایه‌تیكردنیاندا بەرامبەر ویستی خەڵکی عێراق، کە ماوەیەکی زۆرە داوای کۆتاییهێنان بە نفوز و بوونی میلیشیاکان دەکەن لەڕێی خۆپیشاندانی چەند مانگەوە".

ئەو دانیشتووه‌ کە داوایکرد تەنیا وەك ئەبو محەمەد ناوی ببرێت، بە دیارونای وت: "پاسداران و داردەستەکانی تەنیا خزمەت بە وێرانکاری دەکەن لە عێراق."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500