لەکاتێکدا رژێمی ئێرانی هەوڵدەدات هه‌ژمونی خۆی فراوانبکات لە بەشە ستراتیژیەکانی سوریا، ئەفسەرانی سوپای پاسداران چالاکانە چەکدار به‌ڕێده‌كه‌ن بۆ لیوایەك له پارێزگای دەرعا، دانیشتوان و چالاکوانان بە دیارونایان وت.
وتیان ئەفسەرانی پاسداران راستەوخۆ سەرپەرشتی چه‌كدار په‌یداكردن ده‌كه‌ن بۆ لیوای 313، کە لە باشوری خۆرئاوای شاری عەزرایە و فەرمان لە ئێرانەوە وەردەگرێت.
بەگوێرەی یاسر خالید، 20 ساڵ، کە دانیشتویەکی ناوچەیەکە و لەلایەن پاسدارانەوە دامەزرێنراوە، هەوڵه‌كانی راکێشانی چه‌كداران، گەنجانی کەمدەرامەت دەکه‌نه ئەمانج کە هەوڵدەدەن خۆیان بەدووربگرن لە سەربازیی بەزۆر لە سوپای ئاسایی سوریادا.
بە گەیشتن بە 18 ساڵی، گەنجانی سوری پێویستە خزمەت بکەن لە سوپادا.
![محەمەد خدر، کە ناسراوبوو بە ئەبو کازم، فەرماندەیەکی پێشوی لیوای 313 بوو کە کوژرا لەکاتی شەڕی پارێزگای دەرعادا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]](/cnmi_di/images/2018/02/20/11354-Syria-militia-IRGC-600_384.jpg)
محەمەد خدر، کە ناسراوبوو بە ئەبو کازم، فەرماندەیەکی پێشوی لیوای 313 بوو کە کوژرا لەکاتی شەڕی پارێزگای دەرعادا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]
خالید کە ناوی خوازراوی بەکارهێنا بۆ پاراستنی شوناسی خۆی، وتی باوکی هاتۆتە ناوەوە و هەوڵیداوە بیپارێزێت، بەرتیلی داوەتە بەرپرسان تا خزمەتی سەربازی نەکات، کە لەئێستادا مانای بەشداریکردنی راستەوخۆیە لە شەڕدا.
خالید بە دیارونای وت بەرپرسێك بە باوکی وتووە بینێرێت بۆ پەیوەندیکردن بە لیوای 313وە، وتویەتی کە ئەوە دەیپارێزێت لە خزمەتی سەربازی.
وتیشی بەڵام لە پەیوەندیکردنیدا بە لیواکەوە، د‌رکی بەوەکرد کە لەژێر فەرمانی ئەفسەرانی پاسداراندایە، کە "راستەوخۆ سەرپەرشتی وەرگرتن و تۆمارکردنی خۆبەخشانیان دەکرد".
وتی هەر دامەزرێنراوێك کارتێکی ئەمنی دەدرێتێ بە لۆگۆی پاسدارانەوە کە دەیپارێزێت لەوەی لە بازگەکانی رژێمدا رابوەستێنرێت و مانگانە 300 دۆلاری دەدرێتێ.
وتیشی چەند رۆژێك دوای پەیوەندیکردن، خالید د‌رکی بەوەکرد کە ئەفسەرانی پاسداران دامەزرێنراوان دەگوازنەوە بۆ ناوچەکانی دیکە بۆ راهێنان، پێشئەوەی بیاننێرن بۆ بەرەی شەڕ، کە وایکرد هەڵبێت بۆ دیمەشق.
لیوای 313 لەلایەن پاسدارانەوە کۆنترۆڵکراوە
خالید وتی: "لیوای 313 روکارێکی پۆختی تائیفیی هه‌یه و ئەرکی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازییە لەجێی پاسداران نەك سوپای ئاسایی."
بەگوێرەی یاسر تورکمانی، ئەفسەرێكی لیوای تەوحید کیتابی حورانی له دەرعا لە تشرینی دووەمەوە، کاتێك پاسداران کۆنترۆڵی خۆی بەسەر شاری دەرعادا توندکرد، دەستیکرد بە راکێشانی چەکداران و زیندووکردنەوەی لیوای 313.
تورکمانی بە دیارونای وت لیوای 313 گروپێکی نوێ نەبوو، بەڵام چەند ئەندامێکی کەمی هەبوو تا "لەلایەن پاسدارانەوە زیندووکرایەوە".
وتی ئەفسەرانی پاسداران دانیشتوانی شاری دەرعا و گوندەکانی دەوروبەریان کردە ئامانج بۆ راکێشان "بە قۆستنەوەی دۆخی ناهەمواریان".
وتیشی زۆربەی دامەزرێنراوان هەوڵیانداوە خۆیان لە خزمەتی سەربازی بەدووربگرن لە سوپای سوریا و پەویەندیکردیان بە لیواکەوە تا ئەو ئەرکە ئەنجامنەدەن، "لەکاتێکدا ئەوانیدی بەهۆی هەژارییەوەیە و نەیانتوانیوە ئیش بدۆزنەوە".
گروپەکەی دواتر فریودراون تا پەیوەندیبکەن به موچەیهكی مانگانەی 300 دۆلار، کە زیاد دەکات بەگوێرەی ئەو بەرپرسیارێتیەی دامەزرێنراوان هەیانە.
وتی لیوای 313 بنکەی لە ناوەندێكی لاوانی عەزرادا داناوە و تێبینی ئەوەشیکرد كه دامەزرێنراوان راهێنانیان پێدەکرێت لە کەمپەکانی عەزرا و شێخ مسکین لەژێر سەرپەرشتی ئەفسەرانی پاسداران و راهێنەران لە میلیشیای حیزبوڵای لوبنانیەوە.
پێشخستنی ئەجێندای هەرێمیی ئێران
شیار تورکۆ کە توێژینەوە لە سەرچاوەی دارایی و میتۆدەکانی برەوسەندنی پاسداران دەکات، وتی: "پاسداران هەوڵدەدات لەو ناوچانە بوونی خۆی فراوانبکات کە لەلایەن رژێمەوە کۆنترۆڵکراون، بەتایبەت لە ناوچەكانی باشور."
بە دیارونای وت ئەم ناوچە ستراتیژیە نزیکە لە سنوری ئەردەن و بەشێکە لەو رێگەیەی کە دیمەشق دەبەستێتەوە بە ناوچەی بادیەی سوریا (بیابانی خۆرهەڵات) و سنوری عێراقه‌وه.
"پاسداران دەیەوێت گروپە چەکدارەکانی بهێڵێتەوە لە ئەو راڕەوەی کە بە توندی هەوڵی دامەزراندنی بۆ دەدات تا تاران بە بەیروتەوە ببەستێتەوە" وتی، "ناوچەی دەرعا رێچکەیەکی ناچارییە لەسەر ئەو راڕەوە."
وتی "فێڵی پاسداران دەرکەوتووە" و تێبینی ئەوەشیکرد کە بۆ خۆبەدوورگرتن لە تۆمەتباربوون بە دەستێوەردانی راستەوخۆ لە سوریا، ئێران تەرکیز و وزەی خۆی خستۆته‌سه‌ر دامەزراندنی میلیشیای ناوچەیی وەك لیوای 313.
وتی ئەمە و میلیشیای دیکەش کە لە سوریا شەڕدەکەن و لەلایەن پاسدارانەوە سەرپەرشتی دەکرێن، وەك میلیشیاکانی فاتمیون و زەینەبیون کە پێکهاتوون لە بەکرێگیراوی بیانی لە ئەفغانستان و پاکستانەوە.
ئه‌م وتاره سوكایه‌تی پێكردنه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. ناوم حه‌مید سه‌فداری لیغڤانه، خه‌ڵكی تهبرێزم. ته‌مه‌نم 38 ساڵه و شارهزام له به‌كارهێنانی چه‌كه‌كانی وه‌ك G3، كڵاشینكۆف، چه‌كی ئۆتۆماتیكی MJ3 و ئاڕپیجی. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چه‌كی 106 MM بووم كاتێك له سوپادا خزمهتمدهكرد. له 9 تشرینی دووه‌م 2002 په‌یوه‌ندیمكرد به لیوای 2 له فیرقه‌ی 21ی حه‌مزه سه‌یدولشوهه‌دا. له‌دڵه‌وه ده‌خوازم ئه‌م وه‌ره‌مه پیسه منداڵكوژه له‌ناوبه‌رم. تكایه كۆمه‌كم بكه‌ن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
ئه‌م وتاره ته‌واو سه‌رلێوه له درۆ.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. من 27 ساڵم، خه‌ڵكی ئوستانی (پارێزگای) كرمانم و ته‌واو ئاشنام به به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره چه‌كێك. راهێنانم كردووه هه‌م له سوپادا و هه‌م له حه‌شدی شه‌عبیدا [به‌سیج]. ساڵی 1392 له تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتن له‌زانكۆی ئیمام حسێن ده‌رچووم. به‌ڵام په‌سه‌ندیان نه‌كردم چونكه بواری خوێندنه‌كه‌م ئه‌ندازیاریی مه‌ده‌نی بوو. چۆن ده‌توانم په‌یوه‌ندی بكه‌م؟ تكایه رێنماییم بكه‌ن. ... یا زه‌ینه‌ب!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. من ته‌مه‌نم 34 ساڵه، خه‌ڵكی قۆرڤهم له سننه. ده‌خوام په‌یوه‌ندیبكه‌م به به‌رگریكه‌ران له مهرقهدهكانهوه. سوپاستان ده‌كه‌م گه‌ر بۆم بنێرن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
من خه‌ڵكی ئالاشتارم له [پارێزگای] لوڕستان. ده‌خوازم په‌یوه‌ندیبكه‌م به‌وانه‌وه كه به‌رگری له مه‌رقه‌ده‌كان ده‌كه‌ن. سوپاستان ده‌كه‌م گه‌ر به‌و ئاراسته‌یه‌دا رێنماییمبكهن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاوت لێبێت! من خه‌ڵكی ئوستانی لوڕستانم. ته‌مه‌نم 31 ساڵه و ده‌خوازم په‌یوه‌ندیبكه‌م به هێزی قودسه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه چه‌په‌ڵه شهڕبكهم كه تازه دامه‌زراوه. مه‌به‌ستم ئه‌و سوله‌یمانییه چه‌په‌ڵه خوێنمژه‌ی دامه‌زراوه. زانیارییه‌كانم بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. من 31 ساڵم و خه‌ڵكی زاهیدانم. ناوم سه‌عید حاجی قاسمی. من ئاماده‌م خوێنی خۆم و ژیانم ببه‌خشم بۆ ره‌هبه‌ری دانام و ئاڵای پیرۆزی وڵاته‌كه‌م. هیوادارم بتوانن كۆمه‌كم بكه‌ن ببمه پارێزه‌رێكی وڵاته‌كه‌م. بێبه‌شم مه‌كه‌ن [له‌مه.]
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
منیش هه‌روه‌ها ئاماده‌م بۆ به‌خشینی ژیانم بۆ ئێران و ره‌هبه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌م. تكایه تۆمارمبكهن له هێزی قودسدا. ناوم هادی حوسه‌ینی. من كوڕی فه‌رمانبه‌رێكم و بۆیاخچیم.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. ناوم عه‌لی روحانیپوره. شاره‌زایه‌كی بواری ئهلیكترۆنیم. ئاماده‌م ژیانم بهختبكهم بۆ ئیسلام و قورئان. ئاماده‌م بنێردرێم [بۆ شه‌ڕ] بۆ هه‌ر كوێیه‌ك و هه‌ر مه‌یدانێكی شه‌ڕ له‌سه‌ر رێگای خێزانی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د - دروودی خوای لێبێت - هه‌روه‌ها به فه‌رمانی هێزی به‌رگریی سوپای پاسداران. من عه‌وداڵی دامه‌زراندن له‌سه‌ر كار نییم. به‌ڵكو عه‌وداڵی به‌جێهێنانی ئه‌ركی سه‌رشانمم به‌رامبه‌ر ئیسلام و ئایین و قورئان. زۆر به دڵسۆزییه‌وه ده‌خوازم جیهاد بكه‌م بۆ ئامانجێكی پیرۆز. عه‌لی روحانیپور
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
یه‌زدان باوه‌یسی. من ئه‌ندامێكی چالاكی بهسیجم و راهێنانیشم پێكراوه. هه‌روه‌ها خاوه‌نی هه‌ندێك نازناوم له هونه‌ره‌كانی شه‌ڕدا (كیكبۆكسینگ.)
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. ناوم محه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌ڵماسییه، 20 ساڵم و خه‌ڵكی كرماشانم. ئاواتم ئه‌وه‌یه ژیانم له‌ڕێگای خوادادا ببه‌خشم. ته‌واو ئاماده‌م ژیانم ببه‌خشم.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵام. ناوم محه‌مه‌دزاده دهرڤیشییه، 40 ساڵم و خه‌ڵكی جویبارم. ئه‌زموونم هه‌یه له خزمه‌تكردنی سه‌ربازیدا له ناوچه سنوورییه‌كان و ئاماده‌م خزمهتبكهم به ئێران.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. به‌ناوی خوداوه. من ئاماده‌م و ده‌خوازم تا دوا دڵۆپ خوێنم ببه‌خشم بۆ نیشتمانه‌كه‌م و ئامانجه ئیسلامییه‌كان. یا حوسه‌ین!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. من ته‌مه‌نم 27 ساڵه و ناوم كه‌ماله. ئه‌گه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه‌م، ده‌خوازم ببمه تۆزی پۆستاڵه‌كانی هه‌موو سه‌ربازانی نیشتمان [واته په‌یوه‌ندیكردن به هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه.] تكایه له‌وه بێبه‌شم مه‌كه‌ن!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. نازانم ئایا به‌رپرسان ئه‌م په‌یامه‌یان پێده‌گات یان نا. ده‌خوازم بچم بۆ شه‌ڕ و هیچ پاره‌یه‌كم ناوێت به‌رامبه‌ر به‌وه. ده‌خوازم هه‌مان رێگای شه‌هید حاجی قاسم بگرمه‌به‌ر.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
من حه‌زده‌كه‌م ببمه پێشمه‌رگه. تكایه وه‌رمبگرن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
به‌ناوی خوداوه، ئه‌وه‌ی تۆڵه له سهركوتكهران ده‌كاته‌وه! من ته‌مه‌نم 27 ساڵه. ئاماده‌م شهڕبكهم له هه‌ر شه‌ڕێكدا و ژیان و موڵكوماڵم ببه‌خشم له‌ڕێگای خوادا و نیشتمان و حاجی قاسم سوله‌یمانیدا.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو و سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی رۆژانی فاتمییه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ شه‌هیدبوونی جه‌نه‌راڵی خۆشه‌ویستم سوله‌یمانی له ئیمام زه‌مان و ئیمامی خۆشه‌ویستم خامه‌نه‌یی، كه پاسه‌وانی هه‌موو موسڵمانانه. ده‌خوازم خوێنی خۆم و منداڵه‌كانم ببه‌خشم بۆ رههبهرهكهم و شۆڕشی ئیسلامی و شه‌هیدان. به خوێنی ئه‌م شه‌هیده، تكایه په‌یوه‌ندیم بۆ مه‌یسه‌ربكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له ناردنی [شه‌ڕكه‌ران] بۆ هێزی قودس و به‌رگریكاران له مه‌رقه‌ده‌كان. ناوم عه‌لیڕه‌زا سابیره و ئازهرهییهكی ئێرانیم.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
ئایا ژنان رێ‌یان پێده‌درێت بهشداریبكهن له شه‌ڕدا؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. من خۆبه‌خشێكم كه ئاماده‌م بۆ شه‌ڕ و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ژیانی جه‌نه‌راڵ حاجی قاسم سوله‌یمانی.
