هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

تیرۆکردنەکان لە سوریا پەیکەربەندیی هێزی قودسی پاسداران دەگۆڕن

سینا فەرهادی

ئەسغەر پاشاپور، له‌م وێنەیه‌دا، یەکێك بوو لەو فەرماندانەی نزیك بوون لە فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی، کە لە شوباتدا کوژرا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

ئەسغەر پاشاپور، له‌م وێنەیه‌دا، یەکێك بوو لەو فەرماندانەی نزیك بوون لە فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی، کە لە شوباتدا کوژرا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

زنجیرەیەك تیرۆرکاری لەمدواییەدا کە ئەندامانی باڵای هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان لە سوریا کردۆتە ئامانج کاریگەرییەکی روخێنەری هەبووە بۆسەر پەیکەربەندیی گروپەکە و توانای کارکردنی، پسپۆڕان وتیان.

پسپۆڕان بە دیارونایان وت مەرگی فەرماندە باڵاکانی نزیك بە فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسداران قاسم سوله‌یمانی کە لە کانونی دووەمدا کوژرا دەبێتە هۆی زیاتر لاوازکردنی تۆڕەکانی پەیوەندی لەنێوان ئەو گروپانەدا كه‌ پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە.

هاوكارێكی باڵای سوله‌یمانی ئەسغەر پاشاپور، کە ئەویش لە کانونی دووەمدا کوژرا به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان یەکێك بوو لەوانەی هەر لە سەرەتاوە گەشتی لەگەڵدا کردووە بۆ سوریا دوای دەستپێکی شەڕ.

عەمید فەرهاد دەبیریان، فەرماندەیەکی دیکەی باڵای هێزی قودسی پاسداران لە سوریا لە مانگی ئازاردا کوژرا لە ده‌وروبه‌ری مزگەوت و نزرگەی سەیدە زەینەب لە باشوری دیمەشق.

فەرهاد دەبیریان، له‌م وێنەیه‌دا، یەکێکە لەو فەرماندانەی نزیك بوون لە فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، قاسم سولیمانی، کە لە ئازاردا کوژرا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

فەرهاد دەبیریان، له‌م وێنەیه‌دا، یەکێکە لەو فەرماندانەی نزیك بوون لە فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، قاسم سولیمانی، کە لە ئازاردا کوژرا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

ئاگادارییەك دەربارەی کوژرانی حەمید رەزا بابولخانی لەبەردەرگای ماڵەکەیدا لە ئێران هەڵواسراوە. [خاوەنی وێنە: زانکۆی هونەری ئەسفەهان]

ئاگادارییەك دەربارەی کوژرانی حەمید رەزا بابولخانی لەبەردەرگای ماڵەکەیدا لە ئێران هەڵواسراوە. [خاوەنی وێنە: زانکۆی هونەری ئەسفەهان]

دەزگایەکی هەواڵ كه‌ نزیكه‌ له‌ پاسدارانه‌وه‌، باسی لە دەبیریان کرد وەك "بەرپرسی شارەوانی زەینەبیە و فەرماندەیەکی پێشوو لە تەدمور".

لە نیسانیشدا، هەواڵ بڵاوبووەوە دەربارەی کوژرانی فەرماندەی حیزبوڵای لوبنانی عەلی محەمەد یونس، کە ئەویش لە سوله‌یمانیەوە نزیك بوو.

گۆڕانکاری لە فەرماندەیی هێزی قودسی پاسداراندا

پسپۆڕانی سیاسی کە قسەیان بۆ دیارونا کرد تێبینی ئەوەیان کرد کە مەرگی فەرماندە سەربازییەکانی نزیك بە سوله‌یمانی بۆتە هۆی چەند گۆڕانکارییەك لە پێکهاتە و پەیکەربەندی فەرماندەیی هێزی قودسی پاسداراندا لە سوریا.

پسپۆڕی سیاسی، کەریم سەمەدیان وتی زیادبوونی تیرۆرکارییەکان لە ریزەکانی فەرماندەکانی هێزی قودسی پاسداراندا لە سوریا "لاوازیی ئاسایش و هەواڵگری دەزگاکانی هێزی قودس نیشاندەدات لەو ناوچانەی لەژێردەستیدایە".

