هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هەسەدە 'ئەمیر'ێکی داعش لە باشوری حەسەکە دەستگیردەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

هێزەکانی سوریای دیموکرات بەمدواییانە ئەمیرێکی داعشیان لە شاری شەدادی له‌ باشوری حەسەکە دەستگیرکرد، کە لێرەدا دەبینرێت. [خاوەنی وێنە: ئەنجومەنی قەزای شەدادی]

هێزەکانی سوریای دیموکرات بەمدواییانە ئەمیرێکی داعشیان لە شاری شەدادی له‌ باشوری حەسەکە دەستگیرکرد، کە لێرەدا دەبینرێت. [خاوەنی وێنە: ئەنجومەنی قەزای شەدادی]

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هەفتەی رابردوو "ئەمیر"ێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد له‌ باشوری پارێزگای حەسەکە، بەرپرسێکی هەسەدە وتی.

ئەفسەری هەسەدە، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت دەستگیرکردنەکە بەشێکە لە هەوڵە چڕەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تا بەدووی شانە نوستووەکانی سەر بە داعش بکەون.

خۆجە وتی یەکەیەکی دژەتیرۆری هەسەدە، بەپشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هەڵیانکوتایە سەر شەدادی لە باشوری پارێزگای حەسەکە و محەمەد رەشید زیابیان دەستگیرکرد، كه‌ بەناو ئەمیری "دیوانی تەندروستی" گروپەکە بوو.

وتی ئۆپەراسیۆنەکە "بەخێرایی و سەرکەوتووانە" ئەنجامدرا و زیاب گوێزرایەوە بۆ ناوەندێکی لێکۆڵینەوە، کە لەوێ لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئەندامانی داعش ماتۆڕێکیان جێهێشتووە کە پێشتر بەکاریاندەهێنا نزیك بە شارۆچکەی عەین عیسا له‌ رەققە لەکاتێکدا هەسەدە لێیان نزیكدەبووه‌وە. [خاوەنی وێنە: رۆناهی تیڤی]

ئەندامانی داعش ماتۆڕێکیان جێهێشتووە کە پێشتر بەکاریاندەهێنا نزیك بە شارۆچکەی عەین عیسا له‌ رەققە لەکاتێکدا هەسەدە لێیان نزیكدەبووه‌وە. [خاوەنی وێنە: رۆناهی تیڤی]

پشتێنێکی بۆمبڕێژكراو و چەند كه‌لوپه‌لێكی دیکە نمایشدەکرێن كه‌ لای ئەندامێکی داعش لە مەنبیج دۆزرانه‌وە، دوای ئه‌وه‌ی کوژرا لەکاتێکدا هەوڵی دزەکردنی ده‌دا بۆ نێو شارەکە. [خاوەنی وێنە: ئەنجومەنی سەربازیی مەنبیج]

وتیشی هەڵمەتەکە بەشێکە لە پلانێکی ئەمنی کە هەسەدە هێناویەتیە ئارا لە ناوچەکانی ژێردەستی بۆ به‌دووكه‌وتنی پاشماوەکانی داعش و رێگریكردن لەوەی بتوانن هیچ کارێکی شەڕانگێزانه‌ ئەنجامبدەن.

وتی ئەوە بەتایبەتی گرنگە شکست بە هەر پلانێك بهێنرێت کە تووندڕەوان دەکرێت هەیانبێت بۆ پێشڤەچوون لەکاتی پەتای جیهانیی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، لەکاتێکدا سەرنجی هێزە ئەمنیەکان و خەڵکه‌كه‌ لەسەر بەرگرتنە بە بڵاوبوونەوەی پەتاکە.

هێشتنەوەی فشار لەسەر داعش

خۆجە وتی لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، هەسەدە شەڕە تەققەی لەگەڵ سێ ئەندامی داعش ئەنجامدا لە نزیك عەین عیسای پارێزگای رەققە و نەیهێشت دزەبکەنە نێو شارەکەوە.

تووندڕەوەکان توانییان هەڵبێن، بەڵام ماتۆڕێکیان جێهێشت کە تابلۆی مۆڵەتەکەی "دەوڵەتی ئیسلامی -- پارێزگای رەققە"ی لێنوسرابوو، ژمارەکەشی 60594 بوو.

وتی هاوکات، ئه‌و هێزە ئەمنییانه‌ی نزیك بە شاری مەنبیجی پارێزگای حەلەب جێگیركراون، چەکدارێکی بیانیی داعشیان کوشت کە هەوڵیدەدا دزە بکاتە نێو ناوچەکەوە، لەکاتێکدا بڕێك تەقەمەنی پێبوو.

وتیشی ئه‌منییه‌ت تووندکراوە لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا دوای ئەوەی چەند راپۆرتێك کە باسیان لەوە کرد ژمارەیەك ئەندامی داعش گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگای حومس و بادیەی سوریا (بیابان) پشتڕاستکرانەوە.

وتی وادیارە تووندڕەوان سوود لە سەرقاڵیی هەنوکە دەبینن بە بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا لە هەندێك ناوچە پێشڤەچوون بەدەستبهێنن.

بەڵام جەختیکردەوە لەوەی هەسەدە سەرنجی هاوتا دەدات بە هەریەك لە تەندروستی و ئه‌منییه‌ت، تا دڵنیابێت لەوەی ئاسایش بەردەوامە لەو ناوچانەی لەژێر دەستیدایه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500