وه‌ڵام بدهرهوهسڵاو هاوڕێیانی ئازیزم. من ئاماده‌م بڕۆم بۆ هه‌ر جێگایه‌ك داوام لێده‌كرێت، بۆ پارێزگاریكردن له نیشتمانه‌كه‌م.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. من خۆبه‌خشێكم كه ئاماده‌م بۆ شه‌ڕ و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هید جه‌نه‌راڵ حاجی قاسم سوله‌یمانی.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو و سه‌ره‌خۆشی. من خۆبه‌خشێكم كه ئاماده‌م بۆ شه‌ڕ و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیده‌كه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه. كوڕی ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران. من بهخرۆشهوهم بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و رێگایه‌ی باوكم گرتوێتیه به‌ر و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی شه‌هید جه‌نه‌راڵ سوله‌یمانی.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
منیش ئاماده‌م ژیانم ببه‌خشم بۆ ئێران و سه‌ركرده ئازیزه‌كه‌م. ناوم تۆماربكه‌ن له هێزی قودسدا.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. زۆر سوپاستان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر بتوانن ناوم تۆماربكه‌ن له هێزی قودسدا.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. ناوم ڤهلیوڵا مورادییه. ئاماده‌م ژیانم ببه‌خشم له‌پێناو سه‌ركرده‌كه‌م و وڵاته‌كه‌مدا.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. سه‌ره‌خۆشیم بۆ هه‌رێمی ئاسیای خۆئاوا بۆ مه‌رگی پیاوه گه‌وره ئازاكه، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی. تكایه، ئه‌گه‌ر هێزی قودس ئه‌ندام وه‌رده‌گرێت، تكایه كۆمه‌كم بكه‌ن تا به‌شداربم تێیدا. لوڕستان
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
من ئاماده‌م په‌یوه‌ندیبكه‌م به هێزی قودسه‌وه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. منیش خۆبه‌خشم. ئه‌گه‌ر ده‌كرێت، تكایه ناوی منیش تۆماربكه‌ن. له كه‌ره‌جه‌وه:
وه‌ڵام بدهرهوهسڵاو. ئه‌میر مورادی ئیفتیخار. حه‌زده‌كه‌م بڕۆم ببم به پارێزه‌ری [مه‌رقه‌دی پیرۆز.] تكاتان لێده‌كه‌م.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو له ساحب زه‌مان [دوازده‌هه‌مین ئیمامی شیعه]، كه سه‌روه‌ری باڵایه، هه‌روه‌ها له یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی، ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی. به‌ناوی تێكشكێنه‌ری سهركوتكهرانهوه [واته خودا]. ئێمه هه‌موو ئاماده‌ین بچین بۆ شه‌ڕ. بۆ خاتری خۆشه‌ویستیی فاتیمفهی زه‌هرا [كچی په‌یامبه‌ر محه‌مه‌د و كه‌سایه‌تیی گرنگی ئافره‌ت له مه‌زهه‌بی شیعه‌دا] تكایه له‌بیرمان مه‌كه‌ن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. ناوم شوكرهڵا محه‌مه‌دییه و ئاماده‌م بۆ شه‌ڕكردن له‌ڕێگای خودادا و ببمه شه‌هید. تكایه ناوم تۆماربكه‌ن. ئه‌مه ژماره‌كه‌مه
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. ئێوه هه‌ر ته‌نها كۆمه‌ڵێك منداڵی ده‌به‌نگ وه‌رده‌گرن. پێویسته په‌یوه‌ندی بكه‌ن به منه‌وه. ناوم عه‌لیڕه‌زا حه‌یده‌رییه. من بهختیارییم و حه‌ز به كوشتنی ئه‌مریكی و ئیسرائیلییه‌كان ده‌كه‌م.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. له‌ژێر ناوی خوازراوی "ئه‌بو عه‌لی"دا ئاماده‌یی خۆم راده‌گه‌یه‌نم بۆ هه‌موو جۆره ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ شه‌ڕكردن دژی هه‌موو سه‌ركوتكه‌رانی جیهان. هه‌موومان سوله‌یمانیین. به‌ڵێ، ئه‌ی سه‌ید عه‌لی
