"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كوژرانی سه‌ركرده‌كه‌ی، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، به فه‌رمی راگه‌یاند له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێنجشه‌ممه (31 تشرینی یه‌كه‌م) و ناوی شوێنگره‌وه‌كه‌یان به "ئه‌بو ئیبراهیم هاشم قوره‌یشی" هێنا.
به‌یاننامه‌كه، كه له‌ڕێی تۆماری ده‌نگییه‌وه له‌لایه‌ن ئاژانسی پڕوپاگه‌نده‌ی داعشه‌وه، ئه‌عماق، بڵاوكرایه‌وه، له‌لایه‌ن وته‌بێژه نوێكه‌یانه‌وه خوێنرایه‌وه، "ئه‌بو حه‌مزه قوره‌یشی".
به‌یاننامه‌كه "ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی قوره‌یشی" وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی به‌غدادی راگه‌یاند و كوژرانی وته‌بێژی پێشووی داعش، ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجیریشی پشتڕاستكرده‌وه.
ئه‌ندامبوون له هۆزی قوره‌یشدا -- هه‌مان هۆزی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د -- وه‌ك مه‌رجێكی پێشوه‌خت داده‌نرێت بۆ بوون به سه‌ركرده‌ی داعش.
به‌غدادی، كه له 2014ه‌وه سه‌ركردایه‌تی داعشی ده‌كرد و داواكراوترین پیاوی جیهان بوو، له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا یه‌كشه‌ممه خۆی ته‌قانده‌وه له حه‌شارگه‌كه‌ی له گوندی باریشا له پارێزگای ئیدلیبی سوریا.
به‌گوێره به‌یاننامه حه‌وت خوله‌كییه‌كه، لیژنه‌ی یاسایی و راوێژكاریی گروپه‌كه دوای كوژرانی سه‌ركرده 48 ساڵه‌كه‌ی داعش كۆبوونه‌ته‌وه و رازیبوون جێگره‌وه‌یه‌ك دابنێن.
زانیارییه‌كی زۆر كه‌م هه‌یه ده‌رباره‌ی هاشمی، كه ته‌نها ناوه‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێكرا وه‌ك جێگره‌وه‌ی گونجاوی داعش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، ته‌نانه‌ت كاتێكیش مه‌زه‌نده‌كان له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوودا چڕبوونه‌وه.
شاره‌زایه‌كی بواری داعش، هیشام هاشمی وتی: "شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی [هاشمی] نازانین جگه‌له‌وه‌ی حاكمێكی بڕیارده‌ری داعشه و سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی 'شه‌ریعه' ده‌كات."
شاره‌زایان ده‌ڵێن پێده‌چێت ئه‌مه نازناو بێت، هه‌روه‌ها ده‌شڵێن كوژرانی به‌غدادی ده‌بێته هۆی لێكترازانی گروپه‌كه، سه‌رباری ناوهێنانی جێگره‌وه‌یه‌ك.
'هه‌وڵێكی ناكام بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان'
دوای ئه‌وه‌ی داعش له مانگی ئازاردا ئه‌و ناوچه كه‌مه‌ی له‌ده‌ستدا كه له گوندی دووره‌ده‌ستی باغۆزی سوریا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بوو، گروپه‌كه كاره‌كانی كرد به نهێنی و شێوازه‌كه‌ی گۆڕی بۆ تاكتیكی گه‌ریلایی.
شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن داعش په‌یكه‌ره‌یه‌كی ئاسۆیی هه‌یه، بۆیه كاریگه‌ریی هێرشێكی به‌زه‌بر ره‌نگه زیاتر سیمبۆلی بێت وه‌ك له پراكتیكی.
شاره‌زا له بواری گروپه تیرۆریستییه‌كاندا، یه‌حیا محه‌مه‌د عه‌لی، به دیارونای وت ناونانی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ داعش ته‌نها "هه‌وڵێكی ناكامانه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی كاریگه‌ری دوای زنجیره‌یه‌ك له‌ده‌ستدانه‌كان كه تووشی هات، به كوژرانی سه‌ركرده‌كه‌شی گه‌یشته ترۆپك."
وتی راگه‌یاندنه‌كه یه‌كه‌مین راگه‌یاندنی داعشه له دوای كوژرانی به‌غدادییه‌وه.
عه‌لی وتی جێگره‌وه‌كه‌ی به‌غدادی كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌ناسراوه له میدیادا. وتیشی پێناچێت ئه‌مه یه‌كێك بێت له‌و ناوانه‌ی له مه‌زه‌نده‌كردنه‌كانی ئه‌مدواییانه ده‌هێنران.
وتی له‌و ناوانه‌ی پێشتر هاتوون، بریتین له ئه‌بو ساڵح جه‌زراوی، ئه‌بو عوسمان تونسی و عه‌بدوڵا قه‌رداش كه نازناوه‌كه‌ی "پڕۆفیسۆ.