دوای سەرکەوتنە یهكلاییكهرهوهكهیان بهسهر "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، هێزەکانی عێراق راهێنانی سەخت دەبینن بۆ ئەوەی ئەو توانایانەیان پتەوتربکەن کە لە شەڕەکانی رزگاریدا بهدهستیانهێناوه.
وتەبێژی وەزارەتی بەگری عەمید تەحسین خەفاجی وتی: "بەیارمەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناتۆ ئەم ساڵمان تەرخانکردووە بۆ ئەوەی ئامانجی بنیاتنانی توانای سوپا و ئامادەباشییەکەی بهدهستبهێنین."
خەفاجی بە دیارونای وت راهێنەرەکانی هاوپەیمانان چەندین توانای جۆراوجۆری شەڕ بە وانە دەڵێنەوە وەك بەشێك لە بەرنامە یەك ساڵیەکە و هێزەکانی عێراقیش "لەبەرەوپێشچووندان بەبێ دواکەوتن بەپێی ماوە دیاریکراوەکە".
وتی بەرنامەی راهێنانەکە چالاکییه سەربازییهكان لەخۆدەگرێت بۆ سوپا و دەزگا ئەمنیەکانی دیکەش، وەك پۆلیس و هێزەکانی دژە تیرۆریزم.

سەربازانی عێراقی فێردەبن چۆن سەربازانی بریندار دەربازبكهن لە کاتی شەڕدا، کە بەشێکە لە بەرنامەیەکی یەك ساڵەی راهێنان لەلایەن هاوپەیمانانەوە.
وتیشی راهێنانهکە خۆفڕیدان لە ئاسمانەوە و هەڵکوتانە سەر بیناکان و گەیشتنە ئامانجی تایبەتی لەخۆدەگرێت، کە پێویستن بۆ سەربازەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی عێراق کە حەشارگەی چەکدارەکان دەکەنە ئامانج.
ههروهها وتی تەکنیکی پێشکەوتووی سەربازیش لەخۆدەگرێت، وەك بەڕێوەبردنی شەڕ و پلاندانا بۆ هێرشكردن و مانۆرهكان.
وتی بەشداربووان فێردەکرێن چۆن چەکدارەکان بکەنە ئامانج لە ئاسمانەوە، سنوورەکان بپارێزن لەوانەی دزەدەکەن، هەڵمەتی چاودێری و ئۆپەراسیۆنی پشكنین ئهنجامبدهن و بارمتەکان ئازاد بکەن.
وتیشی فێری ئەوە دەکرێن چۆن خێرا چارهسهری پزیشكی ئهنجامبدهن لەکاتی شەڕدا و چۆن بریندارەکان لە گۆڕەپانی شەڕەوە بگوازنەوە.
خەفاجی وتی: "راهێنانی سەربازەکان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت. هەرکاتێك فەوجێك راهێنان تەواودەکات یهكێکی تر دێت و جێگەی دەگرێتەوە."
راهێنانی چەند دەزگایەك
شارەزای بواری ئەمنی سەعید جەیاشی بە دیارونای وت هەشت یەکەی سوپا راهێنانیان پێدەکرێت و دواتر هەمان ژمارە لە هێزی پۆلیسی فیدراڵ و پاسەوانی سنوور جێگەیان دەگرێتەوە.
وتی هێزە خێڵەكیهکانیش راهێنانیان پێدەکرێت بۆ ئەوەی هەوڵەکانی هێزە ئەمنیەکان پتەوتربکرێن بۆ پاراستنی ئارامی لە ناوچە رزگارکراوەکاندا.
جەیاشی وتی لە 2014ەوە هاوپەیمانان چەك و راهێنانیان كردووه بە ژمارەیەکی زۆر لە هێزە عێراقیەکان و هاوکاری لۆژیستی و پاڵپشتی ئاسمانیشیان لە گۆڕەپانهكانی شەڕدا بۆ دابینکردوون.
وتیشی: "هاوپەیمانان بە هیوان ئهركهكهیان به ئامانج بگهیهنن کە هاوکاریکردنی عێراقه بۆ پێشخستنی دەزگا سەربازی و ئەمنیەکانی."
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه راهێنانەکانی ئێستا هەردوو لایەنی تیۆری و پراکتیکییان لەخۆدهگرن تا شەرڤانەکان ئەو شارەزاییە بهدهستبهێنن کە پێویستیانە بۆ رووبهڕووبوونهوهی سەختترینی بارودۆخهكان لە ئاستێكی باڵای پیشەییدا.
جەیاشی وتیشی: "سەرکەوتنە مەزنەکەی بەدەستمانهێنا دژی تیرۆریزم، هانماندهدات بەردەوامبین له هەوڵەکانمان بەرەو بنیاتنانی توانای هێزەکانمان."