شارەزایەکی عێراقی دەڵێت هێرشەکەی ئەم هەفتەیە بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لەلایەن ئهو میلیشیا عێراقیانهوه کە ئێران پشتیوانیانە "رەفتاری دڕندانە و دواکەوتووی" رژێمی ئیرانی دەرخست.
راوێژکاری ناوهندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی عێراقی، غازی فەیسەڵ حسێن وتی هێرشەکە، کە لەلایەن ئێرانەوە پلانی بۆ داڕێژرابوو بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا "لەلایەن سوپای پاسدارانەوە سەرکردایەتی کرا و میلیشیا عێراقییەکانی کەتائیبی حیزبوڵا و عەسائیب ئەهل حەق و رێکخراوی بەدر و سهرایا خوراسانی ئەنجامیاندا".
سێشەممە (31 کانونی یەکەم)، سەدان ئەندامی میلیشیاکانی دڵسۆزی ئێران لەدەوری باڵوێزخانەکە کۆبوونەوە لە ناوچەی سەوز کە ئەمنییەتی تووندە و دەروازەی هاتنە ژوورەوەیان شکاند و دروشمیان لەسەر دیوارەکان نوسی بۆ پشتیوانیکردن لە تاران.
نزیکەی 50 چادریان دانا لەگەڵ تەوالێتی کاتی و رایانگەیاند لە بەردەم دەروازەی باڵوێزخانەکە دەمێننەوە بەڵام رۆژی دواتر کشانەوە بە فەرمانی حەشدی شەعبی.
چوارشەممە هێزەکانی عێراق رێکاری ئەمنیی ئاساییان دانایاوە لە دەوری ناوچەی سەوز، کە له حاڵهتی ئاساییدا کەس بەبێ باج ناتوانێت بچێتە ئەو شوێنە.
'سیاسەتی تووندوتیژی و پشێوی'
حسێن بە دیارونای وت: "رژێمی ئێران بریکارەکانی بەکارهێنا بۆئەوەی هیرشێکی تووند ئەنجامبدات وەك ئەوەی چوار دەیە لەمەوبەر ئەنجامیدا کاتێك میلیشیاکانی هێرشیانبردە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران و 52 هاونیشتمانی ئەمریکیان بۆ 444 رۆژ دەستبەسەرکرد."
وتیشی: "هێرشەکەی ئەمدواییە جارێکی دیکە مەبەستە تیرۆریستییەکانی رژێمی ئێرانی دەرخست، کە پیادەکردنی سیاسەتی تووندوتیژی و نانەوەی پشێوییە بۆئەوەی لاوازی و داڕووخانی خۆی داپۆشێت بەهۆی فشاری ئابورییەوە."
حسێن، کە پێشتر دیپلۆمات بووە، وتی:"بەم رەفتارە، سەرکردەکانی ئێران وا دەزانن دەتوانن بەردەوامبن لە سیاسەتی دوژمنکارانەیان و بەردەوامی بدەن بەو چالاکیانەیان کە نائارامی و ناسەقامگیری لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ بڵاودەکاتەوە."
وتی: "رژێمی ئێران کاردەکات بۆئەوەی ئاگر لە هەرێمەکە بەردات و بیکاتە گۆڕەپانی شهڕ بە بەکارهێنانی گروپەکانی ههواداری."
حسێن وتی هێرشەکە بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا "نایەتەوە لەگەڵ ئەو سروشت و بنەمایانەی پەیوەندی نێوان وڵاتانیان لەسەر بنیادنراون، کە رێز و هاوکاری دوولایەنە بنەما سەرەکییەکانیانە".
وتی ئەوەی کردیان "پێشێلکارییەکی جدی بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێکەوتنەکانە وەك پهیماننامهی جنێڤ، کە دەوڵەتان ناچاردەکات لە دڵنیابوونەوەی ئەمنیەت و پاراستنی پارێزبەندی دەزگا دیپلۆماتییەکان لەسەر خاکەکانیان".
حسێن وتی: "ئەندامانی میلیشیا عیراقییەکان و سەرکردەکانیان کە ئامادەبوون لەکاتی هێرشەکەدا بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا رووی راستی خۆیان و گرێدراوی کوێرانەیان بە ئێرانەوە بۆ هەموو دنیا دەرخست، نیشانیشیاندا کە چۆن دوای ئەجێندای ئێران کەوتوون لەسەر حسابی سەروەری و بەرژەوەندییەکانی عێراق."
میلیشیاکان 'نوێنەرایەتی گەلی عێراق ناکەن'
حسێن وتی: "نوسینەکان و دروشمەکان و ئاڵاکانی هەڵکران لەکاتی هێرشەکەدا کە سوێندیان دەخوارد بە بەیعەتدان بە [رابەری] ئێران [عەلی] خامنەیی و قاسم سولەیمانی [فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران] و ئاڵای میلیشیاکان باشترین بەڵگەن کە ئەوان بەشێك نین لە عێراق."
وتی: "ئەو گروپانە نوێنەرایەتی گەلی عێراق ناکەن کە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە خۆپیشاندان دەکەن بۆ رەتکردنەوەی دەسوەردانی ئێرانییەکان."
