شرۆڤەکارانی عێراقی بە دیارونایان وت ئه‌و میلیشیا عێراقیانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن، وەك کەتائیبی حیبوڵڵا لەگەڵ فەوجەکانی بەدر، چالاکانە سەرەوریی عێراقیان ژێرپێناوە.
دەڵێن ئەو گروپە چەکدارانە ئەرکەکانیان لەسەر فەرمانی سوپای پاسداران جێبەجێدەکەن و بەتەواوی یاسا عێراقییەکان پشتگوێدەخەن.
شارەزا لە بواری ستراتیژیدا، عەلا نەشوع، بە دیارونای وت هەرچەندە بەشداریانکردووە لە شەڕەکانی ئەم دواییانەدا دژبە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)،کەتائیبی حیزبوڵڵا و میلیشیاکانی دیکەی سەربە ئێران "هەرگیز پابەندبوونی خۆیان بە دەوڵەتی عێراقەوە نیشاننەداوە".
وتی ئەو میلیشیایانە لە ژێر فەرمانی فەرماندەی هێزەکانی قودسی سوپای پاسداران قاسم سولەیمانیدان و "نیشانیانداوە یاسا عێراقییەکان بەتەواوی پشتگوێدەخەن".
وتیشی: "لە دوای درووستبوونیانەوە، فەوجەکان و میلیشیاکانی [هه‌واداری ئێران] هەرگیز لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی عێراقدا نەبوون و هەموو کارێکیان بۆ ژێرپێنانی سەرەوریی عێراق بووە."
هه‌روه‌ها وتی ئەو میلیشیایانە لە شەڕی سوریاشدا به‌شداریده‌كه‌ن، بەڵام نەك لەژێر چاودێریی حکومەتی عێراقدا، كه ئەمەش "پێشێلکارییەکی مەزن"ی سەرەوەریی عێراقه.
وتی لە هەمانکاتدا لەناو عێراقدا چەندین حاڵه‌تی بەبەڵگەکراوی پێشێلکاری هه‌ن لەسەر دەستی میلیشیاکانی هه‌واداری ئێران کە لەژێر چەتری هێزەکانی حەشدی شەعبیدان.
کردنە ئامانجی عێراقیەکان بە بەهانەی هەڵە
نەشوع وتی ژماریەك راپۆرت ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه ئەو هێزانە دانیشتوانی سوننەی عێراقیان کردۆتە ئامانج بە بەهانەی ئەوەی پشتگیریی داعش دەکەن و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەو بەهانانە "تەنیا درۆ و هەڵخەڵەتاندن".
بۆنمونە لە حوزەیرانی 2016 لە راپۆرتێکی رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤدا، شایەتحاڵان جەختیانکردووە له‌وه‌ی کەتائیبی حیزبوڵڵا و فەوجەکانی بەدر نزیکەی 1,700 مەدەنییان لە سەقڵاویەی نزیك فەلوجە دەستگیرکردووە.
رێخراوەکە رایگه‌یاند كه مەدەنییەکان برابوونە بەندیخانەوە و ئەشکەنجەدرابوون و هەندێکیشیان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.
راپۆرتەکە راشیگه‌یاند كه نزیکەی 600 پیاو و کوڕ کە دواتر ئازادکراون، نیشانەی دەسدرێژی سێکسی و سوتاندن و برینی چەقۆیان پێوەبووە لە ئەنجامی لێدان و بەستنەوە و راكێشان بەدوای ئۆتۆمبیل‌دا.
شرۆڤەکاری سەربازی و ستراتیژی، ره‌بیع جەواری بە دیارونای وت دوا ئامانجی ئەم میلیشیایانە شکستپێهێنانی داعش نیە لە عێراق و سوریا، بەڵکو "نانەوەی پشێوییە لە عێراق و ناوچەکە" و هێشتنەوه‌ی عێراقە لەژێر رکێفی ئێران‌دا.
جەواری وتی: "ئەو چەتانەی سەربە ئێرانن، کە لەناو لیستی گروپە تیرۆریستیەکاندان، هەوڵدەدەن سوود لە بچوکترین هەل وەربگرن بۆئەوەی پێشێلی یاسا بکەن و کۆنترۆڵی خۆیان بە زەبری هێز بەرفراوان بکەن."
وتیشی: "لە خۆپیشاندانەکانی بەسرە و پارێزگاکانی باشوردا، عێراقییەکان دروشمیان دژی دەستێوەردانی ئێرانییەکان بەرزکردەوە."
هه‌روه‌ها وتی خۆپیشاندەران بارەگای کەتائیبی حیزبوڵڵا و گروپە هەوادارەکانیان سوتاند لە بەسرە و نەجەف بۆ دەربڕینی توڕەییان دژبە هه‌ژمونی ئێرانییەکان.
جەواری وتی: "خەڵك بێزاربوون لە کاریگەریی ئەم میلیشیایانە، کە جگە لە تێکدەری و زیان هیچیان لەگەڵ خۆیاندا نەهێناوە ... خۆپیشاندانەکان و ناڕەزاییەکان پەیامێكی روون بوون بۆئەوەی ئێرانییەکان دەستهەڵگرن لە دەستێوەردان."
خودا ره‌حمبكات به سه‌دام و هه‌مووان
وه‌ڵام بده‌ره‌وه20 كۆمێنت
شه‌رمه‌زاربن بۆ ئه‌م وتارانه‌تان. ئێوه له ئه‌مریكا خراپترن. ئێوه ده‌ڵێن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئازاری برا سوننه‌كانمان ده‌ده‌ن. ئێوه چی ده‌ڵێن؟ ئایا ئه‌وه راست نییه كه ئێوه‌ی خیانه‌تكاران و باوكانی ئه‌مریكیتان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی به‌ره‌نگارییه‌وه تێكشكێنراون؟ هه‌ربۆیه‌ش ئێوه وا [له تووڕه‌ییدا] ئاگرتان تێبه‌ربووه. بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن [ناوی] ئه‌و كه‌سه باڵایانه بزڕێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رباز و راوێژكاره ئێرانیانه نه‌بوونایه، ده‌بوایه ئێوه به ئه‌بوبه‌كر [به‌غدادی]تان بوتایه "بابه". ئاوا سوپاسگوزاریتان پیشانده‌ده‌ن؟ له‌هه‌مانكاتدا، له‌سه‌دا 90 ئه‌و كۆمێنتانه‌ی ئێوه بڵاویده‌كه‌نه‌وه ساخته‌ن. ئه‌گه‌ر پیاون ئه‌م كۆمێنته‌ی من بڵاوبكه‌نه‌وه.
وه‌ڵام بدهرهوهبڕۆ له‌خوا بپاڕێره‌وه، خومه‌ینی و ئیتر بێ مانایی به‌سه! سه‌رت یه‌شاندین؛ ئه‌ی جنۆكه لێتبدات.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه20 كۆمێنت
ئه‌و فه‌رماندانه‌ی پاسداران كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كاری باشیان، كردووه ده‌بێت یارمه‌تی خه‌ڵك بده‌ن. خه‌ڵكی ئێره گیرۆده‌ی ده‌ستی مه‌رگ و وێرانكارین، شاره‌كانمان وێرانكراون و خه‌ڵكه‌كه ئازارده‌چێژن. شه‌ڕ و ئاژاوه‌نانه‌وه رابگرن و خه‌ڵكه‌كه بپارێزن، خزمه‌تی وڵاته‌كه‌تان بكه‌ن.
وه‌ڵام بدهرهوهئافهرین
وه‌ڵام بده‌ره‌وه20 كۆمێنت
ئه‌و حكومه‌تی عێراقه له‌كوێیه كه ئێوه بانگه‌شه‌ی بوونی ده‌كه‌ن؟ ئێوه له‌هه‌مانكاتدا باس له پلانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ به‌رپاكردنی شه‌ڕ دژی هه‌ركه‌سێك كه گومانی لێده‌كرێت دوژمنی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بێت. ئێمه خه‌ڵكی عێراقین و مه‌رگ و له‌عنه‌ت له هه‌ركه‌سێك كه خیانه‌ت له‌م وڵاته ده‌كات. له‌عنه‌ت له میدیای خیانه‌تكار! له‌عنه‌ت له ئێوه، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل و هه‌ركه‌سێك كه پشتگیری‌یان ده‌كات!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه20 كۆمێنت
خودایه هه‌موو ئه‌وانه بكه به په‌ند كه ده‌یانه‌وێت له‌ناوه‌وه عێراق پارچه‌پارچه بكه‌ن به درۆكانیان! ئێوه‌ش له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه.
وه‌ڵام بدهرهوهئهی خودا غه‌زه‌ب له هه‌موو ئه‌وانه بگره كه ده‌یانه‌وێت عێراق وێرانبكه‌ن، له‌نێویاندا ئێران و حیزبوڵڵا و به‌در و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ملكه‌چی خواسته‌كانی ئێرانن!
وه‌ڵام بدهرهوهئامین!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه20 كۆمێنت
ئێوه راستی ده‌ڵێن و خه‌ڵكی مه‌ككه‌ش باش ده‌زانن. به‌خوا ئه‌وان رێز له كه‌س ناگرن و خۆیان له هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌قورتێنن، ته‌نانه‌ت گه‌ر پیاوێك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی بكات. رێز بۆ خاڵه‌كانی پشكنین و پۆلیس دانانێن و هه‌مووان له غه‌دركردنیان ده‌ترسن كاتێك بكه‌ونه كێشه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێكیان، ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌سه‌ر حه‌قیش بن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه20 كۆمێنت
هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێوه بڵاویده‌كه‌نه‌وه، درۆیه. ئێوه ریاكارن و هانی تایه‌فه‌گه‌ری ده‌ده‌ن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه20 كۆمێنت
ئه‌م وتاره شكستی ئێوه پیشانده‌دات و ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئێوه له شه‌ڕ به‌رده‌وامن به به‌كارهێنانی رێگه‌ی تر، وه‌ك میدیا. ئێوه ئه‌و خاكه‌تان له‌ده‌ستدا كه له‌ژێر ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا داگیرتان كردبوو.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه20 كۆمێنت
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌وڵی رزگاركردنی خاكی عێراقیان داوه له‌ده‌ست تێرۆریستانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) و گیانی خۆیان به‌ختكردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. بانگه‌شه و تۆمه‌ته جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك دزی و دڵسۆزنه‌بوون بۆ عێراق و كردنه ئامانج و كوشتنی سوننه‌كان، درۆن به‌مه‌به‌ستی دووبه‌ره‌كی خستنه نێوان سوننه‌كان و برا شیعه‌كانیان.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه20 كۆمێنت
حه‌شدی شه‌عبی هه‌وڵیداوه خاكی عێراق رزگاربكات كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوو. ژیانی خۆیان كرده قوربانی بۆ ئه‌وه. ئه‌و دیعایه و تۆمه‌تانه‌ی دژبه حه‌شد ده‌كرێن، له‌وانه دزی و نادڵسۆزی بۆ عێراق و كردنه ئامانج و كوشتنی سوننه‌كان، درۆیه‌كن به‌مه‌به‌ستی دووبه‌ره‌كی خستنه‌نێو سوننه و شیعه‌كان.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه20 كۆمێنت
ئێمه‌ی عێراقی له ئامانجه‌كانی ماسۆنیه‌ت تێده‌گه‌ین كه ده‌خوازێت دووبه‌ره‌كی و ئاژاوه بنێنته‌وه له‌نێوان خه‌ڵكی وڵاتێكدا و به‌ره‌و رقوكینه‌یان ببات به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئێران پشگیریده‌كات له میلیشیاكان تا له عێراقدا شه‌ڕبكه‌ن و ئه‌وه له‌بیرده‌كات كه كۆماری ئیسلامی ئێران كۆمه‌كی عێراق ده‌كات. ئێمه له ئامانجتان تێده‌گه‌ین ئه‌ی خه‌ڵكی ئیسرائیل!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه20 كۆمێنت
له‌و توێژه‌ره عێراقیانه ده‌پرسم: ئایا حكومه‌تی عێراق فاشل و به‌كرێگرته‌ی ئه‌مریكا و خۆرئاوا و ئیسرائیله یان نا؟ ئایا یاسا هه‌یه؟ ئه‌وانه هه‌موویان گه‌نده‌ڵن. سوپاس.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه20 كۆمێنت
دامه‌زراندن له ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه20 كۆمێنت
وێبسایتێكی زۆر باشه كه ره‌خنه‌ده‌گرێت له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه20 كۆمێنت
ئه‌مه زۆر بێ‌مانا و بێبنچینه‌یه و به‌شێكه له‌و هه‌ڵمه‌ته میدیایی و جه‌نگه ئابورییه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هه‌وادارانیه‌وه له ناوچه‌كه دژی ئێران به‌رپاكراوه.
وه‌ڵام بدهرهوهكێشهی عێراق ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رێكخراوه وه‌هابییه له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا هه‌موو شتێكی كۆنترۆڵكردبوو تا ده‌زگای هه‌واڵگریی پێشووی عێراق به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زانی له‌نێوان فه‌ریق عه‌لی دوڕی، كه سكرتێری لقی سه‌ربازیی به‌سره بوو، له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی وه‌هابیدا و ناچاریكرد به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه. من ده‌ڵێم كه ئه‌وه راسته ئێران ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات كاتێك وه‌هابییه‌كان چالاك ده‌بن له عێراقدا بۆ پارێزگاریكردن له‌خۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆی. هه‌ركاتێك وه‌هابیزم له‌ناوبچێت، ده‌ستێوه‌ردانی ئێرانیش كۆتایی دێت. بۆچی توركیا شه‌و و رۆژ هێرشده‌كاته سه‌ر باكوری عێراق و ئێوه هیچ ناڵێن؟ هه‌ركاتێك كه‌سێك به توركیا ده‌ڵێت هێرش نه‌كاته سه‌ر په‌كه‌كه، توركیا ده‌ڵێت كه‌واته رێبگره له په‌كه‌كه تا خه‌ڵكی تورك نه‌كوژێت و سه‌رخان و ژێرخان وێراننه‌كات. سوپاس بۆ هه‌مووتان! 15 تشرینی دووه‌م 2018.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه20 كۆمێنت