هەرچەندە پێدەچێت روونبێت فەرماندە نوێکەی دانراوە بۆ هێزی قودسی سوپای پاسداران، عەمید ئیسماعیل قائانی، بۆی دژوار بێت جێگای فەرماندەکەی پێشووتر بگرێتەوە، بەڵام شرۆڤەکاران دەلێن پێدەچێت هەمان رێچكه بگرێته‌به‌ر.
سولەیمانی، کە لە 3 کانونی دووەم لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا کوژرا، بەگشتی وەك بەهێزترین پیاوی ئێران دەبینرا دوای رابەری ئێران عەلی خامنەیی.
شرۆڤەکاران بە مه‌شاریقیان وت قائانی، کە دەستبەجێ لەلایەن خامنەییەوە دانرا دوای کوشتنی سولەیمانی، چاوەڕواندەکرێت بەردەوامبێت لە کارەکان لەبری ئەنجامدانی گۆڕانکاری، هه‌مان پێگه‌ی نییه و پێشناچێت بتوانێت بەدەستیبهێنێت لە ناوەوه و دەرەوەی ئێران.
وتیان سەرباری ئەو دەستە ئاسنین و دەسەڵاتەی هەیەتی بۆجێبەجێکردنی ئەجێندای دەرەوەی رژێمی ئێران، قائانی پێناچێت بتوانێت ئەو بەربەستانە کۆنتڕۆڵبکات کە سوپای پاسداران و هەوادارەکانی رووبەڕووی بوونەتەوە و لە زیادبووندان لە شەڕەکانی تیایاندا بەشدارن.
شرۆڤەکاری ستراتیژی سەربازی، حاتەم فەلاحی بە مه‌شاریقی وت سولەیمانی کەسایەتییەکی نائاسایی بوو لەو لایەنەوە کە وەڵامی کەسی نەدەدایەوە جگە لە خامنەیی.
ئەو زۆر بەهێز بوو بەهۆی پەیوەندی و متمانەکەی لای رابەری ئێران و توانیی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بەکاربهێنیت بۆ دروستکردنی تۆڕێکی مەزن لە بریکارانی ئێران لە هەرێمەکە کە فەرمانەکانیان جێبەجێدەکرد.
فەلاحی وتی مردنی سولەیمانی "شڵەژانی زۆری دروستکرد بەتایبەتی پەیوەست بە پەیوەندیەکان و سەرپەرشتیکردنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران".
وتی قائانی دەبێت "ئەو بۆشیاییە پڕبکاتەوە کە ئەوەی پیشووتر جێیهێشتووە و خۆی فێربکات چۆن رژێمه‌كه رابگرێت لە ڕووی ئەو ئۆپۆزسیۆنە جەماوەرییەی دژی کاریگەریەکانی هەیە لە عێراق و لوبنان و سوریا".
فەلاحی وتی دەبێت ئەوەش فێرببێت چۆن میلیشیاکان لە دەستی تووندیدا رابگرێت و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه توانای قائانی بۆ پاراستنی یەکڕیزیی میلیشیاکان جێگای پرسیارە.
رژێم رووبەڕووی تووڕەیی کۆمەڵگە بۆتەوە
دانیشتووانی ئێران رووبەڕووی خراپتربوونی خێرای رەوشی ژیانیان ده‌بنه‌وه بەهۆی رەوشی ئابوریی ناله‌باره‌وه لەناو ئێران‌دا لە دەرئەنجامی حکومڕانییه‌كی خراپ و ئابڵوقەکاندا.
فەلاحی وتی خۆپێشاندان دژی ئەو رەوشانە دووچاری داپڵۆسینی دڕندانە بووەوه و ئەوەش ناڕەزایەتی زیاتری دژ بە رژێم لێکەوتۆتەوە.
مامۆستای بواری سیاسەت لە زانکۆی موستەنسرییە، عیسام فەیلی وتی بەهۆی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ توڕەیی کۆمەڵگە، سەرکردەکانی ئێران، له‌نێویاندا قائانی، بەردەوامن لە دەربڕینی تۆنێكی تووند دژ بە وڵاتانی رۆژئاوا.
بە مه‌شاریقی وت ئەوەش ئەنجامدەدەن بەهیوای ئەوەی بەردەوام باسکردنی تیرۆرکردنی سولەیمانی ئێرانییەکان لە کێشەکانیان دووربخاتەوە و کاتی زیاتر بداتە رژێم تا رێگریبکات لە "رۆچوونی بەرەو خوار".
