هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

پێنتاگۆن ڤیدیۆ و وێنەی هەڵکوتانە سەر بەغدادی بڵاودەکاتەوە

ئاژانسی فرانس پرێس

پێنتاگۆن ڤیدیۆی هێرشەکەی بۆسەر بینای سەرۆکی داعش ئەبو بەکردبەغدادی بڵاوده‌كاته‌وه‌ لە باکوری رۆژئاوای سوریا له‌ 26 تشرینی یەکەم کە بووە هۆی کوشتنی.

پێنتاگۆن چوارشەممە (30 تشرینی یەکەم) ڤیدیۆ و وێنەی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکای بڵاوکردەوە کە هێرشەکەیان بووە هۆی کوشتنی سەرۆکی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئەبو بەکر بەغدادی.

ڤیدیۆیه‌كی لێڵی رەش و سپی هێزەکانی ئەمریکا نیشاندەدات بەرەو بینایەك دەڕۆن بە پێ لە باکوری رۆژئاوای سوریا کە بەغدادی لێبوو.

پێنتاگۆن ڤیدیۆیەکی دیکەشی بڵاوکردەوە کە هێرشی ئاسمانی نیشاندەدات بۆسەر گروپێك چەکداری نەناسراو کە تەقەیان لەو هەلیکۆپتەرامه‌ کردبوو کە هێزەکانیان گواستەوە بۆ هەڵمەتی سەر بیناکەی بەغدادی.

وێنەی بەر لە هێرشەکە و دواتری بیناکەش بڵاوکرایەوە.

بەراوردکاریی ئەو بینایەی ئەبو بەکر بەغدادی پێش و دوای هێرشەکەی 26 تشرینی یەکەم کە لەلایەن هێزەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکاوە ئەنجامدرا و زیانەکانی چواردەوری شوێنەکە نیشاندەدات. [وەزارەتی بەرگری ئەمریکا]

بەراوردکاریی ئەو بینایەی ئەبو بەکر بەغدادی پێش و دوای هێرشەکەی 26 تشرینی یەکەم کە لەلایەن هێزەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکاوە ئەنجامدرا و زیانەکانی چواردەوری شوێنەکە نیشاندەدات. [وەزارەتی بەرگری ئەمریکا]

ئەم وێنەیە کە لە 28 تشرینی یەکەم لە واشنتن گیراوە کارمەندێكی ئاژانسی فرانس پرێس نیشاندەدات سەیری وێنەی ئەو سەگە دەکات کە هاوکاری دەستگیرکردنی سەرۆکی داعش ئەبو بەکر بەغدادی بوو، [ئێس تی ئاڕ/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەم وێنەیە کە لە 28 تشرینی یەکەم لە واشنتن گیراوە کارمەندێكی ئاژانسی فرانس پرێس نیشاندەدات سەیری وێنەی ئەو سەگە دەکات کە هاوکاری دەستگیرکردنی سەرۆکی داعش ئەبو بەکر بەغدادی بوو، [ئێس تی ئاڕ/ئاژانسی فرانس پرێس]

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و جەنه‌راڵی مارینز، کێنێس مەکێنزی وتی بیانەکە لەگەڵ زەوی تەختکرا بە تفاقی ئەمریکی و وایلێکرا کە پێدوچوو "گەراجێك بێت چەندین چاڵی تێدا بێت".

مەکێنزی چەند زانیارییه‌كی دیکەشی دا لەسەر هێرشەکەی یەکشەممە.

وتی دوو منداڵیش کوژراون -- نەك سیان وەك پێشتر بڵاوکرابووه‌وە -- ئەوکاتەی بەغدادی خۆی تەقانده‌وە لە تونێلێكدا کە لێوەی هەوڵیدابوو لە هێزەکانی ئەمریکا هەڵبێت.

وتی منداڵەکان پێدەچوو تەمەنیان لەژێر 12 ساڵییەوە بێت.

