تادێت نیگەرانیەکان زیاتردەبنلە عێراق چونکە میلیشیاکانی هاوپەیمانی ئێران و پارتە سیاسییەکان لە بایەخی سەروەریی وڵاتەکە کەمدەکەنەوە، کاربەدەستانی عێراقی وتیان.
وتیان کاریگەریی نەرێنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران روونە لە ناوچە رزگارکراوەکان لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە گروپه چەکدارەکان یاسای عێراقی پێشێلدەکەن و لەو چالاکییانەدا بەشداریدەکەن کە زیان لە یەکێتی نیشتیمانی دهدهن.
رۆژنامەوان، عومەر جەنابی بە دیارونای وت ههژمونی ئەم میلیشیایانە زیاتر کێشەداربووە لەوکاتەوەی هەندێك گروپ و لایەنی هاوپەیمانی ئێران هاتوونەتە مەیدانی سیاسەت لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیاکەی ئایاری 2018وە.
لەنێویاندا رێکخراوی بەدر، کە سەرکردەکەی لایەنگری ئێرانە، هادی عامری و سەرۆکایەتی فراکسیۆنی بینا دەکات له پهرلهمان. ئەو فراکسیۆنە پێکهاتووە لە چەند هاوپەیمانێتیەك، لەنێویاندا هاوپەیمانێتی فەتحی عامری، هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسای سەرهکوەزیرانی پێشوو نوری مالیکی؛ لەگەڵ هاوپەیمانێتی نەسر، کە لەلایەن فالح فەیازەوە سەرکردایەتی دەکرێت.
![ئەندامانی میلیشیای کەتائیب سەید شوهەدای سەر بە ئێران بەشداریدهكهن لە نمایشێكی سەربازیدا لە عێراق لە 19 تشرینی دووەم 2017 . [وێنەکە لەلایەن لقی پارێزگای بابلی میلیشیاکەوە بڵاوکراوەتەوە]](/cnmi_di/images/2019/04/01/17132-Iraq-Iran-Kataeb-600_384.jpg)
ئەندامانی میلیشیای کەتائیب سەید شوهەدای سەر بە ئێران بەشداریدهكهن لە نمایشێكی سەربازیدا لە عێراق لە 19 تشرینی دووەم 2017 . [وێنەکە لەلایەن لقی پارێزگای بابلی میلیشیاکەوە بڵاوکراوەتەوە]
جەنابی وتی: "ئەم گروپانە ئیمتیازی سیاسییان بەدەستهێناوە و بەکاریدەهێنن بۆ سەپاندنی ئیرادەیان بەسەر فەرمانڕەوایی یاسادا و گۆڕینی دەزگاکانی دەوڵەت بۆ بوکەڵە تا ئێران بیانقۆزێتەوە."
وتیشی هاوکات، میلیشیاکانی سەر بە ئێران "چالاکانە ئاسایش پێشێلدەکەن و بارگرژی و دووبەرەکیی تائیفی هەڵدەگیرسێنن بۆ خزمەتکردن بە بەرژەوەندیەکانی ئێرانیەکان".
وتی کارەکانیان زۆر ئاشکران لەو ناوچانەی لەدەستی داعش رزگارکراون، کە لەوێ "بەردەوامن لە رێگرتن لە هەزاران ئاوارە لە گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان".
وتیشی ئەو ناوچانە بریتین له قەزای جەرف سەخر له سەلاحەدین، سولەیمان بێك و عەزیز بەلەد، لەگەڵ شەنگالی پارێزگای نەینەوا و هەندێکی دیکە.
جەنابی وتی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەرپرسن لە "دیارنەمانی زۆرهملێیی زۆر مەدەنی لە پارێزگای نەینەوا و سەلاحەدین و ئەنبار، کە بە ونبوو دانراون".
وتی: "هەروەها دانیشتوان توڕەن لە کاری میلیشیاکان لە دزینی نەوتلە بیرەکانی ناوچەکە و دەسەڵاتیان بەسەر دەروازە بازرگانی و چالاکیە ئابورییەکاندا."
وتی ئەم میلیشیایانە "لاوانیش رادەکێشن ، بەتایبەتی ئەوانەی بێکارن" بۆ نێو ریزەکانیان بۆ شەڕکردن لە مەیدانی شەڕدا لە سوریا.
خەلەلی سیاسی و ئەمنی
توێژەر لە ناوەندی عێراقی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان، یەحیا کوبەیسی وتی میلیشیاکانی سەر بە ئێران هەوڵی هێشتنەوەی ههژمونی خۆیان بۆ سەر ناوەندەکانی دەرکردنی بڕیار لە عێراق دەدەن.
بە دیارونای وت: "هەرچەندە نەگەیشتونەتە خاڵی کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی، ههژمونی ئەم گروپانەفراواندەبێتلەبەرئەوەی دەستکەوتی سیاسییان بەدەستهێناوە، بە پشتیوانی ئێران."
