عێراقییەکانی چەندین مانگە خۆپیشاندان دەکەن دژ بەو حکومەتەی وەك داردەستی ئێران دەیبینن، کەوتنە چڕینی گۆرانی و هەڵپەڕین، هەینی ( 3 کانونی دووەم) دوای ئەوەی هێرشێکی ئەمریکا فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی کوشت.
"ئای قاسم سولەیمانی، ئەمە سەرکەوتنێکی خوداییە،" ئەمە هوتافی ئەوان بوو لە گۆڕەپانی تەحریر کە بنکەی سەرەکی بزووتنەوەکەیانە.
"ئەمە تۆڵەی خودایە بۆ خوێنی ئەوانەی کوژران،" یەکێکیان وتی، بۆ ئەو 460 کەسەی لە تووندوتیژییەکاندا کوژران کە زۆربەی خۆپیشاندەران دەڵێن خەتای هێزە ئەمنییەکان بووە کە ئێران پشتیوانییان دەکات.
هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كاروانێكی كرده ئامانج گرت کە فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی موهەندیس سەرنشینی بوون.
دوای ئەوەی هەردووکیان کوژران، هێزی قودس -- باڵی ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکانی سوپای پاسداران -- بەبێ سەرۆك مایەوە و حەشدی شەعبیش ئەو کەسەی لەدەستدا کە له ئەمری واقیعدا سەرۆکی بوو.
پێنتاگۆن رایگهیاند كه سەرۆك دۆناڵد ترەمپ فەرمانی کوشتنی سولەیمانی دەرکرد "لە كردهیهكی بەرگریکاری یەکلاکەرەوەدا بۆ پاراستنی كارمهندانی ئەمریکی لە دەرەوەی وڵات".
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاند: "جەنهراڵ سولەیمانی چالاکانە پلانی دادەڕشت بۆ هێرشبردنە سەر دیپلۆماتکار و سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و سەرانسەری هەرێمەکە."
'تاوانکاری جەنگ'
شرۆڤەکاران و هاوڵاتیانی عێراقی وتیان کوشتنی سولەیمانی لە هێرشەکەی ئەمریکادا مانای "کۆتایهاتنی تاوانکارێکی جەنگە کە بەرپرسیاربوو له کوشتنی هەزاران خەڵكی بێتاوان".
شرۆڤەکاری ستراتیژی سەربازی، رەبیع جەواری بە دیارونای وت هێرشەکە یەکلاکەرەوە و درووست بوو، كه "باڵادەستی و توانای ئەمریکای دەرخست بۆ سزادانی ئێران لهسهر ئەو كرده دوژمنکاریانەی لە عێراق و هەرێمەکە ئەنجامیدەدات".
وتی: "چاوەڕوانی وەڵامدانەوەیەکی تووندمان دەکرد [لە ئەمریکا] بۆ ئەو دوژمنایەتی و وروژاندانەی ئێران دەیکات،" بەتایبەتی دوای هێرشەکەی ئەمدواییانەی سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
وتیشی رژێمی ئێران دەکرێت بیەوێت تۆڵەبسەنێتەوە لەڕێی بریکارەکانییەوە تا شهڕێك لە هەرێمەکەدا بەرپاکات، بەبێ ئەوەی گوێبداتە دەرئەنجامەکانی كردهیهكی لەو شێوەیە.
جەواری وتی: "راکێشانی هەرێمەكه بۆ ناو شهڕ کاردانەوەی خراپی دهبێت، كه ئێران بهرپرس دهبێت لێی."
لێکۆڵەرێك لە پهیمانگای ئەمریکا بۆ ئاشتی، رەمزی ماردینی، وتی سروشتی هێرشەکەی ئەمریکا بێپێشینەیە چونکە ئامانجەکان پلە باڵا بوون -- ئەوەش وا دەکات کاردانەوەکەی وێنا نەکرێت.
وتی هێرشەکەی هەینی نیشانیدا ئێران چیدیکە ناتوانێت هاوپەیمانەکانی لە عێراق بەکاربێنێت بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا "بەبێ ئەوەی بکەوێتە بەر مەترسی تۆڵەسەندنەوەی تهقلیدیی ئەمریکا دژ بە ئێران".
عێراقییەکان ئاهەنگدەگێڕن
لەهەمانکاتدا، راگەیاندنی کوشتنی سولەیمانی بووە جێگای خۆشحاڵیی هەزاران لەو خۆپێشاندەرانەی لە 25 تشرینی یەکەمەوە چوونەتە سەر شەقامەکان.
جەواری وتی سولەیمانی، وەك سەرکردەی باڵای ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکانی سوپای پاسداران، "یەکێك لە هۆکارە سەرەکییەکانی داڕووخانی وڵات بوو".
لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییانەدا، عێراقییەکان بەتووندی سهركۆنهی کاریگەری و سیاسەتی تێکدەرانەی ئێرانیان لەسەر وڵاتەکەیان کرد کە مەترسین بۆ سەقامگیریی عێراق.
خۆپیشاندەرێك لە گۆڕەپانی تەحریر کە بۆ دیارونا دوا بەو مەرجەی ناوی نەهێنرێت، وتی: "هەر کە بیستمان سولەیمانی مردووە خۆشی [شوێنی خۆپیشاندانەکانی] گرتەوە و خۆپیشاندەران بهوبۆنهیهوه ئاڵایهكی گهورهی عێراقیان بهرزكردهوه."
وتیشی: "دوو مانگ لەمەوبەر له گۆڕهپانهكهدا خۆشحاڵی خۆمان دەربڕی به کوشتی [سەرۆکی داعش ئەبو بەکر] بەغدادی. ئەمڕۆش دڵخۆشین بە کوشتنی تاوانکارێکی دیکەی جەنگ، سولەیمانی."
كۆتایی باڵادهستیی خۆرئاوا
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت