هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەیان چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد لەمیانهی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە تیرۆزیمدا لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا، بەرپرسێکی هەسەدە پێنجشەممە (11 حوزەیران) وتی.
هەسەدە چوارشەممە کۆتاییە سەرکەوتوانەکەی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی پهرپهچدانهوهی تیرۆزیمی راگەیاند کە راماڵینێكی ئهمنییه و لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانیدەکرێت، لە چوار بەشی دێرە زوور و حەسەکە ئەنجامدرا.
ئەفسەرێکی هەسەدە، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت لەمیانهی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەسەدە پهلاماری چەکداران و شانە نوستووەکانی داعشیان دا لەو دوو پارێزگایەی باکوری خۆرهەڵات، بەبێ ئەوەی خۆیان هیچ قوربانییەکیان لێ بکەوێتەوە.
وتی هەزاران ئەندامی هەسەدە و ئهندامانی ئەمنی سەر بە هێزەکانیان بەشداربوون لە هەڵمەتەکەدا و شهنوكهوی دەیان گوند و شارۆچکەیان كرد لە دوو پارێزگاکە.
![وەفدێکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزەکانی کۆماندۆ بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنێکی راماڵیندا لە ناوچەی بیابانیەکەی دێرە زوور لە گەڕان بە دوای شانە نوستووەکانی داعشدا. [دیمەنێک لە ڤیدیۆیەکی ئاژانسی نۆرس پرێس]](/cnmi_di/images/2020/06/11/24481-SDF-military-convoy-600_384.jpg)
وەفدێکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزەکانی کۆماندۆ بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنێکی راماڵیندا لە ناوچەی بیابانیەکەی دێرە زوور لە گەڕان بە دوای شانە نوستووەکانی داعشدا. [دیمەنێک لە ڤیدیۆیەکی ئاژانسی نۆرس پرێس]
خۆجە وتی هێزە کۆماندۆکان 56 ناوچەی سەر بە گروپە تیرۆریستە تووندڕەوەکەیان خاوێنکردەوە و 110 چەکداری داعشی سوری و عێراقییان لە ئاست و پلەی جیاوازدا دەستگیرکرد.
ههموو دەستگیرکراوهكان گوێزرانەوە بۆ ناوەندەکانی هێشتنەوە و لێکۆڵینەوە، لەنێویاندا ئەندامانی شانەیەکی داعش کە لە نزیک سنووری سوریا و عێراق دەستگیرکرابوون.
هەڵمەتەکە 150 گوند و شارۆچکەی کردە ئامانج
خۆجە وتی هێرشەکە لەلایەن هێزە زمینییەکانی هەسەدەوە ئەنجامدرا و 150 گوند و کێڵگەیان کردە ئامانج، لەکاتێکدا چەند هێرشێکی کتوپڕ و پڕمەترسی لەلایەن هێزە تایبەتەکان و کۆماندۆکانهوه ئەنجامدران.
وتی ههموو هێرشهكان بە هەماهەنگی و پشتیوانی تەواوی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدران، کە هاوکاری ئاسمانی و لۆجستی و هەواڵگرییان پێشکەشکرد.
وتیشی ئەو ناوچەیەی لەلایەن ئۆپەراسیۆنی بهرپهچدانهوهی تیرۆریزم کراوەتە ئامانج ناوچەیەکی بیابانییە، کە دەیان شوێنی حەوانەوە و تونێڵی چەکدارانی داعشی لێیە.
وتی ئەمە وایکرد ئۆپەراسیۆنەكانی شهنوكهوكردن بەهێواشی و لەسەرخۆیی بهڕێوهبڕوات، بەتایبەتی لە ناوچە بیابانیەکانی سەر روباری خابور و سنووری عێراق.
خۆجە وتی هێزە ئەمنییەکان تۆڕێکی گەورەی تونێلیان لەمیانهی ئۆپەراسیۆنەکەدا دۆزییەوه، كه ههندێكیان هێندە گەورە بوون ئۆتۆمیێلیش دەیتوانی بەناویاندا لێبخوڕێت.
وتی هەروەها دەستیشیانگرت بەسەر چەندین چەک و تەقەمەنی و کەرەستەدا کە لە دروستکردنی تەقەمەنی دەستکردا بەکاردههێنران.
وتیشی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ ئەو هێزانەی عێراق کە لە نزیک سنوور جێگیربوون، کاریانکردووە بۆ لەناوبردنی هەر چەکدارێکی داعش کە بیەوێت بڕوات بۆ عێراق دوای ئەوەی لە دەست هەڵمەتەکە رزگاری دەبێت.