هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هەسەدە کۆتاییدەهێنێت بە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی دژەتیرۆریزم

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی فەرماندەیی هێزەکانی دژەتیرۆریزمی کوردی لە سوریا چەکدارێکی داعش دەستگیردەکەن لە خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات]

ئەندامانی فەرماندەیی هێزەکانی دژەتیرۆریزمی کوردی لە سوریا چەکدارێکی داعش دەستگیردەکەن لە خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات]

قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی لاوازکردنی تیرۆریزم، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هەینی (17 تەمموز) دەستیانپێکرد و دووشەممە کۆتاییهات، چەند سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوەبینی، ئەفسەرێکی هەسەدە وتی.

هەڵمەتەکە، کە ئامانجی دەستگیرکردنی پاشماوە و شانە نوستووەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ە لە پارێزگای دێرە زوور، لەدوای کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی لاوازکردنی تیرۆریزم هات لە حوزەیران.

له‌ قۆناغی یەکەمدا، هێزە ئەمنییەکان 56 ناوچەی داعشیان پاککردەوە و 110 ئەندامی گروپەکەشیان دەستگیرکرد لەمیانه‌ی هەڵمەتێکی شه‌نوكه‌ودا له‌ پارێزگاکانی دێرە زوور و حەسەکە.

ئەفسەری هەسەدە، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت لە قۆناغی دووەمدا، هێزە ئەمنییەکان دەیان چەکداری داعشیان دەستگیرکرد و دەستیانگرت بەسەر بڕێکی زۆر تەقەمەنی و چەکدا.

وتی قۆناغی دووەم چەند ناوچەیەکی جیاوازی خۆرهەڵات و باکوری ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زووری گرتەوە، کە مەدەنییەکان هەواڵیان دابوو لە ئامادەیی چەند شانەیەکی داعش.

وتیشی وەک کاردانەوەیەک بۆ داواکارییە دەستبەجێکانی خەڵکی ناوچەکە و سەرکردە خێڵەکی و بەتەمەنەکان، ئەنجامدرا.

خۆجە وتی هەسەدە چەند هێرشێکی کتوپڕ و ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی هێزەکانی دژەتیرۆریزمی کوردی لە سوریا و بەپشتیوانی ئاسمانی و هەواڵگری لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە.

دەستگیرکردنی 'ئەمیر'ێکی داعش

خۆجە وتی هەڵمەتەکە سەرنجی خستۆتە سەر بوسەیرا و شحیل لە خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور، کە تێیاندا هێزە ئەمنییەکان "ئەمیر"ێکی عێراقی داعشیان دەستگیرکرد کە بە ئەبو وەلید ناسراوە.

وتیشی شەش چەکداری داعش دەستگیرکران لەگەڵ ئەبو وەلید و دەیان گومانلێکراودا و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیانگرت بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا.

وتی لەگەڵ ئەوەشدا خەڵاتە گەورەکە دەستگیرکردنی نۆ ئەندامی شانەیەکی نوستووی داعش بوو کە ژمارەیەک تیرۆرکردن و چاندنی تەقەمەنی دەستکردیان ئەنجامدابوو.

خۆجە وتی هێزە ئەمنییەکان دەستیانگرت بەسەر ئەو چەک و تەقەمەنیانەدا كه‌ لە شوێنی ئەندامانی شانەکە دۆزرانەوە، کە بریتیبوون لە بێدەنگکەر، دۆشکە، تەقەمەنی دەستکرد و چەند کەرەستەیەک کە لە دروستکردنیاندا بەکاردەهێنرێت.

وتی ئەو شارۆچکانەی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور کە لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینەکەدا هەبوون، بریتیبوون لە جێرزی، ساب، زیر، زیبان، کە جبەخانەیەکی داعشی لێ دۆزرایەوە کە 1,000 هاوەنی لەنێودابوو.

وتی هەسەدە هێزێکی پشتیوانی ئەمنیی گرنگی بۆ شحیل نارد، کە ژمارەیەکی زۆر خاڵی پشکنین و بنکەی ئەمنییان دانا و قەدەغەی هاتوچۆیان راگەیاند.

خۆجە وتی ئەم هەڵمەتە بەجۆرێک دیزاینکراوە کە رێبگرێت لە هەر ئەندامێکی شانە نوستووەکان هەوڵی دەربازبوون لە ناوچەکە بدەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500