وتیشی ئەو خۆپیشاندەرانە "داوایان لە وڵاتەکەیان کرد سەربەخۆ بێت لە باڵادەستیی ئێران و بریکارەکانی، تەنیا ئاڵای عێراق بەرزدەکەنەوە و ئەو دروشمانە دەڵێنەوە کە خۆشەویستییان بۆ وڵات دووپاتدەکاتەوە".
ئەحمەد عەلی کە خوێندکارێکی خۆپیشاندەرە لە شاری پڕ کێشمەکێشی ناسرییە، وتی: "ئەوەی لەبەردەم باڵویزخانەی ئەمریکا روویدا هەوڵیك بوو بۆئەوەی چاوی خەڵك دوورخەنەوە لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی چوار مانگە بەردەوامن."
بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "هێشتا لێرەین، خۆپیشاندان دەکەین بۆ گۆڕان و هیوامان بە سەرکەوتنە."
هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانە دوای هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمریکا هات رۆژی یەکشەممە کە 25 چەکداری کەتائیب حیزبوڵایان کوشت.
هێرشە ئاسمانیەکان وەڵامێك بوون بۆ چەند هێرشێك بە موشەك لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا ئەنجامدران دژی ئەو بنکە عێراقیانەی هێزەکانی ئەمریکایان لێیە و ئەرکیان راهێنانە بە ئەندامانی سوپای عێراق و میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان پێ تۆمەتبارکرا.
دوایین رووداویان هێرشێکی موشەکی بوو لە 27 کانونی یەکەم بۆسەر کەمپی کەی-1 لە پارێزگای کەرکوك کە تێیدا بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژرا و ژمارەیەك سەربازی ئەمریکی و عێراقی برینداربوون.
بەیانی چوارشەممە، ئاپۆرایەك لە پیاو بە ئاڵای حەشدەوە گردبوونەوە و بەرەو باڵەخانەکەی ئەمریکا دەچوون. کارمەندانی ئەمنی لەناوەوە بە گازی فرمێسكڕێژ وەڵامیاندانەوە.
سەرەکوەزیرانی كاربهڕێوهبهری عێراق، عادل عەبدولمەهدی داوای لە جەماوەرەکە کرد باڵیۆزخانە جێبهێڵن، بەڵام زۆربەیان شەویان لەوێ بەسەربرد و دەیان خێمە لە دەرەوەی دیواری باڵەخانەکە جێگیرکران.
پاشنیوەڕۆ، حەشد داوای لە پشتیوانانی کرد باڵیۆزخانەکە بهجێبهێڵن و لە دەرەوەی ناوچەی سەوز کۆببنەوە "وەك رێزێك بۆ دەوڵەت".
وێنەگرەکەی ئاژانسی فرانس پرێس خۆپیشاندەرانی بینی خێمەکان هەڵدەوەشێننەوە و ناوچەی سەوز بهجێدەهێڵن.
'ئەمریکا ئامادەیە رێبگرێت له ههڵسوكهوتی خراپ'
بەرپرسانی ئەمریکا فشاریان خستۆتە سەر کاربەدەستانی عێراق بۆ باشترکردنی ئاسایش و هەمان شەو تیمێکی ئامادەی مارێنزیان نارد تا یارمەتی پاسەوانیکردنی باڵەخانەکە بدات.
وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند كه پۆمپیۆ لەگەڵ سەرەکوەزیران عادل عەبدولمەهدی چوارشەممە قسەیکرد و "ئاماژەیکرد بەو هەنگاوانە كه حکومەتی عێراق ناوێتی بۆ باشترکردنی دۆخی ئەمنی".
راشیگەیاند كه پۆمپیۆ جەختیشیکردەوە لە بەرپرسیارێتی حکومەتی عێراق بۆ بەرگرتن بە هەر هێرشێکی زیاتر بۆسەر باڵیۆزخانەکە.
هیچ کارمەندێکی ئەمریکا لە هێرشەکەدا بریندار نەبوون و بەرپرسانی ئەمریکا وتیان هیچ پلانێکیان نییە بۆ گواستنەوەیان.
پێنجشەممە، زیاد لە دە ئۆتۆمبیلی رهشی زرێپۆشی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراقی راهێنراو لەلایەن ئەمریکاوە رهوانهی سەر شەقامەکانی باڵیۆزخانە كران لە ناوچەی سەوز تا ئاسایشی بپارێزن.
پێنتاگۆن هۆشداریی دا لە دژی ئەو گروپەی سەر بە ئێران کە هاتنە نێو باڵیۆزخانە رەنگە هێرشی زیاتر ئەنجامبدەن دژی دەزگاکانی ئەمریکا -- كه پەشیمانی نیشاندهدهن لێی.
وەزیری بەرگری ئەمریکا مارك ئێسپەر وتی: "ئەو ههڵسوكهوته دنەدەرانەیە چەند مانگێکە بەردەوامە."
"بۆیە، ئایا بڕوام وایە شتێك دەکەن؟ بەڵێ. پەشیمانیش نیشاندهدهن لێی.
"ئامادەین مافی بەرگری لەخۆکردن پەیڕەوبکەین و ئامادەین بەر بە هەر ههڵسوكهوتێكی خراپی زیاتر بگرین لەم گروپانەوە، کە هەموویان لەلایەن ئێرانەوە سەرپەرشتی دەکرێن و بەڕێوەدەبرێن و سەرچاوەیان پێدەدرێت."