فەیلی وتی لەکاتێكدا سەرکردەکانی ئێران پیدەچێت باگرژییان نەوێت لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم ساتە سەختەدا، پەیوەندی ئێران لەگەڵ بریکارە دەرەکییەکان لەسەر هەمان رێچکە دەڕوات کە سوله‌مانی په‌یڕه‌وی ده‌كرد.
وتیشی قائانی، کە ناسراوە بەوەی بڕوای پتەوی هەیە بە ئایدۆلۆژیای رژێم، کە دەیان ساڵە شوێنی کەوتووە و بەرگریی لێدەکات، ئیستا هەوڵدەدات ئەرکی سولەیمانی جێبەجێبکات.
میلیشیاکان فشاریان لەسەرە تا دڵسۆزبن
قائانی و موقتەدا سەدر، کە پێشتر سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیا بوو له عێراق بەرلەوەی ببێتە کەسایەتییەکی ئایینی، لە 13 کانونی دووەم لە قوم لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران کۆبوونەوە بە ئامانجی دروستکردنی "ئەنجومەنی بەرگری" دژ بە بوونی هێزی بیانی لە هەرێمەکە.
فەیلی وتی سەرکردەکانی ئێران، بەتایبەتی قائانی، ویستی ئه‌و کۆبوونەوەی "ئاشتەوایی"ه ببێته ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران "هێشتا کاریگەری و کۆنتڕۆڵی بەسەر ئەو گروپە چەکدارە [دڵسۆزانەوە] هەیە".
وتی ئەو گروپانە، کە هەموویان رووبەڕوی هەمان فشار بوونەتەوە بەهۆی بارگرژییە هەرێمییەکانی ئەمدواییانەوه، خێرا وەڵامی ویستی قائانییان دایەوە و ئەوەش یەکەم تاقیکردنەوەی تواناکانی بوو لەو ئەرکەی جێبەجێکردنی لەلایەن سولەیمانییەوە دەستیپێکردبوو.
شرۆڤەکاری سیاسی، خەتاب عەزاوی بە مه‌شاریقی وت ئەوانە ئەو بریکارانەن کە ئێران بەکاریاندەهێنێت لە شەڕەکاندا بۆ بەرگریکردن لە مانەوەی خۆی لە روانگەی ئایدۆلۆژی و سیاسییه‌وە.
وتی روونە ئەو گروپانە باری ئەو بەرپرسیارییە لەسەرشانیانە و بڕیاریاندا لەژێر رەحمەتی ئێران‌دا بمێننەوە، چونكه لەناوچوونی هەرلایه‌كیان لەناوچوونی هەموویانە.
عەزاوی وتی: "وەك ئەوەی پێش خۆی، قائانی تووندڕەوە و بۆچوونی خۆبەدەسته‌وەدان و قوربانیدان بە دەستەکەوتان یان سازشکردن رەتدەکاتەوە."
سڵاو. ئه‌م لێكدانه‌وه سه‌ره‌تاییه‌تان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه بێ‌ئاگان له باوه‌ڕه ئایینیه‌كانی ئێران. هه‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامه‌وه، ئێرانییه‌كان له‌به‌ره‌ی پێشوه‌ی به‌ره‌نگاریدا بوون، له‌لایه‌نه‌كانی زانست، روحانییه‌ت، ئابوری و سه‌ربازییه‌وه. هه‌رگیزیش بۆ ئێوه ناچێته‌سه‌ر بتوانن ئه‌وه شیبكه‌نه‌وه به زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی بڕوانامه‌ی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییتانه‌وه. ئێوه ملكه‌چی ئه‌مریكان و خراپترن له ئه‌مه‌وییه‌كان و عه‌باسییه‌كان و خه‌واریجه. هه‌روه‌ها، ئێوه هه‌میشه بێبه‌هان، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی ئێران هه‌میشه شانازی به‌خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن و شه‌ره‌فمه‌ندن. سڵاو له ئیسلام سڵاو له خومه‌ینی ئینشه‌ڵا، به پشتی خودا، ئێمه ئه‌م شۆڕشه ده‌خه‌ینه ده‌ستی ئیمام زه‌مانه‌وه (رۆحمان فیدای بێت) نه‌فره‌ت له ئێوه، ئه‌ی موسڵمانانی ساخته
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت