چاودێرانی عێراقی بە دیارونایان وت رای گشتی عێراق تا دێت زیاتر توڕه‌ده‌بێت لە دەستێوەردانی ئاشکرای ئێران لە کاروباری سەروەریی وڵاتەکەیان.
باڵاترین کەسایەتی کە پەیوەندی بە دەستێوەردانی ئیرانەوە هەیە لە عێراقدا لیوا قاسم سولەیمانییە، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.
چاودێران دەڵێن بەردەوام دەرکەوتنی سولەیمانی لە شارە عێراقییەکان بۆ هاوڵاتیانی عێراقی وروژێنه‌ره چونکە کاریگەریی پته‌وی تاران لە عێراق نیشاندەدات.
میدیا و پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە ئێران بەردەوام وێنەی سولەیمانی لە عێراق بڵاودەکەنەوە، کاتێك کۆدەبێتەوە لەگەڵ سەرکردەکانی ئه‌و میلیشیایانه‌ی ئێران پاڵپشتییان دەکات كه كارده‌كه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی سوپای پاسدارانی ئێران.
نوسەر و شرۆڤەکاری عێراقی هیلال عوبێدی وتی ئێران هانی سولەیمانی دەدات سەردانی عێراق بکات لەکاتی گرژییەکاندا "بۆ دووپاتکردنەوەی ئەوەی تاکە یاریزانی گۆڕەپانی عێراقە و کلیلی چارەسەری کێشە زۆر ئاڵۆزەکانە."
بە دیارونای وت: "چەندجارێك سولەیمانیمان (لە ناو خەڵكدا) بینیووە، دواینجار لەکاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا بوو لە ئایاری 2018، دواتریش لە کاتی دانوستانەکاندا بۆ دروستکردنی حکومەت و دانانی وەزیرەکان.
وتی: "ئێران و سوپای پاسداران مۆڵەتیانداوە بە سولەیمانی کارەکانی عێراق بەڕێوەبەرێت چونکە ئەو لە وڵاتەکەدا ده‌سه‌ڵاتی هەیە و پەیوەندیی توندی لەگەڵ سەرکردەكانی میلیشیا عێراقییەکان."
عوبێدی وتی سولەیمانی "لەسەر ئەرزی واقیع فەرماندەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانە لە وڵاتەکەدا،" ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه ئەو وەك باڵادەسترین سەرۆکی ئێرانی لە عێراق ناسراوە.
ناڕه‌زایی لە شەقامی عێراقیدا
شرۆڤەکاری سەربازی و ستراتیژی، رەبیع جەواری بە دیارونای وت: "ناڕه‌زاییه‌كی زۆر هەیە لە شەقامی عێراقیدا لە دەستێوەردانی سولەیمانی لە سیاسەت و ئەمنییەت و کاروباری ئابوریی وڵاتەکەدا."
وتی: "عێراقییەکان نیگەرانن لە باڵادەستی سولەیمانی بەسەر لایەنە عێراقییەکان و پارتە سیاسییەکان و گروپە چەکدارەکاندا." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه فەرماندە ئێرانییەکە بەردەوام دەیەوێت کاریگەریی لەسەر عێراق و پرۆسەی بڕیاردان هەبێت.
ئه‌و میلیشیا عێراقیانه‌ی راستەوخۆ سەر بە ئێرانن بریتین لە رێکخراوی بەدر، کەتائیبی حیزبوڵا و حەرەکەی نوجەبا و عەسائیب ئەهل ئەلحەق.
وتی: "عێراقییەکان سولەیمانی وەك هاوڕێ نابینن، باشیش ئاگادارن سەردانە زۆرەکانی بۆ عێراق و چالاکی و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس [جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی] و فەرماندەی میلیشیاکان لەقازانجی وڵاتەکەیان نیە."
وتیشی: "ئێران دەیەوێت سولەیمانی بخاتە پێگەیەکەوە وەك سەرۆکێك کە دوا وتە لای ئەوە لەسەر بڕیارەکانی عێراق" و پەیامێکی توندیش بۆ جیهان دەنێرێت کە تاران بەردەوام دەبێت لە پشتگوێخستنی سەروەریی عێراق و سەرچاوەکانی وڵاتەکە کەمدەکاتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه هەژمونی ئێران و کردنە ئامانجی رکابەرە سیاسییە عێراقییەکانی گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار، "تاکە چارەسەریش هەڵوێستێکی توندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ رێگرتن لە پلانەکانی ئێران".
دەستێوەردانی ئێرانییەکان 'جێی سه‌رزه‌نشته'
جەواری وتی سوپای پاسداران ژمارەیەکی زۆر راوێژکاری لەناو میلیشیا عێراقییەکاندا بڵاوکردۆتەوە کە هەواداری ئێرانن.
وتیشی: "ئەو راوێژکارە ئێرانیانە هەزاران چەکداریان هەیە کە ئامادەن هەرشتێك ئەنجامبدەن کە ئێران داوایان لێدەکات."
موهەنەد فەهداوی، تەمەن 41 ساڵ، بە دیارونای وت: "کارەکانی سولەیمانی و دەستێوەردانەکانی لە کاروباری ناوخۆییمان جێی سه‌رزه‌نشته."
وتی: "ئەو با سەرنجی لەسەر کاری وڵاتەکەی خۆی بێت و وازبێنێت لە ئێمە وڵاتەکەمان بەڕێوەبەرین بەبێ سه‌رپه‌رشتیی ئێران."
فەرمانبەرێكی حکومەت، ئەیمەن عەلی، تەمەن 35 ساڵ، وتی: "ئێمە گەشبین نین بە بەرپرسە ئێرانییەکان، سولەیمانی بێت یان یەکێکی دیکە."
بە دیارونای وت: "ئەوان تەنیا دەیانەوێت عێراق لاوازبکەن و لەناویبەرن."
عەلی داوای‌کرد رێکار دابنرێت بۆ کۆتایهێنان بە "چالاکییە گوماناوییەکانی بەرپرسانی ئێران و گرتنه‌به‌ری هەوڵوێستی توند دژی دەستێوەردانی ئاشکرا".
ئێرانییه‌كان گه‌نده‌ڵترین رژێمیان هه‌یه له دونیادا. ئێستا عێراقیش گه‌نده‌ڵ ده‌كه‌ن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
داوا له خوێنه‌رانی ئه‌م وتاره ده‌كه‌م سه‌ردانی به‌شی خواره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه‌ن (ده‌رباره‌ی ئێمه). ئه‌م وێبسایته كینهوهر و ریاكاره له‌لایه‌ن ئه‌مریكای تینوی خوێن و چه‌په‌ڵه‌وه پشتیوانی دارایی ده‌كرێت.
وه‌ڵام بدهرهوهئهوانه مێشكتانیان شۆردۆته‌وه. رژێمی ئێران گه‌نده‌ڵه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
به‌ناوی خاوه‌نی قورئان و خودای به‌خشنده و میهره‌بان. كوان ئه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ هه‌موو جۆره بۆمبێكیان هاویشت، له‌نێویاندا كیمیایی، بۆسه‌ر خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی ئیسلامی و خه‌ڵكیان پارچه‌پارچه كرد و خوێنیان رشتن؟! ئه‌وانه هه‌مان ئه‌و خه‌ڵكه‌ن كه هیچ ناكه‌ن جگه له دوژمنكاری و پابه‌ندبوون به شه‌یتانه‌وه و خواستی دژ به نه‌ته‌وه‌كانی عێراق و ئێران و هتد. به به‌كارهێنانی میدیا و سه‌ته‌لایت و ئینته‌رنێت! ئه‌و خه‌ڵكه به‌دبه‌خته‌ی خودا ناناسن و خواسته ئاژهڵانهكانیان و چێژبینین له ژیانی ئه‌م دونیایه‌ی ته‌نها چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت، كوێر و كه‌ڕ و لاڵی كردوون كه ناتوانن ستایشی خودا بكه‌ن و به‌رگری له فه‌رمانه ئاسمانییه‌كان و به‌ها مرۆییه‌كان بكه‌ن. ئێستا كه ئێرانی ئیسلامی ده‌چێت به‌ده‌م خه‌ڵك و حكومه‌تی عێراقه‌وه و به‌رگرییان لێده‌كات و له‌ده‌ست ئه‌و دێوه‌زمه شه‌ڕانگێزه‌ی داعش و باڵاده‌ستیی شه‌یتانی گه‌وره، ئه‌مریكا، رزگاریاندهكات و عێراقی سهقامگیركردووه و پاراستوێتی له وێرانبوون و لێكهه‌ڵوه‌شان - كه ئه‌وه مه‌حاڵ بوو به‌بێ ویستی خودا - جارێكی تر هه‌مان ئه‌و خه‌ڵكه بهدخواهانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گومڕا و بێ ئه‌زمونی عێراق، بایانداوه‌ته‌وه به‌لای ئاوازی دووبه‌ره‌كی و دوژمنایه‌تیدا له‌نێوان موسڵماناندا. به‌هیوام رزگارمان ببێت له‌م دوژمنانه. سوپاس.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
سوپاستان ده‌كه‌م بۆ هه‌وڵه‌كانتان بۆ دابینكردنی ئه‌م وتار و زانیارییه به‌نرخانه بۆمان.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
ئه‌ی به‌كرێگیراوانی درۆزن! چاوه كوێره‌كانتان بكه‌نه‌وه و ته‌رمه‌كانی ئه‌بو مه‌هدی و جه‌نه‌راڵ ببینن! پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێت [ئێمه ده‌بێت] خۆڵ بكه‌ین به ده‌موچاوی دووڕوواندا!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
