هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێرشێكی نوێی موشەك بنکەی ئاسمانیی تاجی کردە ئامانج

ئاژانسی فرانس پرێس

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سەربازانی عێراق پردێكی سەرئاو دادەنێن لە بنکەی ئاسمانیی تاجی لەکاتی راهێناندا بەر لە دانانی پردەکانی شوێنگرەوە لە موسڵ، 6 ئازار 2017. [سەباح ئارار/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سەربازانی عێراق پردێكی سەرئاو دادەنێن لە بنکەی ئاسمانیی تاجی لەکاتی راهێناندا بەر لە دانانی پردەکانی شوێنگرەوە لە موسڵ، 6 ئازار 2017. [سەباح ئارار/ئاژانسی فرانس پرێس]

سەرچاوە ئەمنییە ئەمریکی و عێراقییەکان وتیان زنجیرەیەك موشەكی دیکە شەممە (14 ئازار) بنکە ئاسمانییەکەی لە باکوری بەغدا کردە ئامانج کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدایە لە هێرشێکی دەگمەن کە بە رۆژ ئەنجامدرا.

ئەوە بیست و سێهەمین هێرشی لەو شێوەیەیە بۆسەر ئەو بنکانە ئەنجامدراون لە تشرینی یەکەمەوە لە عێراق، کە هێزی ئەمریکی و دیپلۆماتکارانی لێن.

هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی هێرشەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە بەڵام ئەمریکا هەندێك لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کە سەر بە ئێرانن تۆمەتباردەکات.

لانیکەم 33 موشەك یەکەکانی بەرگری ئاسمانییان لە بنکەی ئاسمانیی تاجی پێکا شەممە.

فڕۆکەی F/A-18F سوپەر هۆرنێت لەسەر کەشتی سەربازی یو ئێس ئێس دوایت دی ئایزنهاوه‌ر لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە دەفرێت وەك لەم وێنەیەی 7 تەمموز 2016 دیارە. [ئەلبێرتۆ پیزۆلی/ئاژانسی فرانس پرێس]

فڕۆکەی F/A-18F سوپەر هۆرنێت لەسەر کەشتی سەربازی یو ئێس ئێس دوایت دی ئایزنهاوه‌ر لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە دەفرێت وەك لەم وێنەیەی 7 تەمموز 2016 دیارە. [ئەلبێرتۆ پیزۆلی/ئاژانسی فرانس پرێس]

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان تەحسین خەفاجی وتی: "ژمارەی سەرەتایی قوربانیان برینداربوونی دوو ستافی بەرگری ئاسمانی عێراقییە کە رەوشیان ناجێگرە."

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش رایگه‌یاند كه‌ سێ ئەندامی برینداربوون.

هێزەکانی عێراق رایانگه‌یاند 24 موشەکی دیکەیان دۆزیوەته‌وە لەو ناوچانەی چواردەور کە لێوەی موشەکەکانی دیکە هاوێژرابوون و یەکێك لە خاوەن زەوییەکانی ئەو ناوەیان دەستگیرکردووە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی بازگەیەکی تەنیشتی بۆ لێپرسینەوە.

هێرشەکەی شەممە سێ رۆژ دوای هێرشێکی هاوشێوە ئەنجامدرا لەسەر بنکەکە کە بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی.

ئەمریکا هەینی وەڵامی ئەو هێرشەی دایەوە بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆسەر چەند کۆگایەکی چەك لە نزیك بەغدا کە رایگه‌یاند لەلایەن میلیشیای کەتائیب حیزبوڵای سەر بە ئێرانەوە بەکارهێنرابوون.

نزیکەی 5,200 سه‌ربازانی ئەمریکی لە عێراقن وەك بەشێك لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ هاوکاریکردنی هێزە ناوخۆییەکان تا پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەناوبەرن.

هێزەکانی کەشتی فڕۆکە هەڵگر دەمێننەوە

په‌نتاگۆن هەینی رایگه‌یاند كه‌ دووان لە کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکانی لە کەنداو دەمێننەوە دوای ئەوەی هێزەکانیان هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا لەسەر کۆگاکانی کەتائیب حیزبوڵا.

سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی بڕیاردانی ئەمریکا جەنه‌ڕاڵ کینیس مەکێنز وتی گروپە كه‌شتییه‌کانی هەڵگری فڕۆکەن دەمێننەوە بۆ ماوەیەك دوای ئەو زنجیرە هێرشانەی کرانە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانه‌وه‌ کە بارگرژیەکانی لەگەڵ تاران زیادکرد.

ئەوە یەکەمجارە لە 2012ەوە پینتاگۆن بڕیاریداوە بۆ هێشتنەوەی کەشتییه‌ فڕۆکە هەڵگرەکان لە کەنداو کە بریتین لە یو ئێس ئێس دوایت دی ئایزنهاوەر لەگەڵ یو ئێس ئێس هاری ئێس ترومان.

مەکێنز هەینی وتی: "توانامان هەیە و دەتوانین خۆمان بگونجێن و وەڵامی هەر هەڕەشەیەك دەدەینەوە."

وتی: "هیچ رێگایەك نییە و کێشەی مانەوە و زۆر فڕێن نییە پەیوەند بە کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانەوە. ئەوە پارچەیەکە لە سەروەری ئەمریکا لەسەر ئاو."

مەکێنز وتی تاران ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هەرێمییەکانی رانەگرتووە لەو کاتەوەی ئەمریکا لە کانونی دووەم فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران قاسم سولەیمانی کوشت.

جگە لەوەش وتی توانای راستەوخۆی گروپەکانی وەك کەتائیب حیزبوڵا کەمبۆتەوە لە دوای کوشتنی سولەیمانی و کاریگەری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر سەرکردایەتی ئێران.

مەکێنز وتی: "ئێستا قورسترە بۆیان بڕیاری گرنگ بدەن... کەسێك جێگەی گرتۆتەوە. بڕواناکەم کەسێك هەبێت لە ماوەیەکی کەمدا وەك ئەو بێت، لە ماوەیەکی درێژدا دەبینین چۆن دەبێت."

ئەمریکا بڕوا ناکات ئێران شەڕی راستەوخۆی بوێت، بژاردەکەی تەنیا بەردەوامیدانە بە کردەوەکانی لەڕێی هەوادارەکانییه‌وه‌ بۆ گێچەڵکردن بە هێزەکانی ئەمریکا و بانگەشەکردن بۆ ئایدیۆلۆژیاکەی لە هەرێمەکە.

مەکێنز وتی: "بڕوامان وایە دوورخستنەوەی شەڕ لە ئاساتی دەوڵەتدا بەرامبەر دەوڵەت هەیە، بەوەی ئێران نایەوێت رووبەرووبوونەوەی مەزنی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجامبدات."

بەڵام وتیشی: "هیچ لە ئامانجە سەرەکییەکانیان گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووه‌."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500