هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هەسەدە دەستدەکات بە ئۆپەراسیۆنێك دژی داعش لە خۆرهەڵاتی سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەم ئەندامەی داعش لە خۆرهەڵاتی سوریا دەستگیرکرا بە چەند ژمارەیەکی ئۆتۆمبیل و ماتۆڕەوە کە مۆڵەتی داعشیان لەسەر نوسرابوو بۆ هه‌رێمه‌كه‌، 'ویلایەت بەرەکە'. [خاوەنی وێنە: نۆرس پرێس]

ئەم ئەندامەی داعش لە خۆرهەڵاتی سوریا دەستگیرکرا بە چەند ژمارەیەکی ئۆتۆمبیل و ماتۆڕەوە کە مۆڵەتی داعشیان لەسەر نوسرابوو بۆ هه‌رێمه‌كه‌، 'ویلایەت بەرەکە'. [خاوەنی وێنە: نۆرس پرێس]

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پێنجشەممە (4 حوزەیران) دەستیانکرد بە ئۆپەراسیۆنێك بۆ دۆزینەوەی شانە نوستووەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا.

وتەبێژی هەسەدە، مستەفا بالی وتی ئەو هەڵمەتە ئەمنییە، کە بە هاریکاریی تەواوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدرێت، لە وەڵامی شەپۆلێکی ئەمدواییەی هێرشدا هات کە هێزە ئەمنیەکان و مەدەنیەکانیشیان کردۆتە ئامانج.

بە دیارونای وت لە وەڵامی هەڕەشەیەکی برەوسەندوودا ئه‌نجامدرا و ئاماژەیکرد بەوەی ئەندامانی داعش هەڕەشەی داگیرکردنی ژمارەیەك گوند و شارۆچکەیان کردووە لە بیابانی دێرەزوور.

وتی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بەرفراوان و زەبەلاحە بۆ چەند رۆژێك بەردەوامدەبێت، تا ئەوکاتەی هەڕەشەی پاشماوەکانی داعش بنەبڕدەکرێت.

هێزەکانی سوریای دیموکرات چوار ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی چڕوپڕدا لە خۆرهەڵاتی سوریا کە پێنجشەممە (4 حوزەیران) دەستیپێکرد. [خاوەنی وێنە: نۆرس پرێس]

هێزەکانی سوریای دیموکرات چوار ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی چڕوپڕدا لە خۆرهەڵاتی سوریا کە پێنجشەممە (4 حوزەیران) دەستیپێکرد. [خاوەنی وێنە: نۆرس پرێس]

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەکاریدەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی چڕوپڕ لە خۆرهەڵاتی سوریا، کە بە هەماهەنگی تەواوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدرێت و لە 4 حوزەیران دەستیپێکرد. [خاوەنی وێنە: نۆرس پرێس]

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەکاریدەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی چڕوپڕ لە خۆرهەڵاتی سوریا، کە بە هەماهەنگی تەواوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدرێت و لە 4 حوزەیران دەستیپێکرد. [خاوەنی وێنە: نۆرس پرێس]

ئەفسەره‌كی هەسەدە، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت هەسەدە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای پێنجشەممەدا دەستیکرد بە "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورە" بەپشتیوانی تەواوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ ئەم هەڵمەتە هەماهەنگی كراوه‌ لەگەڵ سوپای عێراقیشدا.

خۆجە وتی ئەو ئۆپەراسیۆنی کنەوپشکنینە لە ناوچەی حەسەکەوە درێژدەبێتەوە بەرەو ناوچەكانی دەوروبەری گوندی باغوزی دێرەزوورە كه‌ تێیدا داعش تووشی شکستی تەواوی سەربازی بوو لە سوریا.

وتیشی چەند ناوچەیەکی کەنارەکانی شاری مەیادین و شارۆچکەی شەدادی لەخۆدەگرێت.

نزیکەی 6,000 چەکدار بەشداریدەکەن

خۆجە وتی ئۆپەراسیۆنەکە لە وەڵامی داواکاریی مەدەنیەکان و ئەنجومەنە خۆجێیەکان و سەرکردە خێڵەکانیاندا پلانی بۆ دانراوە و خراوەتەگەڕ، دوای زیادبوونی ژمارەی هێرشەکان کە لەلایەن شانە نوستووەکانی داعشەوە لەو ناوچانە ئەنجامدەدرێن.

وتیشی ئەم هێرشانە مەدەنی و هێزە ئەمنیەکان دەکەنە ئامانج و تیرۆرکردن، چاندنی بۆمبی دەستکرد، تۆقاندن و هەڕەشەکردن لە مەدەنیەکانیانی لەخۆگرتووە لەگەڵ سوتاندنی کێڵگە کشتوکاڵیەکان.

خۆجە وتی نزیکەی 6,000 چەکدار لە هەموو ئەنجومەنە سەربازیەکانی سەر بە هەسەدە بەشداریدەکەن لەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەدا.

وتی هێزی دەستێوەردانی خێرا سەرقاڵی چەند ئامانجێکی دیاریکراو دەبێت کە پێشتر بەگوێرەی زانیاریە هەواڵگرییەکان دەستنیشانکراون.

وتیشی ئەمە ئەنجامدەدەن بە هەماهەنگییه‌كی تەواو و راستەوخۆ لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر زەمین و بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان.

خۆجە وتی هیچ دوا وادەیەك بۆ كۆتاییهێنان به‌ ئۆپەراسیۆنەکە دیارینەکراوە، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە ئامانج دیاریکراون بۆ ده‌ستپێگه‌یشتنیان و ناوچەیەکی بەرفراوانیش بۆ رووماڵکردن.

وتیشی ئەنجامە سەرەتاییەکان بریتین له‌ رووماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوان و دەستگیرکردنی نزیکەی 20 ئەندامی داعش و ئەوانەی هاریکاریی گروپەکەیان كردووه‌، لەگەڵ دەستگرتن بەسەر چەندین چەك و تەقەمەنی و بەڵگەنامەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500