هەزاران سوری لە شاری دەرعای باشوور دروشمی دژ به ئێران و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و حیزبوڵای لوبنانیان دەوتەوە، لەکاتی پرسەیەكدا بۆ قوربانیانی تەقینەوەی پاسەکەی یەکشەممە (20 حوزەیران)، چالاکوانێك وتی.
نۆ سەربازی لیوای 8ی فەیلەقی 5 پشتیوان، كه لهلایهن روسیاوه پشتیوانی دهكرێت، کوژران کاتێك پاسەکەیان بەسەر بۆمبێکی لاڕێدا رۆیشت لە گوندی کەحیلی خۆرهەڵاتی دەرعا.
رێكخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه 19 كهسی دیکە لە تەقینەوەکەدا برینداربوون، هەندێکیان زۆر بەسەختی.
چالاکوانێكی دەرعا، جومعە مەسالمە بە دیارونای وت سەربازەکان لە ناوچە گوندنشینەکانی لازقیە دەگەڕانەوە، کە لەوێ خولێکی راهێنانیان بینیبوو لە کەمپێکدا کە فەیلەقی 5 بەڕێوەیدەبرد.
مەسالمە وتی پرسەکە، کە لە شاری بوسرە شام بەسترا، گۆڕا بۆ خۆپیشاندانێكی بەکۆمەڵ، بەجۆرێك هەزاران مەدەنی دروشمی دژ به ئێران و پاسداران و حیزبوڵایان دەوتەوە.
وتی خێڵەکانی ناوچەکەش بەشداربوون لە پرسەکە و خۆپیشاندانەکەی بەدوایدا هات و وتیشی ئەمە رەنگدانەوەی رەتکردنەوەی بەکۆمەڵی ئامادەیی ئێرانە.
بەگوێرەی مەسالمە، هەموو 1,600 سەربازەکەی لیوای 8، پێشتر چەکداری سوپای سوریای ئازاد بوون کە پەیوەندییانکرد بە لیواکەوە دوای رێکەوتنێکی ئاشتەوایی کە بە پشتیوانی روسیا و لەگەڵ رژێمی سوریا لە 2018 ئەنجامدرا.
وتی ناسرابوون بە تەواو رەتکردنەوەی بوونی ئێران لە ناوچەکە و ئاماژەیکرد بەوەی چەندین پێکدادانیان کردووە لەگەڵ چەکدارانی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران، بەتایبەتی چەکدارانی حیزبوڵا.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه هیچ لایهنێك دەستبەجێ تەقینەوەکەی لەئەستۆنەگرت.
مەسالمە وتی بەڵام هەندێك کەس پاسدارانیان تۆمەتبارکردووە بەوەی لەپشت هێرشەکەوە بن "بۆ تۆڵەکردنەوە دژی لیوای 8، کە وایدەبینێت رێگربن لەبەردەم بڵاوبوونەوەی پاسداران لە پارێزگای دەرعا و تەواوی باشوری سوریادا".
ئاماژەیکرد بەوەی ژمارەی قوربانیەکانی پاسەکە دەکرێت بەرزتربببێتەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەهۆی ئاستی مەترسیداری برینەکانی هەندێك لە رزگاربووانهوه.
مەسالمە وتی تاڕادهیهك ههموو رۆژێك خۆپیشاندان لە دەرعا دەکرێت دژی ئامادەیی ئێران.