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. من ئاماده‌م بۆ شه‌هیدبوون له‌ڕێی خودا و دادپه‌روه‌ریدا. تكایه منیش تۆماربكه‌ن [بۆ شه‌ڕ]. ئه‌مه ژماره‌كه‌مه. تكایه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بكه‌ن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. من خۆبه‌خشێكم [بۆ شه‌ڕكردن] یان له سه‌نگه‌ره‌كانماندا یان له خاكی وڵاتانی دراوسێدا. داواتان لێده‌كه‌م كه بێزه‌حمه‌ت ناوی من له‌بیرنه‌كه‌ن كاتێك هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی جه‌نه‌راڵ بكه‌ینه‌وه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. ساڵانێكه حه‌سره‌ت ده‌خوازم بۆ مه‌رقه‌دی حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب. ئێستا، له‌وباوه‌ڕه‌دام فه‌رزه له‌سه‌رم به‌ره‌نگاری بكه‌م له مه‌رقه‌ده‌كه‌ی و تۆڵه‌ی خوێنی شمشێره‌كه‌ی عه‌لیی ئه‌م سه‌رده‌مه بسێنم. به‌ڵام نازانم چۆن یان له‌گه‌ڵ كێ قسه‌بكه‌م تا پهسهندمبكهن. نائومێدانه له هه‌ر به‌رپرسێك ده‌پاڕێمه‌وه كه په‌یامه‌كه‌م ده‌بینێت، تكایه كۆمه‌كم بكه‌ن تا خه‌ونه‌كه‌م بهێنمه دی.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو له ساحیب زه‌مان، فه‌رمانده‌ی باڵا و جێگره‌وه شه‌رعیه‌كه‌ی، ره‌هبه‌ری باڵا ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی. من تینووی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی مالیك عه‌شتاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌م، شه‌هیدی به‌شه‌ره‌ف جه‌نه‌راڵ حاجی قاسم سوله‌یمانی. ئه‌و خوێنه‌ی له دهمارهكانماندایه دیارییه بۆ سه‌ركرده‌كه‌مان. من له‌بیرمه‌كه‌ن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. من كوڕی شه‌هیدێكی خه‌ڵكی بهلوچستانم و ئاماده‌م بۆ شه‌ڕكردن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. من ئاماده‌م بۆ شه‌هیدبوون له‌ڕێی خودادا و پارێزه‌ری مه‌زارگه و نیشتمانم.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
منیش په‌سه‌ند بكه‌ن
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
ده‌توانن پێمبڵێن چۆن كه‌سێك ده‌توانێت بخرێته سه‌ر كار؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو بۆ هه‌موو هاونیشتمانیانی ئازیزم و ره‌هبه‌ری باڵا سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌یی. هه‌روه‌ها، پیرۆزبایی و سه‌ره‌خۆشی بۆ [مه‌رگی] جه‌نه‌راڵ حاجی قاسم سوله‌یمانی. من پیاوێكی 19 ساڵم و خه‌ڵكی شاری پیرۆزی مهشههدم و هێشتا خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێم به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یاندووه. ده‌خوازم بزانم چۆن ده‌توانم خۆم تۆماربكه‌م بۆ چوون بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای پاسداران. كه‌سێك ده‌توانێت رێنماییم بكات چۆن ئه‌وه بكه‌م؟ تكایه كۆمه‌كم بكه‌ن. یا عه‌لی!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
داوام له سه‌رۆك ئه‌ركانی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه بمنێرێت بۆ شه‌ڕ دژی دوژمنان. ئاره‌ش به‌ختیاری.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاوم بۆ ره‌هبه‌ری خۆشه‌ویستم مه‌هدی (دوازده‌هه‌مین ئیمام). پیرۆزبایی له رۆحی گه‌وره‌ی جه‌نه‌راڵ حاجی قاسم سوله‌یمانی ده‌كه‌م، كه له‌باوه‌شی رههبهرهكهمدایه. من راهێنانم له‌سه‌ر تۆپی سكایگارد و تۆپی 23 و موشه‌كی هۆگ كردووه. هه‌روه‌ها شۆفێری ئۆتۆمبیلی شه‌ڕم و نیشانگرێكی نمونهییشم. تكایه تۆمارمبكهن بۆ هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێك كه ده‌شێت به‌رپابكرێت.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