ئه‌م وتاره ته‌واو لایه‌نگرانه‌یه و به‌ڕوونی دیاره كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌خوێنده‌واره‌وه نوسراوه كه ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه وێنه‌ی ئێران و سوله‌یمانی بشێوێنێت و كه‌شێكی نه‌رێنی دروستبكات بۆیان. ... هه‌روه‌ها، به‌داخه‌وه، زۆر كه‌سان هه‌ن كه ره‌نگه بڕوا به‌مه بكه‌ن. عێراق بووه به حه‌وشه‌یه‌كی پشته‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌مریكا، كه له‌وێ بتوانێت پلان دابڕێژێت بۆ هه‌رچییه‌ك دژی ئێران بیه‌وێت.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
هه‌موو ئه‌مانه درۆن. چونكه حاجی قاسم سوله‌یمانی ته‌نها به‌مه‌به‌ستی رێنماییكردن دێت بۆ عێراق بۆ دابینكردنی ئه‌منییه‌ت بۆ عێراق و برا موسڵمانه‌كان. جگه له‌وه‌ش، له‌سه‌ر داخوازیی حكومه‌تی عێراق دێت، نه‌ك هه‌ر خۆبه‌خۆیی. دڵنیابن كه ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی عێراق، ئه‌م وڵاته هاوڕێ و برایه، ئاواتی هه‌موو ئێرانیانه. هیواخوازم ئه‌و رۆژه بێت كه بیری راست و درووست له عێراقدا بڵاوببێته‌وه و برا و خوشكه‌كانمان له ئاشتی و ئاسایش‌دا ببینین له عێراق.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
ئه‌و هه‌ڵه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بوایه، داعش ئێستا هه‌موویانی سه‌رده‌بڕی و ژنه‌كانیانی ده‌برد. بژی سوله‌یمانیی به‌غیره‌ت. بڕوخێن سعودیه و ئه‌مریكا و ئیسرائیل. ئه‌وان ته‌نانه‌ت زیاتریش ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن.
وه‌ڵام بدهرهوهمن ژیانم ده‌كه‌مه قوربانیی سوله‌یمانی ... ئه‌گه‌ر سوله‌یمانی نه‌بوایه، عێراق شه‌ره‌فی خۆی ده‌دۆڕاند.
وه‌ڵام بدهرهوهبوهستن له چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كی به هزری لاوازتان. ئه‌وه راسته كه ئێران كۆمه‌كی نه‌كرد. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه هه‌مان ریشه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان؛ زه‌مانێك هه‌موومان یه‌ك ئێرانی [یه‌كگرتوومان] پێكده‌هێنا.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
ئه‌وكاته‌ی داعش موسڵی گرتبوو، گه‌یشتبووه ده‌روازه‌كانی به‌غدا و هه‌زاران عێراقییان كوشت و هه‌زاران ژن و كچیان لاقهكرد، كاتێك سعودیه‌كان خۆكوژانیان ده‌نارد بۆ عێراق و ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه كۆمه‌كی عێراق بكات و له‌جیاتی ئه‌وه تفاقی ده‌نارد بۆ داعش به په‌ڕه‌شوت، ئه‌وكاته ته‌نها ئێران و سوله‌یمانی بوون له‌سه‌ر داوای عێراق هه‌موو شتێكی له توانایاندا بوو خستیانه‌گه‌ڕ - هه‌ر له تفاقه‌وه بگره بۆ هێز و ته‌نانه‌ت فڕۆكه جهنگییهكانیشیان. ئه‌وه ئه‌وان بوون هاتن بۆ كۆمه‌كی سوپای [عێراق] و حه‌شدی شه‌عبی. ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن یان ئاگادار نین یان نه‌زانن یان ره‌نگه به‌كرێگیراوی ئال سعودی نه‌فره‌تلێكراو و ئه‌مریكا و ئیسرائیل بن، یان پاشماوه‌ی داعش یان ئه‌ندامی حزبی به‌عس بن. به‌ڵام خه‌ڵكی عێراق خانه‌دانن. ده‌بێت زۆر خۆشحاڵ بن به‌و خزمه‌تانه، گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان له‌به‌رچاوبگرن. هه‌رچی ئه‌وانه‌شه كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، ده‌بێت بزانن كه ئه‌گه‌ر خۆڕاگریی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و كۆمه‌ك نه‌بوایه، دایكان و خوشكان و ژنه‌كانیان ده‌بوونه به‌نده‌ی سێكسیی داعش.
