شارەزایانی ناوچهكه بهتووندی روونکردەنەوەكانی ئێران رەتدەکەنەوە کە بۆچی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران قاسم سولەیمانی لە کاتی کوشتنیدا لە بەغدا بووە.
دوای ئەوەی سولەیمانی کوژرا لە هێرشێکی ئەمریکادا لە 3 کانونی دووەم، وەزیری دەرەوەی ئێران جەواد زەریف ئەو چیرۆکەی بڵاوکردەوە کە فەرماندەکەی هێزی قودسی سوپای پاسداران بۆ ئەرکی دیپلۆماسی لە بەغدا بووە.
سەركوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق عادل عەبدولمەهدی چیرۆکەکەی درێژەپێدا و گەورەیکرد بە بانگەشەکردن بۆ ئەوەی سولەیمانی هاتووە بۆ عێراق بۆ ئەرکی دیپلۆماسی و پەیامی رژێمی ئێرانی پێبووە بۆ سعودیە.
وتی حکومەتی عێراق هەوڵی خۆی پێشکەشکردووە بۆ نێوەندگیری لهنێوان هەردوولادا.
سەرکردەكانی جیهان و شارەزایانی بواری کاروباری هەرێمەکە وتیان سەختە بڕوابکرێت سولەیمانی لە بەغدا بووبێت بۆ کاری دیپلۆماسی.
ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد كه سولهیمانی ئەندازیار و مێشكی پشت دوژمنكارییهكانی ئێران بووە لە هەرێمەکە، ئەوەش لەڕێی بریکارە چەکدارەکانییهوه لە عێراق و شوێنی دیکە و جەختیشیانکردەوە كه فەرماندەکەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسداران ئاشتیخواز نەبوو.
وەزیری بەرگری ئەمریکا مایك پۆمپیۆ لە 7 کانونی دووەم گاڵتەیکرد بە بۆچوونەکەی زەریف کە گوایە سولەیمانی بۆ ئەرکێكی دیپلۆماسی لە بەغدا بووە.
"کەس هەیە لێرە بڕوا بەوە بکات؟ هیچ مێژووییەك هەیە هێما بۆ ئەو ئەگەرە دوورە بکات کە ئهم پیاوه میهرهبانه خانەدانه، ئهم دیپلۆماتە مەزنە قاسم سولەیمانی، گەشتی کردبێت بۆ بەغدا بۆ بیرۆکەی جێبەجێکردنی ئەرکی ئاشتی؟"
بهگوێرهی ئاژانسی فرانس پرێس، پۆمپیۆ رەتیکردۆتەوە كه سولەیمانی گەشتیکردبێت بۆ یارمتیدانی گەڵاڵەبوونی رێکەوتنێكی ئاشتی کە حکومەتی سعودیە پشتیوانی لێدهكات.
وتی: "دەزانین ئەوە راستن نەبووە" و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه سعودیەکانیش هاوڕان.
ئێران لە پشت هێرشە کوشندەکانەوهیه
شارەزایهكی بواری سیاسهت، عەمار دوروبی بە دیارونای وت ئێران بەرپرسە لە هەموو ئەو هێرشە موشەکییانەی بهمدواییانە کراونەتە سەر بنکە سەربازییەکان لە عێراق کە شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانن لەگەڵ هێرشەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
وتی ئەو هێرشانە "کاری ئێران بوون بە راستەخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەڕێی میلیشیاکانەوە" و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه ئەو میلیشیانە لەژێر کۆنترۆڵی سولەیمانیدا بوون و ئەو فەرمانانهی دهكردووه.
دوروبی وتی وەك فەرماندەی هێزی قودس، سولەیمانی بەرپرس بوو لە ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکانی سوپای پاسداران و وەك ئەندازیاری دەسوەردانی ئێران لە کاروباری هەرێمی و داڕێژەری هێرشی میلیشیاکان لە عێراق و هەرێمەکە کاری دەکرد.
وتیشی سولەیمانی "کۆتری سپی ئاشتی نەبوو"، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه دوا جوڵەكانی له ناوچهكهدا وای دەرخست کە بەشێك بووبێت لە پلانێك بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنیكی "ئاڵۆز".
ههروهها وتی: "چەندین راپۆرت هەن کە جێی متمانهن لەسەر ئەوەی هاتووە بۆ بەغدا بۆ ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێكی تیرۆریستی." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه "ئەم پیاوە له پلانه دوژمنکارانەكانیدا دژ بە عێراقییەکان و بەرژەوەندییە جیهانییەکان كهمتهرخهمیی نهدهكرد".
ئەرکی دیپلۆماسی 'مهزهندهناكرێت'
ئەندام پەرلەمانی پێشووی عێراق، تەها لەهیبی بە دیارونای وت ئەو كهسانه دەخاتە ژێر پرسیارەوە کە دەڵێن سولەیمانی بۆ ئەرکی دیپلۆماسی دوا سەردانی بۆ بەغدا کردووە.
وتی روونکردنەوەکەی عەبدولمەهدی لەسەر ئەوەی سولەیمانی هاتووە پەیامی رژێمی ئێران بگەیەنێت بە سعودیە لەڕێی حکومەتی عێراقەوە "سەختە بڕوای پێبکرێت".
لەهیبی وتی: "سولەیمانی سیاسی نەبوو بەڵکو جەنهراڵێکی سەربازی بوو. ئەگەر پەیامێكیش هەبووبێت، ئێران دەبوو لەڕێی باڵوێزخانەکەیەوە لە بەغدا بیداتە حکومەتی عێراق."
وتی ئەگەر وابوایە، "دهكرا وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سەردانی عێراقی بکردایە و لەگەڵ بەرپرسان باس و خواستی بكردایه لەسەر وەڵامی ئێران بۆ نێوەندگیرییەکە".
وتیشی لەبری ئەوە، هاتنی سولەیمانی لە بارودۆخێکی سەرسەختی مەترسیداردا بوو دوای ئەوەی ئهو میلیشیانهی ئێران پشتیوانییان لێدەکات موشەکیان گرتە ئەو بنکە عێراقییانەی شوێنی مانەوەی هێزە نێودەوڵەتییەکانن کە ئەرکیان راهێنانە بە ئەندامانی سوپای عێراق.
وتی لە 27 کانونی یەکەم هێرشێكی موشەکی کرایە سەر بنکەی K1 لە پارێزگای کەرکوك ، گرێبهستێكی ئەمریکی کوژرا و ژمارەیەك سەربازی ئەمریکی و عێراقی برینداربوون.
وتی لە 31 کانونی یەکەم، ئهو میلیشیا عێراقیانهی ئێران پشتیوانییان لێدەکات هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا -- كه پێدهچێت لە ئێرانەوە گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکرابێت.
لەهیبی وتی لەو رەوشەدا وێناناکرێت سولەیمانی هاتبێت بۆ عێراق بۆ ئەرکی دیپلۆماسی و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه پێدەچێت خۆی سەرپەرشتی هێرشەکانی کردبێت بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا و ئامانجە ئەمریکییەکانی دیکە.
لەهیبی وتی دهنگۆكانی ئهوهی ئەم جەنهراڵە ئێرانییەی دەستی سوورە بە خوێنی زۆر خەڵكی بێتاوان ئەرکی دیپلۆماسی پێسپێردرابێت "هیچ نییە جگە لە شێواندنی راستییەکان".