ماشێنی میدیایی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) تووشی پاشاگەردانی بووه له بەڕێوەبردندا و نەبوونی هاوسازی لە گەیاندنی پەیامهكانی گروپهكهدا لە ئاکامی شکستیدا لە عێراق و سوریا.
ئەم نەبوونی هاوسازییە بەتایبەتی روونه دوای مەرگی سەرکردەی داعش ئەبوبەکری بەغدادی لە 27 تشرینی یەکەم.
بوونی جیاوازییهكی بهرچاو لەنێوان دوو وتاردا، كه لهلایهن بڵاوکراوەی نیمچە فەرمیی خوراسانی داعش "محەمەد بن قاسم"ەوە بڵاوكراوهنهتهوه له 27 تشرینی یەکەم و 31 تشرینی یەکەم، ئەوکاتەی داعش دانی نا بە مەرگی سەرکردەکەیدا، ئاماژەیە بەوەی گروپەکە بەکاتێکی سەختدا دەڕوات لە هەوڵەکانی دەستڕاگەیشتنی بە خەڵکدا.
داعشی خوراسان لقی گروپەیەکە لە ئەفغانستان و پاکستان.
"محەمەد بن قاسم" بەمجۆرە وەسفی هەواڵی مەرگی بەغدادی کرد کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە بڵاوکرایەوە، "درۆی کافران و کاری شەیتان!"
لە وتارهكهد هاتبوو: "ئەمڕۆ کافران هەواڵی مەرگی خەلیفەی موسڵمانان ئەبوبەکر بەغدادییان بڵاوکردەوە کە گوایە لە هێرشێکی بۆمبارانی ئەمریکادا کوژراوە. زۆرجار گوێبیستی ئەو جۆرە هەواڵانە بووین لەو خەڵکە گەندەڵ و درۆزنانەوە و بەردەوامیش دەبن."
لهكاتێكدا ئاماژەی کرد بە گروپێکی دیکەی میلیشیا لە سوریا کە پەیوەندی بە قاعیدەوە هەیە، وتارهكه بهردهوام بوو: "بەگوێرەی زانیارییەکانمان، گروپێك لە حوراس دین لە ئیدلیب بۆمباران کراون،" نەك بەغدادی.
بهگوێرهی وتاركه: "ئەبوبەکر بەغدادی خۆشەویستمان بەردەوامە لە دهركردنی فەرمانهكانی بۆ موجاهیدینی جیهان."
هاوکات، بڵاوکراوە فەرمیەکانی داعش دوای هەواڵی مەرگی سەرکردەکەیان بێدەنگ بوون، کە ئاماژە بوو بە نەبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی لەنێوان "ناوەند"ی داعش و لقەکەی کە داعشی خوراسانە.
چەند رۆژێك دواتر لە 31 تشرینی یەکەم، کاتێك بڵاوکراوەی فەرمی داعش فورقان پەیامێکی بڵاوکردەوە دانی نا بە مەرگی بەغدادیدا و ناوی جێگرەوەکەی ئاشکرا کرد ئەبو ئیبراهیم هاشمی قورەیشی، "محەمەد بن قاسم" ئاوازی خۆی گۆڕی.
بڵاوکراوەکە رایگەیاند: "شەڕمان، خوێنمان، برسێتیمان بۆ ئەبوبەکر بەغدادی نییە بەڵکو لەبەر خاتری خودایە."
راشیگەیاند: "بزووتنەوەکە بەرەو پێشەوە دەڕوات و ههر كهسێكیش لە تاقیکردنەوەی خۆیدا دەردەچێت."
بێتوانایی لە زیندووکردنەوەی ماشێنی میدیایی
بەشێك لە کێشەكانی داعشی خوراسان ئەوەیە کە بڵاکراوە نافەرمییەکانی داعشی خوراسان یاسا میدیاییەکانی داعش دەشكێنن بەوەی هەندێکجار کردەی تیرۆریستی لە ئەستۆدەگرن کە بنكه سهرهكییهكانی داعش خۆیان هێشتا لەئەستۆیان نەگرتووە.
ئەم ناڕەحەتییە بەردەوامانەی گروپەکە ئەزمونی دەکات چەند رۆژێك هات دوای چاتهكانی ئەمدواییانە لەسەر تەلەگرامی گروپەکانی سەر بە داعشی خوراسان جیابوونەوەی قووڵی دەرخست لەنێوان ئەندامانی داعشی خوراسان و ئەوانەدا كه بە کافر لهقهڵهمی دان.
