هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

شیکاروانان: کشانەوەی سەربازیی ئەمریکا زیان لە عێراق دەدات

فارس عومران

راوێژکارێکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وانەیەك دەڵێتەوە دەربارەی یاساکانی شەڕ به‌ سەربازانی عێراقی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە 4 ئازاری 2018. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

راوێژکارێکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وانەیەك دەڵێتەوە دەربارەی یاساکانی شەڕ به‌ سەربازانی عێراقی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە 4 ئازاری 2018. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

پسپۆڕانی ئەمنیی عێراق و ئەو بەرپرسانەی لەگەڵ دیارونا قسەیان کرد، هۆشدارییان دا لە دژی رەشنوسی یاسایەك کە داوای کشانەوەی هێزە بیانییەکان دەکات لە عێراق چونکە دەکرێت ئاکامی نەرێنی هەبێت بۆ ئاسایشی وڵات و ناوچەکە.

دوو فراکسیۆنی پەرلەمانی كه‌ لایەنگری ئێرانن، رەشنوسی یاسایەکیان ئامادەکردووە كه‌ داوای کشانەوەی هێزە بیانییەکان دەكات، کە خشتەی كاتیشیان بۆ کشانەوەکە داناوە.

یاساكه‌ 5,200 سەربازی ئەمریکی ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ لە عێراق جێگیرکراون بەگوێرەی رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ راوێژ و کۆمەك و پشتگیریی هێزەکانی عێراق لە شەڕیاندا دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

پسپۆڕانی ئەمنی وتیان گەر لەلایەن پەرلەمانەوە په‌سه‌ندبکرێت، رەشنوسی یاساکە عێراق لاواز دەکات، لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دادەبڕێت و هه‌ژمونی رژێمی ئێران لە ناوچەکە زیاد دەکات.

سەربازانی عێراق و راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راهێنانێکی سەربازی ئەنجامدەدەن بە فیشەکی راستەقینەوە لە کەمپی بەسمایه‌ی باشوری بەغدا لە 19 حوزەیرانی 2015. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق و راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راهێنانێکی سەربازی ئەنجامدەدەن بە فیشەکی راستەقینەوە لە کەمپی بەسمایه‌ی باشوری بەغدا لە 19 حوزەیرانی 2015. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

مامۆستایه‌كی زانستی سیاسی لە زانکۆی موستەنسیریە، عیسام فەیلی بە دیارونای وت یاسای پێشنیازکراو "دابەشبوونێکی توند"ی دروستکردووە لەنێوان هێزە سیاسییەکانی عێراداق کە پشتیوانی یان دژایەتیی دەکەن.

وتی: "کەمپی سێیەم پێیانوایە کشانەوەی هێزە بیانییەکان نابێت تەنیا جێبەجێبکرێت بەسەر هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا، بەڵکو به‌سه‌ر راوێژکارانی ئێرانی و هێزەکان و کارمەندانیاندا کە ئامادەییه‌كی گومانلێکراویان هەیە لە عێراق."

دژایەتی رەشنوسی یاساکە

فەیلی وتی ئەو لەگەڵ ئەوانەیە کە دژی رەشنوسی یاساکەن، چونکە "سەربازانی هاوپەیمانان له‌ڕاستییدا هێزی شەڕ نین لەسەر خاك، بەڵکو راهێنەر و پسپۆڕنكه‌ لە بنکە سەربازییەکاندا جێگیرکراون و دانراون بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی تایبەتی".

وتی ئەم ئەرکانە پەیوەندییان هەیە بە "راهێنانی سەربازانمانەوە لەگەڵ باشترکردنی تواناكانی شه‌ڕیان و کۆمەککردنی هەماهەنگی هەواڵگری وكردنه‌ ئامانجی ئاسمانیی شانەی تیرۆریستانکە هێشتا هەڕەشەن".

وتیشی لە ناوەندێکی کۆنترۆڵی ناوەندی له‌ ناوچەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، پسپۆڕانی سەربازی نێودەوڵەتی کاردەکەن لەگەڵ پسپۆڕانی عێراقی بۆ شوێنپێهەڵگرتنی پاشماوەکانی داعش و شکستهێنان بە چالاکیەکانیان.

فەیلی وتی: "پێویستیەکی زۆرمان بە هاوپەیمانان هەیە، بەتایبەتی ئەمریکا، لەبەرئەوەی ئەوان به‌نرخی 4.5 ملیار دۆلار فڕۆكه‌ی جه‌نگیی پێشكه‌وتوویان دابینكردووه‌، لەگەڵ نزیکەی 185 تانکی ئەبرامز و ئامێری تەکنیکی."

وتیشی: "پێویستمان بەوەیە پسپۆڕانی هاوپەیمانان ئەم ئامێرانە چاودێری بکەن و نوێیان بکەنەوە."

