هەوڵەکانی روسیا بۆ راکێشانی گەنجان بۆ نێو میلیشیاکان لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی روباری فوڕات لە سوریا پێدەچێت ببێتە هۆی بارگرژیی زیاتر لە ناوچەکە، چالاکوانێکی ناوخۆ و ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) وتی.
هەسەدە رایگهیاند كه زیادکردنی کۆمەڵەیەکی نوێی میلیشیا بۆ ئەو تێكهڵهیه کە هەیە بارودۆخەکە ئاڵۆزتردەکات و بەربەست دەخاتە بەردەم هەوڵەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە خۆرهەڵاتی سوریا.
بەرسێکی هەسەدە، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت روسیا تۆڕێکی میلیشیای دروستکردووە لە عامودە، تەل تەمەر، عەین عیسا و دەرباسییە لە ناوچە گوندنشینەکانی حەسەکە.
وتی هەڵمەتەکانی راكێشانی ئهندامان و راهێنانەکان دەستیانپێکردووە لە کەمپێک لە زەوییەکانی فڕۆکەخانەی قامیشلی، کە لەئێستادا لەژێردەستی روسیادایە.
وتیشی دەیان گەنجی بێکار کە نایەنەوێت یان ناتوانن ناوچەکە بەجێبهێڵن خراونەتە نێو ریزی ئەو میلیشیانەوە، هەرچەندە بڕی ئەو پارەیەی بۆیان دانراوە زۆر کەمە.
ههروهها وتی لەڕێی کردەوەکانییهوه، روسیا "ئاگری بارگرژییهكان لە ناوچەکە خۆشدەکات" و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە ئامادەیی ئەو گروپە چەکدارانە رەنگە ببێتە هۆی شەڕ و پێکدادان و لێكترازانی کۆمەڵایەتی لە ئەنجامی دژبهیهكیی لایەنگریکردنهكاندا.
روسیا چاوی لە بهرفراوانبوونه
چالاکوانهكی حەلەب، ئەحمەد سەلیم بە دیارونای وت روسیا چاوی لەوە بووە کاریگەریی خۆی لە سوریا فراوانبکات بە دامەزراندنی میلیشیای سەر بە خۆی لە چەند ناوچەیەکی جیاواز.
وتی لەژێر چاودێریی پۆلیسی سەربازیی روسیادا میلیشیاکان لە پارێزگاکانی حەلەب، دەرعا و قونهیترە پێکهێنراون، لەمدواییانەشدا لە ناوچە گوندنشینەکانی دیمەشق.
ناوبراو وتی لە حەلەب، پۆلیسی سەربازیی روسیا پشتیوانیی گروپە چەکدارەکانی وەک میلیشیای بێری و ئەساسنا دەکەن و بەگوێرەی راپۆرتەکان روسیا پلانێکی نوێی ههیه بۆ رێكخستنهوهی هەموو چەکدارەکان لە حەلەب لەژێر یەک میلیشیادا.
سەلیم وتی پۆلیسی سەربازیی روسیا هەڵمەتێکی بەرفراوانی دامەزراندنشنیان لە دوما، خۆرهەڵاتی غۆتە، دەستپێکردووە بۆ راکێشانی چەکدارانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن بۆ نێو ریزەکانی میلیشیاکە.
ئەو چەکدارانەی پێشووی ئۆپۆزسیۆن لە رێکەوتننامەکەدا جێیان هەیە، ناویان لەنێو لیستی داواکراوانی رژێمدا هەیە، روسیاش سوودی لە لاوازی و بێدەسەڵاتی ئەوانه بینیووە.
وتی بەشێک لە میلیشیاکانی پشتیوانیکراو لەلایەن روسیاوە لە دەرعا و قونهیترە جێگیربوون، لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆری چەکدار گواستراونەتەوە بۆ بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵاتی پارێزگای ئیدلیب.
لێرە چەکدارەکان شانبەشانی لیوای قودسی لایەنگری رژێم و هێزی نیمر، کە لەلایەن عەمید سوهەیل حەسەنی لایەنگری روسیاوه رابەرایەتی دەکرێت، شەڕدەکەن.
هاوسەرۆکی باڵی سیاسیی هەسەدە لە ناوچەی خۆسەریی باکور و خۆرهەڵاتی سوریا، ریاز دەرار وتی بهڵام ئەو میلیشیانە پێناچێت زیاتر لە 1,000 چەکدار رابکێشن بۆ نێو ریزەکانیان.
وتی دامەزرێنراوەکان "بەکرێگیراون و هیچ هونەرێکی جەنگییان نییە، لەبەرئەوە هیچ بەهایەکی سەربازییان نییە بە بەراورد بە هەسەدە، بۆنمونە، کە لە زیاتر لە 80,000 شەڕڤان پێکدێت".
وتیشی لهپاڵ ئەوەشدا هێزەکانی روسیا شکستیان هێناوە لە راکێشانی گەنجاندا لە ناوچە خێڵەکییەکان بۆ نێو ریزی میلیشیاکانیان، سەرباری هەوڵدانێکی زۆر.