هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

سزادانی كۆمه‌ككارانی دارایی داعش 'ئامرازێكی گرنگ' دژی تیرۆریزم

خالید تائی

دوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ کێشەی دارایی لە 2016، داعش دەستیکرد بە کۆکردنەوەی پارە لە هاونیشتمانیانی موسڵ بۆ دابینکردنی ئەمنییەت و ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە ئەوکاتەی شارەکە لەژێر رکێفیدا بوو. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی کەناڵی موسڵ]

دوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ کێشەی دارایی لە 2016، داعش دەستیکرد بە کۆکردنەوەی پارە لە هاونیشتمانیانی موسڵ بۆ دابینکردنی ئەمنییەت و ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە ئەوکاتەی شارەکە لەژێر رکێفیدا بوو. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی کەناڵی موسڵ]

شارەزایانی عێراق دەڵێن هەڵمەتی وەزارەتی دارایی ئەمریکا دژ بە پشتیوانانی تیرۆریزم و هەوادار و دامەزراوەکانیان، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌، هەنگاوی مەزنیان تۆمارکردووە لە لاوازکردنی گروپە تیرۆریستییەکاندا تا نەتوانن هێرش رێکخەن.

ئەو سزا تووندكراوانه‌ دژ بە تیرۆریزم کە 10 ئەیلول راگەیەندران، ئەو کۆمپانیا و کەسایەتی و فەرماندە باڵایانەی داعش ده‌كه‌ن ئامانج کە چالاکانە پارەیان بۆ شانەکانی گروپەکە گواستۆتەوە لە عێراق و سوریا و ئاسانكارییه‌ بانکییەکانیان بۆ دابینکردوون.

ئەوانەی کراونەتە ئامانج دەستیان هەبووە لە دانان و گواستنەوەی تەقەمەنییەکان و کۆکردنەوەی چه‌كدارانی نوێ بۆ گروپەکە و راهێنانیان لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی چەك و پیلاندانان بۆ هێرشی تیرۆریستیی خوێناوی لە سەرانسەری جیهاندا.

فشار خستنە سەر داعش

ئابوریناسی عێراقی، فالح زوبەیدی وتی: "سزا نوێکان بەشێکن لە هەوڵێکی گەورەی وەزارەتی دارایی ئەمریکا بۆ بڕینی شادەماری دارایی گروپە تیرۆریستەکان، بەتایبەتی داعش."

هێزەکانی بەرپەچدانەوەی خێرا پیاوێك دەستگیر دەکەن دوای ئەوەی هەڵدەکوتنە سەر ماڵیك لە گەڕەکی تارمیە لە باکوری بەغدا، لەکاتی گەڕانیاندا بەدوای تۆمەتبارانی داعشدا لە 21 تەمموز 2019. هەوڵە ئەمنییەکان و سزا ئابوورییەکان کاریگەرانە تیرۆرسیتەکان لە عێراق لەناودەبەن. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی بەرپەچدانەوەی خێرا پیاوێك دەستگیر دەکەن دوای ئەوەی هەڵدەکوتنە سەر ماڵیك لە گەڕەکی تارمیە لە باکوری بەغدا، لەکاتی گەڕانیاندا بەدوای تۆمەتبارانی داعشدا لە 21 تەمموز 2019. هەوڵە ئەمنییەکان و سزا ئابوورییەکان کاریگەرانە تیرۆرسیتەکان لە عێراق لەناودەبەن. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

بە دیارونای وت: "داماڵینی ئەو رێکخراوانە لە هێزی دارایی، مانای وایە زوو وەلادەکەون و ناتوانن موچەی ئەندامەکانیان بدەن و چەك و کەلوپەلی لۆجیستی بکڕن، ئەوەش دەبێتە هۆی رووخانی تەواوەتییان."

وتی: "فشارەکە داعش دەخاتە ریزی گروپە هاوشێوەکانەوە کە لە پێگەیەکی سەختدان چونکە وەستاندنی گواستنەوە بانکییەکان و مامەڵەکردنیان بە ماڵ و موڵکیان بەربەستی گەورە دروستدەکەن لەبەردەم چالاکییەکانی ئەو گروپانەدا."

زوبەیدی وتی: "داماڵینی بەردەوامی تیرۆریستەکان لە داراییە بەنرخەکەیان توانا دەدات بە ئێمە تا بیانخەینە ژێر کۆنترۆڵەوە و پلانەکانیان پوچەڵبکەینەوە بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ و رێکخستنەوەی کاروبارەکانیان."

کۆمپانیاکانی خزمەتی داعش دەکەن

سزا نوێکان ژمارەیەك کۆمپانیایان کردۆتە ئامانج کە یارمەتی داعشیان داوە بۆدروستکردن یان گواستنەوەی دراو، وەك کۆمپانیای سەکسوك بۆ گۆڕینەوە و گواستنەوەی دراو، دراو گۆڕینەوەی خالیدی، کۆمپانیانی زەرەنگەری هیبۆ و خاوەنەکەی محەمەد عەلی هیبۆ لەگەڵ کۆمپانیای گۆڕینەوەی دراوی بیانی هەرەم و چەند کۆمپانیایەکی دیکە.

بەگوێره‌ی بەیاننامه‌کەی 10 ئەیلولی وەزارەتی دارایی ئەمریکا، ئەو کۆمپانیانە "هاوکاریی داعشیان کردووە بە دابینکردنی پشتیوانی ماددی و دارایی و تەکنەلۆژی و کەلوپەڵ و خزمەتگوزارییەکان".

بەیاننامەکە رایگه‌یاند كه‌ سەکسوك پارەی گواستۆتە بۆ ئەندامانی داعش لە سوریا لە کۆتایی 2018.

راشیگه‌یاند دراو گۆڕینەوەی خالیدی لە 2017 دەستیکردووە بە خزمەتکردن وەك نوسینگه‌ی حەواڵە بۆ گواستنەوەی پارە.

حەواڵە شێوازێكی نافەرمیی پارەدانە و بەندە بە متمانەوە و دۆزینەوەی سەختترە لە گواستنەوەی بانکی.

بەیاننامەکە رایگه‌یاند: "هەموو شوێنەکان لەلایەن دوو کەسەوە بەڕێوەبراون کە بە ئاگا هاوکاریی ئەندامانی داعشیان کردووە لە گواستنەوەی درایی. نوسینگه‌ی خالیدی لە مەیادینی سوریا وەك ئینتەرنێت کافێ کاریشیکردووە جگە لە کارکردنی وەك نوسینگه‌ی حەواڵە بۆ گواستنەوەی دراو."

کۆمپانیای زەرەنگەریی هیبۆ "بەشداربووە لە بەرنامەی داعش بۆ گۆڕینەوەی ئاڵتون بە پارەی کاش بۆئەوەی باشتر و نهێنیانەتر پارە لەڕێی حەواڵەوە لە تورکیاوە بنێردرێت بۆ شانەکانی داعش لە عێراق و سوریا."

لەکۆتایی 2016 محەمەد عەلی هیبۆ "بەشداربووە لە دەستکەوتنی کانزای بەنرخ تا داعش بتوانێت دراوی كانزای خۆی دروستبکات".

وەزارەتی دارایی رایگه‌یاند كه‌ سەرئەنجام ئەندامانی داعش لە سوریا رێنماییان پێگەیشت هەموو گواستنەوە داراییەکان لەڕێی دراو گۆڕینەوەی هەرەم ئەنجامدەن لە نیسانی 2019.

سزاکان 'ئامرازێكی گرنگن دژی تیرۆریزم'

مامۆستای زانستی رامیاری لە زانکۆی موستەنسرییە لە بەغدا، عیسام فەیلی وتی سزاکانی ئەمریکا بریتین له‌ "خەنجەری کوشندە لە دڵی داعشو رێکخراوە تیرۆریستەکان."

بە دیارونای وت: "لە روانگەیەکی پراکتیکییەوە، ئەو سزایانە ئامرازێكی گرنگن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم و کاریگەرییان کەمتر نییە لەچالاکییە ئه‌منی و سەربازییەکان ."

وتی: "ئەوکاتەی لە لوتکەی دەسەڵاتیدا بوو، داعش توانای هەبوو پارەیەکی زۆر کۆبکاتەوە لەڕێی قاچاخچێتی نەوت و كه‌له‌پوور و کۆکردنەوەی باجه‌وه‌. گروپەکە بۆ دارایی ئۆپەراسیۆنەکانیشی پشتی بەستبوو بە بریکارەکانی و کەسایەتییە دەومەڵەمەندەکان و ئەوانەی پشتیوانی داراییان لێدەکرد."

فەیلی وتی: "دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنەکان دژی گروپەکە، ئەو سامانە بەرە بەرە لەدەستی تیرۆریستەکان کەوت و خەریکە نامێنێت بەهۆی به‌ووردی کردنە ئامانجی هێڵەکانی قاچاخچێتی و لەدەستدانی ناوچەکانی."

وتیشی: "وەزارەتی دارایی ئەمریکا ئەمڕۆ هەنگاوی مەزنی ناوه‌ بۆ دۆزینەوە و داخستنی سەرچاوە داراییەکانی پەیوەندییان بە تیرۆریستانەوە هەیە، هەر ئەو هەوڵە نمونەییانەشە وایکردووە مەترسی تیرۆریستەکان بەرەو نەمانی تەواوەتی بچێت."

فەیلی وتی: "عێراق پشتیوانە و تووند لەپاڵ هەوڵەکانی واشینتۆن وەستاوەلەم ئاراستەیەدا له‌ڕێی سەپاندنی سزاكان و ئاڵوگۆڕی هەواڵگرییه‌وه‌."

وتیشی: "بەپشتیوانی نێودەوڵەتی، عێراق سەرکەوتوو بووە لە کوشتن و دەستگیرکردنی زۆربەی ئەو لایەنە سەرەکییانەی پشتیوانی دارایی بوون بۆ گروپە تیرۆریستیەکان ."

رێگرتن لە دەستگەیشتنی تیرۆریستان بە پارە

ئابوریناس ساڵح حەماش وتی سەپاندنی سنووردارێتییه‌ داراییەکان لەبەردەم تیرۆریستاندا ئامرازێكی گرنگ و کاریگەرە.

بە دیارونای وت ئەو رێکارانە "هەموویان بێگومان پێویستن بۆ خێراکردنی رووخانی ئەو گروپانە و نەهێشتنی كرده‌وه‌ نەگریسەکانیان."

وتی: "لیستی سزا نوێکان تەواوکەری زنجیرەیەكن له‌لیستی هاوشێوە کە پێشتر دەرکرابوونو زۆر هۆکاربوون لە رێگرتن لەوەی پارە بچێتە گیرفانی تیرۆرسیتەکانەوە و رێیان لێبگرێت ده‌ستیان رابگات بە سیستمی دارایی جیهانی."

حەماش وتی: "رێگرتن لە گەیشتنی دەستی تیرۆریستەکان بە پارە رێکارێکی کاریگەرە بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری نەك تەنیا لە عێراق و ناوچەکە بەڵکو لە تەواوی جیهاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500