ئەنجومەنی سەربازیی رەققە رووماڵێکی ئەمنیی بەرفراوان لە شاری رەققە و ناوچە گوندنشینەکانی باکور و خۆرئاوای ئەنجامدەدات بۆ گەڕان بەدوای شانە نوستووەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، ئەفسەرێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) وتی.
ئەفسەری هەسەدە، فەرهاد خۆجە وتی هەڵمەتە ئەمنیەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەسەدە و بە پشتیوانیی ئەوان ئەنجامدەدرێت و بەشێکە لە پلانێك بۆ بنەبڕکردنی شانە نوستووەکانی داعش لە ناوچەکە.
خۆجە وتی ئامانج لێی بەرگرتنە بە پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکە بۆ بەئامانجگرتنی مەدەنیەکان و ئهندامانی هێزه سەربازییهكان.
تائێستا ژمارەیەك گوند بە چڕی پشکنراون، لەگەڵ شوێنەکانی شوان و لەوەڕاندنی ئاژەڵ لەو ناوچانە.
![هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو چەکانە نمایشدەکەن کە لەکاتی روماڵێکی ئەمنیدا دەستیان بەسەردا گیرا لە ناوچە گوندنشینەکانی رەققە لە ئەیلولی 2019. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکەوە وەرگیراوە کە نوسینگەی رۆژنامەوانیی هەسەدە بڵاویکردۆتەوە]](/cnmi_di/images/2019/09/30/20189-Raqa-weapons-seized-600_384.jpg)
هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو چەکانە نمایشدەکەن کە لەکاتی روماڵێکی ئەمنیدا دەستیان بەسەردا گیرا لە ناوچە گوندنشینەکانی رەققە لە ئەیلولی 2019. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکەوە وەرگیراوە کە نوسینگەی رۆژنامەوانیی هەسەدە بڵاویکردۆتەوە]
![ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازیی رەققە بەشداریدهكهن لە رووماڵێکی ئەمنیدا لە ناوچە گوندنشینەکانی رەققە لە ئەیلولی 2019. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکەوە وەرگیراوە کە نوسینگەی رۆژنامەوانیی هەسەدە بڵاویکردۆتەوە]](/cnmi_di/images/2019/09/30/20190-Raqa-military-sweep-600_384.jpg)
ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازیی رەققە بەشداریدهكهن لە رووماڵێکی ئەمنیدا لە ناوچە گوندنشینەکانی رەققە لە ئەیلولی 2019. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکەوە وەرگیراوە کە نوسینگەی رۆژنامەوانیی هەسەدە بڵاویکردۆتەوە]
خۆجە وتی ئەمە بۆتە هۆی ژمارەیەك دەستگیرکردن و دەستبەسەراگرتنی بڕێك چەکی ئۆتۆماتیك، چەکی تاکەکەسی و تەقەمەنی.
وتی بەشێك لە ئۆپەراسیۆنەکە رووماڵی هەندێك ناوچەی تێدابوو بۆ مین.
وتیشی ئەم کارە مەترسیدارە لەلایەن تیمە تایبەتمەندەکانەوە ئەنجامدرا کە پشکنەری مینیان پێبوو، تهركیزیان كرده سەر ئەو ناوچانەی نزیك بە رێگە سەرەکیەکانن.
سەرکردەیەکی داعش دهستگیركرا
خۆجە وتی لەکاتی رووماڵێکی دیکەدا لە پارێزگای دێرەزوور، هەسەدە حەشارگەی ئەبو عومەر سوریی دۆزییەوە، کە سەرکردەیەکی داعشە و بەرپرس بووە لە شانە نوستووەکانی باکور و خۆرهەڵاتی سوریا.
وتی سوری لە رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا کوژرا لەگەڵ یەکەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم کە دوای دەستگیرکردنی روویدا لە گوندی ریز له ناوچە گوندنشینەکانی دێرەزوور.
خۆجە وتی هەسەدە شەش ئەندامی شانەیەکی داعشی دەستگیرکرد لەکاتی هەڵکوتانەسەرێكدا بۆ سەر حەشارگەکەیان لە شارۆچکەی سوور نزیك بە شاری دێرەزوور.
وتیشی ئەندامانی شانەکە بڕێك چەك و تفاق و تهقهمهنییان پێبوو، لەگەڵ هەندێك بەڵگە و مۆبایل کە ئهوهیان سەلماند کاریان لەگەڵ سەرکردە و شانەکانی داعش کردووە و لەگەڵیاندا لە پەیوەندیدا بوون.
خۆجە وتی ئەم ئۆپەراسیۆنە بەرپێگرانە بهڕادهیهكی زۆر لە توانای شانە نوستووەکان کەمدەکەنەوە و چاوەڕواندەکرێت ژمارەی ئەو هێرشانە کەمبکەنەوە کە لەدژی ئەندامانی هەسەدە و مەدەنیەکان ئەنجامدەدرێن.