پسپۆڕان دەڵێن نەبوونی هەماهەنگی لەنێو لقە جیاوازەکانی گروپەکە و سهكۆكانی له تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ئاماژەیه بەوهی كه ئهو کێشانەی لهمڕۆدا تووشی ماشێنی میدیایی داعش بوونەتەوە، درێژمەودان.
پرۆفیسۆری میدیا لە زانکۆی بەغدا، رەعد جاسم کەعبی وتی: "لەمڕۆدا داعش رووبەڕووی چەند کێشەیەك دەبێتەوە کە رێگرن لە زیندووکردنەوەی ماشێنه میدیاییهكهی."
بە دیارونای وت لەنێو ئەمانەدا نەبوونی بابەتی سەرنجڕاکێش و قایلکەر "چونکە گروپەکە چیتر توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی نییە کە شایەنی باسکردن بێت".
وتی جیا لەوەش، بەرهەمێنانی میدیای گشتی پێویستی بە سەرچاوەی دارایی زەبەلاحە کە داعش نیەتی، لەبەرئەوەی زۆربەی سەرچاوەکانی داهاتی لەدەستداوە.
کێشەیەکی دیکە کە رووبەڕووی بەرهەمهێنانی میدیای داعش دەبێتەوە کەمبوونەوەی پسپۆڕی میدیایی و توونکردنەوەی کۆتوبەندە لەسەر ئهكاونتهكانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئەو سهكۆیانهی بابەتی تووندڕەوانە برەوپێدەدەن.
کەعبی وتی داعش لە ململانێدایە لەگەڵ گەیشتن بەو جەماوەرهی ئامانجێتی، چونکە گروپەکە "متمانەی خەڵکی لەدەستداوە، بەتایبەتی ئەوانەی لەژێر فەرمانڕەواییهكهیدا ژیاون و ئەزموونی تیرۆریزم و خوێنڕێژییان کردووە".
وتی: "ئەوە ئەستەمە بۆ داعش ئەم خەڵکە قایلبکات یان وێنەی خۆی چاکبکاتەوە لەبەرچاویان چونکە لەئێستادا بەتەواوی دەزانن راستیی گروپەکە چییە."
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵ لە ئهكاونهتهكانی داعش دەدەن
پسپۆڕی هەواڵگری، فازل ئەبوڕەغیف وتی: "لەئێستادا میدیای داعش مردووە سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی تا هەناسەی ژیانی بۆ بگەڕێنێتەوە."
وتی لەئێستادا گروپەکە پەنای بردووە بۆ بڵاوکردنەوەی لێدوان و هەواڵی کورت دەربارەی هێرشە تیرۆریستیە سنووردارەکانی.
ئەبوڕەغیف وتی ئهكاونهتهكانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی سەر بە داعشیش پەنایان بردووە بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتە کۆنەکان، لەنێویاندا ڤیدیۆ، کە دەگەڕێنەوە بۆ ئەوکاتەی گروپەکە کۆنترۆڵی شارەکانی عێراق و سوریایان کردبوو.
وتی گروپەکە تووشی پاشاگەردانی بووە و ناڕێکخراوە لە بەڕێوەبردنی میدیاکەیدا "وەك ئاشكرایە بە نەبوونی هەماهەنگی لە کۆنترۆڵکردنی جۆر و کوالیتی ئەو ڤیدیۆ و بڵاوکراوانەی دیکە کە لەلایەن ئهكاونهتهكانی سەر بە داعشەوە بڵاودەکرێنەوە".
شیکاروانی سەربازیی عێراقی، سەفا ئهعسهم، ئەو بابەتانەی ئێستا لەلایەن داعشەوە بڵاودەکرێنەوە لهقهڵهمدا بە "سەرلێشێواو" كه هیچ کاریگەرییەكیان نییه.
بە دیارونای وت ئاماژەیەکی ئەمە زیادبوونی هەواڵدانە لەلایەن بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتەوە دەربارەی ئەو پەیج و ئهكاونهته ساختانەی برەو بە داعش دەدەن لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
ئهعسهم جەختیکردەوە لە گرنگیی "فشارخستنە سەر گروپەکە بە تەوقکردنی سهكۆكانی و هەڵپەساردنی ماڵپەڕ و ئهكاونهتهكانی سەر بە گروپەکە".
وتیشی: "هاوتەریب بەم فشارە، هەوڵی سەربازی و هەواڵگری دژی داعش دەبێت بەردەوامبێت لەگەڵ هەوڵەکانی بڕینی شەپۆلی سەرچاوەی داراییان."