فەیلی جەختیکردەوە لەوەی بڕیاری کشانەوەی هێزە بیانیەکان ئاکامی دیکەی بەدوادادێت و ئاماژەیکرد بەوەی "ئەم هێزانە رەنگە نەگەڕێنەوە بۆ هاوکاریکردنمان گەر دووبارە ئەمنیەتمان کەوتەوە بەر مه‌ترسی".

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئاکامەکان تەنیا لە نیگەرانی ئەمنیدا کورتنابنەوە، چونکە "پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ بنیاتنانەوەی وڵاتەکەمان و زاڵبوون بەسەر ئاکامەکانی شەڕدا رەنگە زیانی بەربکەوێت".

ئێران دەیەوێت بۆشایی ئەمنی پڕبکاتەوەدوای ئەوەی هاوپەیمانان دەڕۆن بۆ بەهێزکردنی بوونی خۆی و هه‌ژمونی لە عێراقدا "بۆ خۆلادان لە فشاری سیاسی و ئابوریی سەپێنراو لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە"، فه‌یلی وتی.

وتی بەڵام ئەم هه‌ژمونه‌ تەنیا ئاگری شەڕی ناوچەکە خۆشدەکات و "عێراق دەکاتە سووری بەرلەشکر"، ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ "هەموو هێزە سیاسییەکان دەبێت تێبگەن لە توندیی ئاکامەکانی پێشئەوەی هیچ بڕیارێك بدەن دەربارەی پشتیوانیکردنی کشانەوە".

فشاری دەرەکی له‌ ئێرانه‌وه‌

شیکاروانی ستراتیژی و سەربازی، رابیع جەواری بە دیارونای وت ئێران فشاردەخاتە سەر عێراق لەڕێی هاوپەیمانانیەوە لە فراکسیۆنی پەرلەمانیی هاوپەیمانێتی بیناتا زۆربکات لەو هێزە پەرلەمانیانه‌ی دژی رەشنوسەکەن پێی قایلبن.

وتی یاسا پێشنیازکراوەکان "بە هیچ جۆرێك لە خزمەتی عێراق نین" بەڵام خزمەتی رژێمی ئێران دەکەن، کە هەوڵدەدات وابکات عێراق پاشکۆی ئێران بێت و دایببڕێت لە تەواوی جیهان.

وتیشی: "کشانەوەکە خزمەت بە ستراتیژی ئێران دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی عێراق و فراوانبوونی بەرەو سوریا و لوبنانو دواجار گەیشتن بە دەریای ناوەڕاست و هه‌روه‌ها بەرەو دەوڵەتانی کەنداو و یەمەن."

جەواری وتی: "عێراقیەکان تەواو هۆشیارن به‌ ئامانجی راستەقینەی ئێرانیەکان و ئەو خۆپیشاندانە جەماوەرییانەی کە کران لە پارێزگای بەسرە لە ساڵی رابردوودا و سوتاندنی کونسوڵیەتی ئێران لەوێ بەڵگەی ئاشکرای ئەوەن."

وتی: "لەمڕۆدا خەڵکی عێراق نایانەوێت سیاسییەکانیان خەریکبن بە کێشەی كشانەوەی هێزە بیانییەکانه‌وه‌، بەڵكو دەیانەوێت سەرنج بخه‌نه‌ سەر نەهێشتنی کێشەکانی وڵاتەکە کە چەند ساڵێکە بەدەستیانەوە دەناڵێنێت."

وتی ئەم کێشانە خراپبوونی خزمەتگوزاری و گەندەڵیی بەربڵاو لەخۆدەگرن کە سامانی داخوراندووە و پێگەی بەخشیوە بە تیرۆریستان لە وڵاتدا.

'ریسێکی گەورە' بۆ ئەمنیەت

ئەندامێكی لیژنەی ئەمنی له‌ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، محەمە جەبوری بە دیارونای وت هەنگاونان بەرەو داواکردن لە وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ کشانەوەی راوێژکارەنیان لە عێراق "ریسێکی گەورەیە".

جەبوری وتی خۆی شایه‌تی زۆر ئۆپەراسیۆنی سەربازی بووە دژی داعش و ئاماژەیکرد بەوەی زۆریان سەرکەوتووبوون بەهۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە.

وتی لەنێو ئەوانەدا ئۆپەراسیۆنەکانی لەناوبردنی پاشماوەی داعش لە دوورگەکانی رووباری دیجلەی نزیك موسڵ هەبوون کە تێیاندا "سەربازەکانمان هەوڵیاندا چەند جارێك بێسوود هێرشبکەن تا ئەوکاتەی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان بڕیاری شەڕی دا".

ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ ئەو ناوچانە لەئێستادا "ئازادن لە چالاکی تیرۆریستی و سەلامەتن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500