هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

جێگرەکەی سولەیمانی لەنێو قوربانییەکانی ئەمدواییەی حەلەبدایە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەسغەر پاشاپور، کە بەمدواییانە لە حەلەب کوژرا، یەکێک بوو لە جێگرە نزیکەکانی فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە سوریا. [خاوەنی وێنە: ناس نیوس]

ئەسغەر پاشاپور، کە بەمدواییانە لە حەلەب کوژرا، یەکێک بوو لە جێگرە نزیکەکانی فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە سوریا. [خاوەنی وێنە: ناس نیوس]

ئەفسەرێکی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە سوریا، کە زۆر نزیکبوو لە فەرماندەی هێزی قودس قاسم سولەیمانی، لە حەلەب کوژرا، راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئێران پشتڕاستیانكرده‌وه‌.

ئەسغەر پاشاپور ("حاجی ئەسغەر") پێشتر وەک جێگرێکی باڵای فەرماندەی کوژراوی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە ناوچەی حەلەب خزمەتی کردووە.

به‌گوێره‌ی رۆژنامەی شەرق ئەوسەت، راپۆرتە تەلەڤزیۆنییه‌كانی ئێران رایانگەیاند کە ناوبراو یەکشەممە (2 شوبات) "لە شەڕ و پێکدانێکدا لەگەڵ گروپە چەکدارەکان" کوژرا.

به‌گوێره‌ی رۆژنامەکە، پاشاپور لە دەستپێکی شەڕەکەوە یاوەری سولەیمانی بووە لە سوریا و لەوێ لەگەڵیدا وێنە و ڤیدیۆی گیراوە.

وێنەی یەکێک لە ئەفسەرە روسییەکان کە لە 1 شوبات لە حەلەب کوژرا. [خاوەنی وێنە: تیمی هەواڵگریی شەڕ]

وێنەی یەکێک لە ئەفسەرە روسییەکان کە لە 1 شوبات لە حەلەب کوژرا. [خاوەنی وێنە: تیمی هەواڵگریی شەڕ]

کڵاو سپییەکان لاشەی ژنێکی پیر دادەپۆشن کە لە هێرشێکی ئاسمانیی روسیادا کوژرا، کە خانووەکەی تەختی زەوی کرد. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

کڵاو سپییەکان لاشەی ژنێکی پیر دادەپۆشن کە لە هێرشێکی ئاسمانیی روسیادا کوژرا، کە خانووەکەی تەختی زەوی کرد. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

چالاکوانانی بواری میدیا له‌ سوریا بە دیارونایان وت دیمەنی مەرگی چەندین ئێرانیی تر و سەربازانی روسیایان لە شەڕە بەردەوامەکانی نزیک حەلەبدا تۆمارکردووە، لەگەڵ سەربازانی رژێمی سوریا و چەکدارانی میلیشیاکانی لایەنگری رژێم.

چالاکوانێكی دانیشتووی حەلەب، ئەحمەد سەلیم بە دیارونای وت لەنێو کوژراوەکاندا چوار ئەفسەری روسی و ئەفسەرێکی سوپای پاسداران هەن.

سەلیم وتی ئەو ئەفسەرە روسیانەی کوژراون، بریتین لە بولات ئه‌خماتیانۆڤ، دمیتری مینۆڤ، روسلان گیمادییڤ و ڤسێڤۆلۆد ترۆفیمۆڤ.

وتی هەروەها چالاکوانان دیمەنی مەرگی چەندین چەکداری تری میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانیان تۆمارکردووە، بەتایبەتی لە لیوای 313 و فەوجەکانی زەریف و تەها.

لیوای 313 کە دەکەوێتە شارۆچکەی عەزرای پارێزگای دەرعا راستەوخۆ لەلایەن ئەفسەرانی سوپای پاسدارانەوە چاودێریدەکرێت، کە چالاکانە چەکدارانیان لە خەڵکی ناوچەکە ره‌كێشاوه‌ته‌ نێو ریزەکانیانه‌وه‌. لیواکە فه‌رمان لە ئێرانەوە وەردەگرێت.

سەلیم وتی ئاماری کوژراوەکان لەم شەڕەی دواییدا بەرزبۆتەوە بۆ نزیکەی 150 لە لای رژێمی سوریاوە، لەکاتێکدا لاکەی دیکە -- هاوپەیمانیی تووندڕەوی تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی -- کوژراوی کەمتریان هەبوو.

وتیشی بەرزیی ژمارەی کوژراوەکان چڕیی هێرشە ئاسمانییەکان رووندەکاتەوە کە چەند ناوچەیەکی جیاوازی حەلەب و دەوروبەریان کردە ئامانج، ئەو شوێنەی هێرشە ئاسمانییەکان بەردەوامن لە بەئامانجکردنی خەڵکی مەدەنی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ره‌حمه‌ت له‌ شه‌هیدانی سوریا، جا روسی، ئێرانی، سوری یان پاكستانی بن! ره‌حمه‌ت و سڵاو له‌ رۆحی پاكتان. وتاره‌كه‌ لایه‌نگرانه‌یه‌ و كه‌لتوورێكی شێلگیرانه‌ی نالێبوورده‌یی ده‌رده‌خات.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

وتارێكی لایه‌نگرانه‌یه‌ كه‌ هه‌واڵه‌كان له‌ ڕوانگه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ هیچ متمانه‌یه‌كی نییه‌. كوا بۆمبارانی گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