بە دیارونای وت ئه‌وه‌ ئاماژەشە بە "کەمبوونەوەیەکی بەرچاوی نفوزیان لە ناوچەکە".

سەمەدیان ئاماژەیکرد بەوەی دوای کوشتنی سوله‌یمانی، ئەوکاتەی لاوازی بنەڕەتیی ئه‌منییه‌تی هێزی قودسی پاسداران دەرخرا، چەند دەنگۆیەك بڵاوبوونەوە لەنێو ئەندامانی باڵا و ئاسایی پاسداران و هێزی بەرەنگاریی بەسیجدا.

وتی ئەو دەنگۆیانە ئاماژەیان دەکرد بە ئەگەری تێوەگلانی هەندێك لە دەزگا هەواڵگرییە حکومیەکان لە ناوچەکە لە لەناوبردنی فەرماندە باڵاکانی هێزی قودس و زیاتر لەنێو ئەندامانی ریزه‌كانی خواره‌وه‌ی پاسداراندا بڵاوبوونەوە.

سەمەدیان وتی ئەمە لەنێو فەرماندەیی باڵای پاسداراندا بۆتە هۆی نیگەرانی.

'لاوازیی هەواڵگریی ئێران'

وتی: "بۆ تیشك خستنە سەر لاوازیی دەزگا ئەمنیەکانی هێزی قودس، ئەوە بەسە ئاماژە بە فەرهاد دەبیریان بکرێت، یەکێك لە فەرماندە باڵاکانی هێزەکە، کە لە ناوچەیەك کوژرا بەتەواوی لەژێر دەسەڵاتی پاسداراندایە."

وتی تەنانەت زۆر پێش دەستپێکی شەڕی سوریاش، گەشتیارانی ئێران لە زەینەبیە جێگیردەکران، کە زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەکە عەلەوی شیعەن و بە هاوپەیمانێکی سروشتیی رژێمی سوریا دادەنرێن.

هێزەکانی پاسداران هێندە هەست بە ئارامی دەکەن لە ناوچەکە كه‌ تەنانەت خێزانەکانیان دەبەنە ئەوێ.

دوای ئەوەی ئەفسەرێكی سەربازیی ئێران، حەمید رەزا بابولخانی لە شوبات لە سوریا کوژرا، تیشك خرایە سەر ئەوەی ژنە سکپڕەکەی لەگەڵ خۆی بردبوو بۆ سوریا. تەنانەت دایك و باوکی چووبوون بۆ سوریا بۆ سەردانیکردنی.

وتی ژیان لە سوریا و ناردنی خێزانەکانیان بۆ جێگیربوون لە دەوروبه‌ری دیمەشق، تێڕوانینی هێزی قودس نیشاندەدات بۆ شەڕەکە و ئاماژەیکرد بەوەی چەکدارێك کە دەچێتە ناوچەی شەڕ بەشێوەیەکی ئاسایی ژنە سکپڕەکەی لەگەڵ خۆی نابات.

سەمەدیان وتی ژمارەیەك له‌ ئەندامانی میلیشیاکانی فاتمیون و زەینەبیونی هاوپەیمانی پاسداران کە لە چەکداری ئەفغانی و پاکستانی پێکهاتوون، لەگەڵ خێزانەکانیان دەژین لەو ناوچەیە.

وتیشی: "بەبۆچونی من، تیرۆركردنی دەبیریان لە ناوچەکە لاوازیی بەرچاوی هەواڵگریی [ئێران] نیشاندەدات و دەریدەخات كه‌ نفوزیان کەمیکردووە."

ئاماژەکان بە لەناوبردنی 'بەرنامە بۆ داڕێژراو'

چالاکوانێكی سیاسی، عەلی زەنجانی بە دیارونای وت: "تیرۆركردنی هەندێك لە فەرماندە باڵاکانی هێزی قودسی پاسداران لە سوریا پەیوەندی هەیە بە هەندێك پێشڤەچوونی هاوشێوەوه لە عێراق و سوریا."

وتی: "لە 30 ساڵی رابردوودا و بەتایبەتی لەم چەند دەیەیه‌ی دواییدا، پاسداران هه‌وڵیداوه‌ له‌ڕێی پته‌وكردنی میلیشیاکانی هه‌وادارییه‌وه‌ لەم وڵاتانە بۆ دروستکردنی نفوزێکی سه‌رانسه‌ری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا."

وتیشی: "رکابەرە ناوچەییەکانی ئێران هۆشدار نه‌بوون لە بەردەوامیی پێشڤەچوونەکان لە تەواوی ناوچەکە بۆ چەندین ساڵ" و هەر یه‌كێك له‌ کەیسه‌كانی دەستێوەردانی سیاسی و سەربازیی به‌ جیاواز له‌یه‌كتر له‌قه‌ڵه‌مدا.

زەنجانی وتی: "بەڵام دوای ماوەیەك درکیان بەوە کرد کە دۆخەکە لەوە ئاڵۆزترە، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەمان بەردەوامی دەرخرا لەکاتی شەڕی ناوخۆی سوریادا و دواتریش لە یەمەن."

وتیشی: "پێموایە دوای ئەوە بوو کە هەوڵی رکابەرە ناوچەییەکان بۆ لاوازکردنی ئێران لە تەواوی ناوچەکەدا دەستیپێکرد له‌ پلانێکی بەگروپ دانراودا."

هه‌روه‌ها وتی تیرۆرکردنی فەرماندەكانی هێزی قودسی پاسداران "پەیوەندیدار نییە" بە کوشتنی یونسەوە، فەرماندەی حیزبوڵای لوبنانی، کە دەوترا ماوەیەکی درێژ بوو لە سوریا بوو، نزیکیش بوو لە سوله‌یمانیەوە.

وتی یونس یەکێك بوو لە کەسایەتیە سەرەکیەکان لە سوریا، کە میلیشیاکەی لەوێ بۆ پشتگیریكردنی رژێمی سوریا شانبەشانی هێزی قودسی پاسداران شەڕدەکات.

وتیشی دەبیریان و پاشاپور نزیکترین کەس بوون لە سوله‌یمانیەوە.

هه‌روه‌ها وتی تیرۆركردنی ئەم کەسانە لە ماوەیەکی کەمدا ئەو سەرنجە دروستدەکات کە هەندێك گروپی بەهێزی ناوچەیی و نێوناوچەیی بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو تۆڕەکەی سوله‌یمانی لەناودەبەن.

ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ ئه‌گەر راستبێت، رووداوی زیاتری لەمجۆرە روودەدات بەهۆی ناکۆکی لەنێو هێزە هاوپەیمانه‌كانی ئێراندا.

تێكشكانی تۆڕەکانی پاسداران

زەنجانی وتی کوژرانی سوله‌یمانی و هەندێك لە کەسە نزیکەکانی، لەنێویاندا جێگری فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس، زەبرێکی کوشندە بوو لە تۆڕی پەیکەربەندیی هێزی قودسی پاسداران.

کوشتنی فەرماندە باڵاکانی ئێران ئەو زەبرە کوشندەیە تەواودەکات.

وتی وەك یاسایەکی گشتی، گروپە ئایدۆلۆژیەکان لە ناوچەكه‌ زۆر بەتووندی پشت بە فەرماندەکانیان دەبەستن، بۆیە مەرگی فەرماندەیەك دەکرێت ببێتە هۆی رووخان و پەرتەوازەبوونی گروپەکە.

وتیشی لەبەر ئەوە، کوژرانی سوله‌یمانی کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو، تەنانەت له‌وه‌ زیاتریش بە کوژرانی فەرماندە نزیکەکانی و ئەو تۆڕەی پێکەوەی نابوو.

وتی سوله‌یمانی توانیبووی لەڕێی ئەم فەرماندانەوە کارەکانی بەرەوپێش بەرێت، کە وەك سەرکاری تۆڕەکانی پەیوەندیی ئەو کاریاندەکرد، کە بە کوشتنیان بەشێوەیەکی سروشتی ئەم تۆڕە لاواز دەبێت.

هه‌وه‌رها وتی: "پێموایە ئەمە بەردەوامدەبێت و لەناوبردنی فەرماندەکانی هێزی قودسی پاسداران بەمە کۆتایی نایەت. کوشتنی ئەم فەرماندانە دەکرێت پێشەکی بێت بۆ رووداوێکی گەورەتر."

ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ لەبەر رۆشنایی ئەمەدا، پێده‌چێت عەمید ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی نوێی هێزی قودس، "گەشتی ناوچەیی کەمتر ئەنجامبدات بەراورد بە سوله‌یمانی".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500