وتیشی: "لەسەر دوا ساتەکانی بەغدادی دەتوانم ئەمەتان پێ بڵێم. خۆی خزانده‌ كونێكه‌وه‌ لەگەڵ دوو منداڵ و خۆی تەقاندەوە لەکاتێكدا خەڵکەکانی دیکەی خۆی لەسەرەوە مانه‌وه‌."

هه‌روه‌ها وتی بەغدادی "لەوانەیە تەقەی کردبێت لە کونەکەوە لە دوا ساتەکانیدا".

مەکێنزی وتی جگە لە بەغدادی و دوو منداڵەکە، چوار ژن و پیاوێك لە بیناکەدا کوژران.

وتیشی منداڵەکان "بەشێوەیەکی هەڕەشەئامێز" رەفتاریان کرد و هێلەگی بۆمبڕێژكراویان لەبەردابوو.

داعش ‌‌هێشتا مەترسییە

مەکێنزی وتی "زۆر" بەڵگە و ئامێری ئەلیکترۆنی لە بیناکە ده‌رهێنراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی تەرمی بەغدادی هێنرایەوە ئه‌و بنکەیه‌ی هێرشەکەی لێوە ئەنجامدرا بۆئەوەی بناسرێتەوە و بەهۆی تاقیکردنەوەی دی ئێن ئەیه‌وه‌ ناسرایەوە کە نمونەکەیان لابوو لەكاتی به‌ندكردنییه‌وه‌ ساڵی 2004 له‌ زیندانێكی عێراقدا.

مەکێنزی وتی لە ماوه‌ی 24 کاتژمێردا دوای کوشتنی، تەرمی بەغدادی فڕێدرایە ناو دەریاوە "بەگوێره‌ی یاساکانی ناكۆكی چەکداری".

وتیشی داعش هێشتا "مەترسییە" سەرباری کوشتنی بەغدادی.

هه‌روه‌ها وتی: "ئێمە بە هیچ شێوەیەك لەو خەیاڵەدا نین کە دوای کوشتنی بەغدادی نامێنن. دەمێننەوە."

'دەمانەوێت دادپەروەری ببینین'

براوەی خەڵاتی نۆبڵ، نادیە موراد، چوارشەممە وتی کوشتنی بەغدادی بەس نەبوو بۆ قەرەبووی ئه‌و تاوانانه‌ی داعش ئەنجامیداون.

موراد، کە ئێزیدییە و چوار مانگ دەستبەسەر بوو لای داعش لە 2014، وتی: "نامانەوێت داعشەکان وەك بەغدادی ته‌نها بکوژرێن، دەمانەوێت دادپەروەری ببینین".

موراد بۆتە دەنگی ئێزیدییەکان و رێکخراوێکی دامەزراند بۆ هاوکاریکردنی ژن و منداڵە قوربانییەکانی جینۆساید و کوشتنی بەکۆمەڵ و بازرگانیكردن بە مرۆڤه‌وه‌.

موراد وتی قسەی کردووە لەگەڵ ئه‌و ئێزیدییانه‌ی لەدەست داعش رزگاریانبووە لەسەر کوشتنی بەغدادی.

وتی ئەوان دەڵێن "باشە، ئه‌وا بەغدادی کوژا، ئەی ئەو [چەکدارانەی] تری داعش؟ ئەوان هێشتا منداڵ و ژنانی ئێمەیان لایە. ئەی ئەو هەزاران ئێزیدییەی هێشتا بێسەروشوێنن؟"

وتیشی: "هەزاران داعشی وەك بەغدادی هەیە و ئامادەن ئەوە بکەن کە ئەو کردی و پێشتریش کردوویانە و دەستیشیان لێهەڵنەگرتووە. بۆیه‌ دەمانەوێت زیاتر ببینین، ده‌مانه‌وێت له‌به‌رده‌م دادگادا بیانبینین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

جوان و به‌سووده‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