وه‌ڵام بدهرهوهئهمه سیاسییه سوننه‌كانی توڕه‌كردووه كه سه‌ر به سعودییه و ئه‌مریكان و هیچ خه‌می به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراقیان نییه هێنده‌ی خه‌می ئه‌وه‌یانه حكومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش 1991 و شیعه‌كان به‌لاوه بخه‌ن. ئه‌مه له‌پاڵ هه‌وڵی ئه‌وه‌شدا كه عێراق بخه‌نه پاڵ هاوپه‌یمانانی دژ به ئێران. هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دام له ده‌سه‌ڵات لابرا ئه‌وه بوو كه له‌و هاوپه‌یمانییه دووركه‌وتبووه‌وه و نزیككهوتبووهوه له ئێران كه له‌كاتی ئهبڵوقهكهدا كۆمه‌كیان پێكرد.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
سوپاس بۆ روونكردنهوهكهتان.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
سوپاس بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی راستی.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
ئایا به‌ڕاستی سبه‌ینێ پشووی فه‌رمییه له هه‌موو پارێزگاكان یان ئه‌م هه‌واڵه راست نییه؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باس له سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، زۆری لێ تێناگه‌ن. هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دونیا، له‌نێویاندا ئێران، به‌دووی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌كه‌ون، ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌سه‌ر حسابی ده‌وڵه‌تانی تریش بێت. ئه‌مه له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه لاواز بن، وه‌ك عێراق. هه‌رچی ده‌وڵه‌تانی كامڵتریشه پرێنسیپی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش ده‌گرنه‌به‌ر. ئه‌مه هه‌میشه وابووه، هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان دامه‌زرێنراون.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت
خودایه تۆڵه له ئێرانی شه‌رانگێز بكه‌ره‌وه!
وه‌ڵام بدهرهوهئێوه باسی چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌مه زۆر بێمانایه، ئه‌مه شه‌ڕانگێزانه نیه، ئه‌مه ده‌رباره‌ی هێز و گه‌نده‌ڵییه.
وه‌ڵام بدهرهوهعێراقێكی به‌هێز توانای خۆبه‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه. به‌ڵام ئێستا عێراق رێك له ته‌نیشتمانه‌وه‌یه و ده‌بێت وریابین له بارودۆخی خۆمان. هه‌ر ئه‌وه‌یه! ئه‌گه‌رنا ئێمه دوژمنی عێراق نیین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ناتوانین بێخه‌م بین له‌م بارودۆخه‌دا، ئه‌گه‌رنا توشی كێشه ده‌بین.
وه‌ڵام بدهرهوهلهسهدا سه‌د راسته
وه‌ڵام بدهرهوهئێوه شایه‌نی هاوشێوه‌كانی داعشن كه سوكایه‌تییان پێكردن. ئه‌وه ئێمه‌ین كه ده‌بێت لێتانبپرسینهوه و به به‌رپرسیار راتانبگرین له 8 ساڵ شه‌ڕی زۆره‌ملێ. پێده‌چێت [ئێوه‌ش وا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن كه] ئێمه قه‌رزارتان بین! بژی ژه‌نه‌راڵ سوله‌یمانی.
وه‌ڵام بدهرهوهئهم شتانه ده‌ڵێن تا دووبه‌ره‌كی له‌نێوانماندا دروستبكه‌ن و هه‌موو هه‌وڵه سه‌خته‌كانی جه‌نه‌راڵه ئازیزه‌كه‌مان له‌ده‌ستبده‌ین. هه‌رچه‌نده به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه عه‌ره‌ب هه‌میشه ناسوپاسگوزار و ترسنۆك بوون؛ به‌هه‌رحاڵ نابێت هه‌وڵه‌كانی ئازیزه‌كه‌مان له‌ده‌ستبده‌ین.
وه‌ڵام بدهرهوهدهبێت سنوورێك دابنرێت بۆ چه‌په‌ڵی و بێشهرمیتان! خه‌ڵك هۆشیاربوونه‌ته‌وه. ئه‌ی بهكرێگیراوان، شه‌رمه‌زار بن!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه24 كۆمێنت