نوسه‌ری ئه‌م هه‌واڵه [وتار] به‌كرێگیراوه. مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو، من ئه‌ندامی خێزانی شه‌هیدێكم. حه‌وت ساڵ ئه‌ندامی به‌سیج بووم و خزمه‌تی زۆره‌ملێی سه‌ربازیم له كه‌تیبه‌ی ئه‌ندازیاریی 415، له فیرقه‌ی 77ی سامین ئهلئهئیمهی سه‌ركه‌وتوو له مه‌شهه‌د، به‌جێگه‌یاندووه. به‌شداریمكردووه له ئه‌ركه‌كانی وه‌ك دروستكردنی پرددا بۆ ده‌بابه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له ناوچه‌كانی به‌رگریی پیرۆز و هتد. داوا له فه‌رمانده‌ی باڵا ده‌كه‌م ناوم تۆماربكات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌چن بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی جه‌نه‌راڵ سوله‌یمانی.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
رێز و سڵاو له ره‌هبه‌ری ئازیزمان و له‌دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م بۆ شه‌هیدبوونی پیاوه گه‌وره جهربهزهكه. من زانایه‌كم كه پله‌ی باڵام به‌ده‌ستهێناوه له ئۆڵۆمپیاده زانستییه جیاوازه‌كاندا. هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی خاوه‌ندارێتی داهێنانم (براءة اختراع). هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌م داوه به‌هۆی خۆشه‌ویستیمه‌وه بۆ ئێوه. ده‌خوازم بڵێم كه ته‌واو ئاماده‌م بۆئه‌وه‌ی بنێردرێم [بۆ شه‌ڕ] هه‌ر كاتێك و بۆ هه‌ر جێگایه‌ك، به فه‌رمانی ئێوه. تكایه ئه‌و ئه‌ركه به‌هاداره ببه‌خشن به‌م كه‌سه ساده‌یه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو له سه‌روه‌ری باڵا ئیمام خامه‌نه‌ئی، سه‌ره‌خۆشی له سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی حزبوڵا ده‌كه‌م. به سنگفراوانییه‌وه وه‌ڵامی بانگه‌شه‌ی سه‌ركرده‌كه‌مان ده‌ده‌مه‌وه و ده‌خوازم بڵێم كه ئاماده‌م بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له حكومه‌ته تێرۆریسته‌كان له هه‌ر كاتێكدا بێت و له هه‌ركوێیه‌ك. تكایه، من ئاماده‌م وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س بنێردرێم [بۆ شه‌ڕ].
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. چۆن ده‌توانم په‌یوه‌ندیبكه‌م به هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌وه تا بتوانم تۆڵه‌ی شه‌هید [ی پاسداران] جه‌نه‌راڵ سوله‌یمانی بكه‌مه‌وه. تكایه رێنماییم بكه‌ن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
درود بۆ رههبهرهكهم ئیمام خامه‌نه‌ئی. بێزه‌حمه‌ت ده‌توانن رێنماییم بكه‌ن چۆن ده‌توانم بڕۆم؟ خودا پاداشتتان بداته‌وه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
سڵاو. من 27 ساڵم. به‌رزترین ئاستی خوێندنم پۆلی سێیه (قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی.) ده‌خوازم له سوپای پاسداران‌دا خزمه‌ت بكه‌م و شه‌ڕ دژی داعشی چه‌په‌ڵ بكه‌م. چۆن ده‌توانم ببمه ئه‌ندام؟ سوپاس.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
من ناوم قاسم واحدییه و شه‌ڕڤانێكی فاتیمیونم. پرسیارم ده‌رباره‌ی ناردنی هێز بۆ یه‌مه‌ن هه‌یه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
من ده‌خوازم له‌م فیرقه‌یه‌دا دابمه‌زرێم. ئایا ده‌توانن پێمانبڵێن له‌كوێ و چۆن ده‌توانین دابمه‌زرێین؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
زۆر باشه
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
هیچ تێبینییه‌كم نیە.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
چۆن دەتوانین دابمەزرێین؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
چۆن دەتوانین دابمەزرێین؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت
خۆشەویستی بێپایان بۆ پاسداران و رابەری باڵای [ئێران]. ئامانج: گەیشتن بە ناوچەکانی ئیسرائیل و لەناوبردنی ئەو رژێمە.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه61 كۆمێنت