کوبەیسی وتی عێراقیەکان تادێت نیگەران دەبن، "لەبەرئەوەی درك بەوە دەکەن کە ئەم هێزە میلیشیاییانە تموحەکانی ئێران دەردەبڕن و لەسەر هێڵی خزمەتکردنی بەرژەوەندی وڵاتەکەیان نین".
وتیشی ئەم میلیشیایانە بوونەتە هۆی خەلەلێکی سەرەکیی سیاسی و ئەمنی.
وتی بوونیان لە شارە رزگارکراوەکاندا زیاندهگهیهنێت به سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئەمنی، بەهۆی سروشتی تائیفیی چالاکیەکانیان و ئەو کێشانەوه كه دەیهێنن بە قۆستنەوەی سەرچاوە ئابورییەکان.
وتیشی: "پێویستە هەوڵبدەین بۆ چەککردنی هەموو میلیشیا چەکدارەکان و سنوردارکردنی بوونی چەك تەنیا بۆ دەزگا ئەمنیەکانی دەوڵەت."
یاسای حەشدی شەعبی 'جێبەجێ ناکرێت'
کوبەیسی وتی یاسای هێزەکانی حەشدی شەعبی، کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە لە 2016 دەرکرا، "بەشێوەیەکی یاسایی جێبەجێنەکراوە".
یاساکە باس لەوە دەکات حەشدی شەعبی "یەکەیەکی سەربازیی سەربەخۆ دەبێت و بەشێكە لە هێزە چەکدارەکانی عیراق و بەستراوە بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە".
وتی: "لە واقیعدا، هەندێك میلیشیای سەر بە حەشد خۆیان دەسەڵاتن، بە بڕیار و کارنامەی خۆیانەوە کە جیاوازن لە بەرژەوەندیە نیشتیمانیەکان." ئاماژەیکرد بەوەش كه ئەوان "بەتەواوی دڵسۆزی ئێرانن".
هۆشداریشی دا: "هێشتنەوەی دۆخهكه بهم جۆره بەبێ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە مانای ئاڵۆزبوون و خراپتربوونی قەیران و کێشەکانە."
وتی بەشێوەیەکی فەرمی تەنیا 67 گروپ لەژێر چەتری حەشدی شەعبیدان، زۆرێکیان "رێنماییان لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە (پاسداران) پێدەگات و شوێن بڕیارەکانی رابەری باڵا عەلی خامەنەئی دەکەون".
لەنێویاندا عەسائیب ئەهل حەق، کەتائیبی سەید شوهەدا، حەرەکهت نوجەبا، کەتائبی ئیمام عەلی، کەتائیب جوند ئیمام، سەرایا خۆراسانی، کەتائیب حیزبوڵا؛ کەتائیب تەییار ریسالی و لیوای ئەسەدوڵا غالیب.
کوبەیسی وتی حەشدی شەعبی نزیکەی 100,000 چەکداری هەیە، گروپێکی زۆریان لە پارێزگا رزگارکراوەکان جێگیرکراون، بەتایبەتی له نەینەوا.
وتیشی: "گروپی بچوکی دیکە هەن کە بەشێك نین لە حەشدی شەعبی، بەڵام بوونی چەکدارییان هەیە."
دەستێوەردان لە حوکمڕانی خۆجێیی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حوسامەدەین عهبار بە دیارونای وت حکومەتی خۆجێی نەینەوا دەیەوێت کۆتایی بهێنێت بە فرهیی بڕیادەران کە بەهۆی ئامادەیی حەشدی شەعبی و هێزەکانی دیکەوە لە پارێزگاکەدا دروستبووە.
وتی: "هەندێك لەم لایەنانە تێوەگلاون لە هەندێك بابەت کە هیچ پەیوەندیی بە ئەمنیەتەوە نیە و تەنیا بەدوای پارەدا دەگەڕێن بە بازرگانیكردن بە نەوت و کانزای سکرابی دەرهێنراوهوه لە بینا روخاوەکانی موسڵ."
وتی: "هەروەها دەست لە کاروباری ناوچەکە وەردەدەن، وەك مەزاد و فرۆشی زەوی و فشار خستنە سەر پرۆژە بیناسازییەکان و بهخشینیان بە هەندێك کۆمپانیای دیاریکراو."
وتیشی: "هەوڵدەدەین هەموو ئەم کێشانە چارەسەربکەین لەڕێی لیژنەی دۆزینەوەی راستیەکانی نەینەواوە،" کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە لە کۆتایی ساڵی رابردوودا پێکهات بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتە ئەمنی و ئابوری و مرۆیی و خزمەتگوزارییهكانی پەیوەست بە پارێزگاکەوە.
پیشهوهران ناچاركراون به كۆچكردن.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
ئێمه ههستمان به سهروهری نهكردووه له وڵاتهكهماندا.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت