هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

بە شکستی داعش لە سوریا عێراق ئاسایشی سنووری خۆرئاوای پتەودەکات

خالید تائی

ئەفسەرانی مەیدانی عێراقی ناوچەیەکی سنووری لەگەڵ سوریا دەپشکنن بۆ رێگرتن لە دزەکردنی ئەندامانی داعش. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پاسەوانی سنوور]

ئەفسەرانی مەیدانی عێراقی ناوچەیەکی سنووری لەگەڵ سوریا دەپشکنن بۆ رێگرتن لە دزەکردنی ئەندامانی داعش. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پاسەوانی سنوور]

لە ناوچە سنوورییه‌كانی عێراق، گەمارۆی سەر رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) چڕدەبێتەوە، لەبەرئەوەی گروپەکە ئابڵوقەدراوە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراته‌وه‌ لە بەری سوریا و هێزە عێراقی و خێڵەکییەکان لە بەری عێراق.

هێزەکانی سوریای دیموکرات چواردەوری چەکدارانی داعشیان گرتووە لە هەجین، ناوچەیەکی بچوکی سنووری لە پارێزگای دێرەزووری خۆرهەڵاتی سوریا، یەکێك لە دوایین ناوچەکانی ژێردەستی داعش لە وڵاتەکە.

فشاری سەربازی بۆسەر داعش بێوچاون بووە لە 11ی ئەیلولەوە، ئەوکاتەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاند دەستیانکردووە بە دوایین قۆناغی ئۆپەراسیۆنی زریانی جەزیرەبۆ دەرکردنی داعش لە دێرەزوور و حەسەکە.

هاوکات، لە بەری ئەوبەری سنوور، هێزەکانی عێراق و خێڵەکانی ئەنبار هەوڵەکانی چاودێری و بەدووکەوتنیان زیادکردووە بۆ رێگرتن لە دزەکردنی چەکداران بۆ نێو عێراق.

ئەفسەرانی مەیدانی عێراقی ناوچەیەکی سنووری لەگەڵ سوریا دەپشکنن بۆ رێگرتن لە دزەکردنی ئەندامانی داعش. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پاسەوانی سنوور]

ئەفسەرانی مەیدانی عێراقی ناوچەیەکی سنووری لەگەڵ سوریا دەپشکنن بۆ رێگرتن لە دزەکردنی ئەندامانی داعش. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پاسەوانی سنوور]

ره‌وشی توندتر

هاوکات بە هەوڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ریشەکێشکردنی داعش لە هەجین، بەرپرسانی عێراق دەستیانکردووە بە پلان و ره‌وشی توندتر بۆ پتەوکردنی سنووره‌كه‌.

فەرماندەی هێزە خێڵەکیەکانی فوراتی باڵا، عەقید موسا حەمەد سەنەد وتی: "هێزە [خێڵەکی] و ئەمنیەکان ئامادەن و لە ئامادەباشیدان بۆ هەر پێشهاتێك."

بە دیارونای وت: "نزیکەی مانگێكە ئۆپەراسیۆنی شوێنپێهەڵگرتن بەردەوامە بەبێ وەستان لە ناوچە فراوانه‌ بیابانییه‌كه‌ی باکوری روباری فورات."

سەنەد وتی ئەم ناوچە سنووریانە درێژدەبنەوە تا بیابانی هەجینلەگەڵ ناوچەکانی سوسە و باغوز و مەراشیدە لە سوریا، کە لەوێ شەڕی سەخت بەردەوامە و تێیاندا تائێستا سەدان ئەندامی داعش کوژراون بەدەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

ئەو هێزانەی بەشداریده‌كه‌ن لە ئۆپەراسیۆنەکانی شوێنپێهەڵگرتندا هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و ئەنبار، فیرقەی 8ی سوپای عێراق، هێزی پاسەوانی سنوور و هێزە خێڵەکیەکانن، بە پاڵپشتی فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

دواترینی ئەم ئۆپەراسیۆنانەئۆپەراسیۆنی دواهه‌مین هۆشداریبوو کە 7 تشرینی یەکەم بەگەڕخرا بۆ گەڕان بەدوای پاشماوەکانی داعشدا له‌ بیابانی فوراتی باڵا و تێکشکاندنی حەشارگەكان و پاراستنی سنووره‌كان.

سەنەد وتی: "یەکە سەربازییەکان بەدرێژایی سنووری سوریا بەچڕی بڵاوەیان پێکراوه‌ کە 200 کیلۆمەتر لە باکوری ئەلبوکەمالەوە درێژدەبێتەوە تا ناوچەی تەل سەفوك [لە پارێزگای حەسەکە]."

وتیشی: "هێڵە گیراوەکان دزەیان لێوە ناکرێت و بورجی چاودێری هەن کە کامێرای گەرمی دەرخەریان تێدایە بۆ چاودێریی جوڵەی گومانلێکراو، ته‌لی دڕكاوی، لەگەڵ بازگەی جێگیر و گەڕۆکی سنووری و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان."

وتی: "بە بوونی ئەم هەنگاوانە و بە [بەردەوامیی] ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان، ئێستا سەختە -- وه‌ تەنانەت ئەستەمیشە -- بۆ تیرۆریستان سنوور ببڕن."

وتیشی: "ماوەی مانگێكە هیچ دزەکردنێك رووینەداوە و ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەهێزیی هەوڵەکانمان."

هێڵی سنووری 'گۆڕستانی تیرۆریستانە'

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، کەریم کەربولی وتی هەوڵەکانی داعش بۆ دزەکردن له‌ سنووره‌وه‌ "ئێستا مایەپووچن و هەرکاتێك بکرێن شکستیان پێدەهێنرێت و تیرۆریستان زەبری کوشندەیان بەردەکەوێت".

بە دیارونای وت له‌ دوایین هەوڵی دزەکردنی شکستخواردوو 19 ئەیلول روویدا، کاتێك هێزەکانی عێراق بە پشتیوانیی هاوپەیمانان 15 چەکداریان کوشت کە خۆیان لە ئەشکەوتێکی ناوچەی سنووریی عەکاشاتدا شاردبووه‌وە .

کەربولی وتی: "هێزەکانمان باش ئامادەکراون بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و زۆر چالاکن لە لێدان لە ئامانجەکانی تیرۆریستان و بەرپێگرتنی دزەکردن و سنووربڕین."

وتی ناوچەکانی هێڵی سنووری لە هەردوو بەری سوریا و عێراق "بوونەتە گۆڕستانی تیرۆریستان لە ئەنجامی هێرش و بۆمبارانی سەختی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی".

ئۆپەراسیۆنی گەڕانی بێوێنە

سەرۆکی پارتی ئەحرار فورات و فەرماندەی پێشوی هێزەکانی حەشدی خێڵەکی ئەنبار، شێخ عەبدوڵا جوغەیفی وتی: "بڵاوەپێکردنی هێز و هەنگاوە بەرپێگرەکان لەسەر سنووری سوریا پێویستن."

بە دیارونای وت: "هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشڕەوی دەکەن دژی ئەندامانی داعش و ناوچەیەکی جوگرافیی گەورەیان لەدەست سەندوونه‌ته‌وه‌ لە خۆرهەڵاتی سوریا و ئێستا چواردەوریان گرتوون لەسەر سنوور."

وتی: "ئەمە پێشهاتێكی ئەرێنییە لە رەوتی شەڕی دژی تیرۆریزمدا، بەڵام وا دەخوازێت کە یەکەکانمان هەنگاوی بەرپێگرانەی زیاتر بگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەندامانی داعش دەرچەی سه‌لامەت نادۆزنەوە بۆ هەڵاتن بۆ ناوچەکانمان."

جوغەیفی وتی بیابانی خۆرئاوای ئەنبار، بەتایبەتی لە ناوچەکانی جەزیرە لە باکوری فورات، ئەزمونی چەند ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پاکتاوکردنی بێوێنەیان کردووە و جەختیکردەوە لەوەی سنوورەکە بەتوندی پارێزراوە بە بڵاوەپێکردنی فراوانی هێزەکان و چەك و تەقەمەنی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500